بایگانی دسته: Kurdish – Articles and Novels
سەربەخۆیي کوردستانی عیراق
بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە و حەقخوازانەی سەربەخۆیي لە کوردستان لە ئارادایە. ئەم بزووتنەوەیە، وێڕای بارودۆخی دژوار، لەسای کۆمۆنیزمێکەوە کە لە کوردستان بەهێز بووە، سەری بۆ ناسیۆنالیسمی دەسەڵات شۆڕ نەکردوە.
بزووتنەوەی کۆمۆنیستي کارگەري، بەردەوام، ئەم پرسەی بەرەو ڕادیکالیسم بردووە. شیعاری سەربەرخۆیي کوردستانی عیراق کە هەمیشە لە ئارادابووە، ساڵی ١٩٩٥، لە لایەن مەنسووری حیکمەتەوە بەڕووني نرایە بەر پێی جەماوەر.
مانەوەی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقێکدا کە دەسکردی ئیمپریالیسمی بەریتانیای پاش شەڕی یەکەمی جیهانيیە کە سەرەتای ٢٠ەکانی سەدەی رابۆردوو، لە بێنەوبەرەی دابەشکردنەوەی جیهان و داچنینی وردە-کیشوەر بە دەوری شۆڕشی سەرکەوتووی ئوکتۆبەردا، بووبە ژێر-چاوەدێری بەریتانیا، دەمێکە بێمەعنایە و بەم هەڕەشەی ترۆریزمی داعەشەوە، بێمەعناتریش بووە. ئێستا، دەرەتانی ئۆمێدبەخشی دەربازبوون، پێشنیاری کرداري سەربەخۆیي کوردستانی عیراقە.
ئێمەی کۆمۆنیست، وێڕای هێزە پێشڕەوەکان دەتوانین بە رێکخستنی شۆراکان (لە شوێنی کار و شوێنی ژیان)، ڕێکخستنی ژنان، لاوان، ڕۆژنامەنووسان، بە ڕێکخستنی یارمەتي ئاوەڵجەمعي کۆمەڵانی خەڵک و بەخەمەوە بوونی کرداري بۆ دامەرزاندنی پەنابەران و خەڵکی ئاوارە و کەڵک وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک بۆ چەکدارکردنی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، ئەم پرسە کە بە ڕیفراندۆمێک دەگاتە سەرنجامی خۆی، لە دەوری ئەم داخوازە یەکگرتوو بکەین و ڕادیکاڵیزەی بکەینەوە. ئەمە، پێویست ناکا بکێشیتە تێکهەڵچوونی دەستبەجێ و نەخوازراو دژی هێزە بۆرژوایيەکانی کوردستان. ئەو هێزانەش، ئێستا نین لە بارودۆخێکدا کە بتوانن کۆسپی گەورە بخەنە سەرڕی.
شۆرا و بنکەی خەڵکي چەکدار، دەتوانی ببێتە سەرەتایەک بۆ دەخالەتگەري کۆمۆنیستي زیاتر و بەدەستەوە گرتنی چارە نووسی سیاسي و ئابووري کۆمەڵایەتي. نەک هەر لە کوردستان، بەڵکوو لەو شوێنانەی بە دەستی مالیکي و داعەشەوەیە، کەم تا زۆر دەکرێ خەڵک بۆ ئەم مەبەستە رێکخراو بن. ئەم قەیرانە، لەوانەیە بکێشێتە ئێران و سووریاش؛ لەو ولاتانەش ڕێکخراوبوونی خەڵک و ئامادەیي کارگەر و زەحمەتکێش بۆ دەستکردنەوە و بۆ دەست بردن بۆ دەسەڵات، ڕێگای پارێزگاري ژیان و کەرامەت و ئاسایشە؛ لەوەش واوەتر ڕێگا دەکاتەوە بۆ دەسەڵاتگرتنی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، بۆ دەسەڵاتی شوورایي و کێشانە خوارەوەی سەرمایەداري کە سەرچاوەی هەموو ئەم مەینەتانەیە. ئەوەی لە پێش چاوماندا ڕوودەدا، نیشانەیەکی ئاشکرایە کە ئەگەر ئێمە نەتوانین ژیان و خەباتی کۆمەڵانی خەڵک بۆ سۆسیالیسم ڕێکخراو بکەین، چ جەنەننەمێک بەڕێوەیە!
گرینگە ئەو بارەکەش ببینین کە کاتێک خۆمان بە دەست ئەم جەهەننەمەوە نەدا؛ ئەگەر ئەم خەباتە بە سەرەنجامێکی لانی زۆریش نەگا، لە ڕەوتی خۆیدا، چاوی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش لە بەرژەوەندي سۆسیالیستي خۆیان ڕوونتر دەکاتەوە و ڕێکخراوبوونیان لە حیزبی کۆمۆنیستي و ڕێکخراوەی جەماوەريدا ئاسانتر دەکاتەوە کە دەسکەوتێکی گەورەیە، چ بۆ پێشڕەوي زیاتر بەرەو سۆسیالیسم و بە دەستەوەگرتنی چارەنووس و دەسەڵاتی سیاسی و چ بۆ پارێزراوي لە جەهەننەمی مەینەتباری ژێر دەسەڵاتی تاقمی جۆراوجۆری سەرمایە و بۆ ژیانی سەربەرزانەی لە حاڵی حازردا. تەجرەبەی کوردستانی ئێران و تاڕادەیەک، پارێزراوبوونی ژیان و کەرامەتی هاووڵاتيیان خۆی بەڵگەیەکی ئەم ڕاستيیەیە.
بۆ پێشەوە بەرەو ڕێکخستنی ژیان و خەباتی کرێکارانان و کۆمەڵانی خەڵک بەرەو دەسەڵات؛ بۆ پێشەوە بۆ سەربەخۆیي کۆردستانی عیراق.
ئەمە گەڵاڵەیەکی سەرەتایيیە و دەکری لە درێژەی کاردا، وردتر شی بکرێتەوە.
.
Jm.rebwar@gmail.com
www.rebwar.nu
شورشی ئۆکتۆبه‌ر، کۆسپێکی گه‌وره ی له به‌ر پێی گه‌شه‌کردنی کو‌لتوور و هونه‌ر لابرد
گفتوگویه ک له گه ل «ده سگای راگه یاندنی هاوپشتی»
لاوژه جه واد: کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر هونەرو ئەدەبیاتی کرێکاری چی بوو؟
مصلح ریبوار: مه‌به‌ست له‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی کریکاری خۆی، پێویستی به رونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت هه‌یه که دواتر دێمه‌وه سه‌ری.
شورشی ئۆکتۆبه‌ر، به ڕووخاندنی دام و ده‌سگای ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه، کۆسپێکی گه‌وره ی له به‌ر پِێی گه‌شه‌کردنی کو‌لتوور و هونه‌ر لابرد. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵانی کرێکار و چه‌وساوه، به ڕابه‌ري پێشره‌وانی کومونیست و حیزبی بۆڵشویک،کۆمه‌ڵیک به‌رهه‌م و هه‌ڵسوورانیان بوو که هه‌تا ئێستاش هه‌ر کار ده‌کاته سه‌ر هونه‌ر و چێژی هونه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له جیهان.
زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک بوو که هونه‌رمه‌ندان و تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز له دژی دام و ده‌زگای تزاري له کێشمه‌کێشدا بوون. له پوشکینه‌وه که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوزده، ملی به‌وه نه‌دا که ببێته ده‌سته‌وساری تزار بۆ کونترۆلی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، هه‌تا داستایه‌فسکی که ناله‌بارییه‌کانی کۆمه‌ڵی رووسیای سه‌رده‌می، له به‌رهه‌مه‌کانیدا، له‌هه‌ڵڵا ده‌دا، هه‌تا تورگنیه‌ف و چخۆف و سه‌ره‌نجام لئۆ تۆلستۆی که زمان و ئامانج په‌روه‌ري جووتیارانی شۆڕشگێڕ بوو، هه‌موو ئه‌مانه، به دژایه‌تی ده‌سگای حاکم، خه‌باتی هونه‌ري و کولتووري خۆیان به‌ره‌و پێش ئه‌برد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی روونتری ژیان و خه‌باتی کومه‌لانی کرێکار و سته‌مکێش له‌کاره ریالیستییه‌کانی ماکسیم گورکی دا، ده‌رگای ده‌ورانێکی تازه ده‌کاته‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان به‌ڵکوو ره‌خنه‌گرانی وه‌ک لێنین و پله‌خانۆف رێگای ئه‌م ره‌وته تازه‌یه، خۆش ده‌که‌ن؛ ره‌وتێک که، نه‌ک هه‌ر دام و ده‌زگای تزاري، به‌ڵکوو ره‌خنه‌گرانی لیبراڵیش به‌ر هه‌ڵستی ده‌وه‌ستانه‌وه.
به‌لام شورشی ئۆکتوبه‌ر، به رووخاندنی یه‌کجاري دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تي تزار، ده‌رگای له ئازادي هونه‌ر و کو‌لتوور، بۆ ماوه‌یه‌ک، خسته سه‌ر پشت. ئه‌و جێژنه جه‌ماوه‌رییه، وه‌ک لنین نێوی لێ ده‌نێ، به‌ربینی هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کرده‌وه و له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌دان گوڵ پشکووتن. تیاترۆ و نمایش، به‌تایبه‌ت هونه‌ری سینه‌ما گه‌شه‌یه‌کی وای سه‌ند که هه‌ر ئه‌وکات کاری کرده‌سه‌ر ئه‌و ژانرانه له دنیادا.
له‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییانه، سێ به‌ره‌ی هونه‌ری که‌وتنه‌وه که دوانیان کاریگه‌رییه‌کی زۆریان بوو له سه‌ر گه‌شه‌ی هونه‌ر و کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب: پرۆلێت کۆڵت و ئاڤانگارد دوو به‌رهه‌می پێگه‌یشتووی ئه‌و هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه بوون که له شێوه‌ی دوو بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له مێژوودا ماونه‌ته‌وه.
پێش درێژه‌ی باسه‌که، وه‌ک له سه‌ره‌وه واده‌مان دا، با هه‌ندێک وورد بینه‌وه له‌وه‌ی مه‌به‌ستمان له “هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري” چییه.
هونه‌ر، هه‌تا بووه، به‌رهه‌می هه‌ستی ئینسان بووه. ئینسان و سروشت، بووه تا بووه، دوو به‌ری کێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یي بوون. له سه‌ره‌تای ژین و بوونمانه‌وه، لێک ئاڵانی ئێمه‌و سروشت کاردانه‌وه‌ی هه‌ردوو لای پێوه دیاره. ئه‌گه‌ر سروشت، له‌م کاردانه‌وه‌یه‌دا، زاڵ بووه، تێگه‌یشتنی زانستي هاتوه‌ته به‌رهه‌م؛ ئه‌گه‌ریش هه‌ستی ئینساني ده‌ورێکی زاڵی هه‌بووه، تێک ئاڵانه‌که چالاکي هونه‌ري بووه! به‌ڵام، سروشتي ترین زانست، بێ به‌ش نیه له هه‌ستی ئینساني و هونه‌ريترین به‌رهه‌میش، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن ئابستره، سه‌ر به خۆ نیه له کاردانه‌وه‌ی سروشت.
له‌وکاته‌وه‌ش که کۆمه‌ڵگای ئینساني چینایه‌تی بووه‌ته‌وه، واته، له‌م ده‌هه‌زار ساڵه‌ی دوایی دا، ئه‌م چالاکییانه که‌وتوونه به‌ر کاردانه‌وه‌ی کاره‌ساتی کێشه‌ی چینایه‌تي! له‌دووبه‌ره‌کي ئینسان وسروشتدا، به‌ری ئینساني، خۆی، بووه به دوو به‌شه‌وه: دوو چینی دژـبه‌یه‌کی ئینساني له‌به‌رێکه‌وه و، سروشت له‌به‌رێکی تره‌وه، مه‌یدانی چالاکي زانستي و هونه‌ري و کولتووریان، ئاڵۆز کردوه. سه‌ر ده‌رهێنان له‌م ئاڵۆزییه،له مه‌یدانی هونه‌ردا، هه‌میشه جێگای کێشه بووه.
هونه‌ر به‌شێکه له کو‌لتوور. کو‌لتوور، به‌مانای: ژینگه‌ی ده‌ستکردی به‌شه‌ر، به‌شێکی ماددي هه‌یه که له‌وانه: چلۆنایه‌تي کشت و کاڵ و بژیوی سه‌نعه‌تي و پیشه‌سازي و هه‌ر وه‌ها رێگاوبان و … ده‌گرێته‌وه؛ به‌شێکی مه‌عنه‌ویشی هه‌یه، که هه‌ست و تێگه‌یشتنی ئینسانه له‌پێوه‌ندي نێوان خۆی و سروشت. به‌م جۆره، زانست و هونه‌ر، له به‌شی مه‌عنه‌وي کو‌لتووردا ده‌گونجێن. کو‌لتوور، به‌گشتي، له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و چینی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵدایه. چ به‌شی ماددي که پیشه سازي و کشت و کاڵ و رێگاوبان و ئامڕازه‌کان بێ، چ به‌شی مه‌عنه‌وی کو‌لتوور که هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌گرێته‌وه، له‌ژێر ئه‌م کاردانه‌وه‌دان. ده‌شتوانین بڵێین به‌شی مه‌عنه‌وي (و به ئاشکراتریش هونه‌ر، که زیاتر مۆری هه‌ست و هۆشی ئنساني پێوه‌یه) ئه‌م دوو-به‌ره‌کییه چینایه‌تییه‌ی کۆمه‌لگا، زیاتر ده‌نویێنێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌م سه‌رنجه‌وه ده‌توانین بزانین شوێنه‌واری ئه‌و کاردانه‌وانه، به خێرایی ون نابن و هه‌تا دێرزه‌مان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ده‌مێنێته‌وه.
مه‌به‌ست له هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري جێ مۆری چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاريیه له سه‌ر هونه‌ر؛ بزووتنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ري که هه‌ست و هۆشی کۆمه‌ڵانی کرئکار ده‌نوێنێته‌وه و له مه‌یدانی ره‌خنه‌شدا به‌رهه‌ڵستی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی ته‌خدیري و هۆشبه‌ر ئه‌بێته‌وه. ئه‌م رێبازه، به‌ره‌و ئازادي هونه‌ر له ئاسه‌واری چه‌وسانه‌وه و به‌ره‌و رزگارکردنی هونه‌ری به‌شه‌ري له هه‌رچی نیشانه‌ی کۆیله‌تيیه، ده‌ڕوا.
به شوێن شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا و به شوێن ئه‌و ئازادییه به‌رینه‌دا که ئه‌و شۆڕشه هێنای، کۆمه‌ڵێک هێزی جه‌ماوه‌ري ئازاد بوون و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب گه‌شه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی کرد. لێشاوی بینه‌ران و ته‌ماشاگه‌رانی نوێنگه و تیاترۆ و سینه‌ما، به‌خه‌مه‌وه بوونی یه‌کیه‌تيیه کرێکارییه‌کان و هاتنه‌مه‌یدانی ژماره‌یه‌کی زۆر گرووپی هونه‌ري ئاماتۆر له کارگا و کارخانه و گه‌ڕه‌که‌وه، به چالاکي جۆراوجۆری هونه‌ري وه‌ک کۆڕی مۆسیقا و سه‌ماکردن و وێنه‌گه‌ري و تیاترۆ و نووسین… ته‌نانه‌ت فۆرم دان و دیزاین ی مۆبل و شت و مه‌کی نێوماڵ بۆ ژیانێکی ئاسووده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک… مه‌یدانی جۆراوجۆری ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه بوون که چینی کرێکار له چوار ساڵی ئه‌وه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیدا سه‌ره‌رای دژوارییه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆیی، هێنایه ئاراوه.
لووناچارسکی، یه‌که‌م کۆمیساریای رۆشنبیري، یه‌کێک له رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو که له گه‌ل گورکی، بۆڵشۆی تیاتری دامه‌رزاند و له گه‌ل بۆ‌گدانۆڤ پرۆلێت کۆڵت.
پاش 1921و کاتی پلانی نوێی ئابووري، بزووتنه‌وه‌که(کان) هه‌ر له گه‌شه‌کردن بوو(ن). به‌رهه‌مه گه‌وره‌وگرانه‌کانی سینه‌ماگه‌ری مه‌زن، ئایزنشتاین، له‌م ساڵانه‌دا، نه‌ک هه‌ر له رووسیا، که له سه‌راسه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا نوێکه‌ره‌وه و ئیلهام به‌خش بوون.
به‌ڵام، تازه‌بوون و نه‌ناسراوبوونی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه، نه‌ناسینی زانستيیانه و مارکسیستي ئه‌و بزووتنه‌وه هونه‌رییانه ی ئاڤانگارد و پرۆلێت کۆڵت، سه‌رباری نه‌ناسینی ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌کان و گرینگتر له گشت؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ سه‌رمایه‌داري و له‌ده‌ستچوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی کرێکار، گرفتی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر ڕێی گه‌شه‌کردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري، که خۆی شیاوی سه‌رنجی زۆر به‌ده‌ربه‌ستانه‌یه.
بزووتنه‌وه‌که، به‌ڵام، ئاسه‌واری خۆی هه‌ر دانا: گه‌شه‌کردنی گورکی و برشت و ناظم حکمت و نیرۆدا و آراگۆن و… ته نیا چه‌ند لووتکه‌یه‌کی زنجیره‌شاخی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ن. کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه گه‌وره‌یه، لای که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک چاپلین و عزیز نسین و گۆران و شته‌ین به‌ک و… هه‌موو ئه‌وانه‌ی به کومونیسم “تاوانبار” ده‌کرانیش، جێگای سه‌رنجه.
باسی سه‌رجه‌م ده‌رس و ده‌سکه‌وته کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بۆ رزگارکردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و کولتووری ئینساني له خورافه و له کۆیله‌تي سه‌رمایه‌ی هالیوود و بالیوود، پێویستي به مه‌جالی گه‌لێک فره‌وانتره.
مصلح رێبوار
Jm.rebwar@gmail.com
www.rebwar.nu
جواني ناسي
له باسی سه ره خوشی شیرکو بیکه س دا، قسه م له جواني ناسي کردوه. ئه مه باسیک بوو که سالی ۱۹۹۵، له گوڤاری هانا، ژماره ۱ و ژماره ۲ دا بلاو بووه وه. لیره دا دیسان بلاوی ده که مه وه.
سه ره خوشی شیرکو یبکه س
پائینتر، همین مضمون به فارسی آمده است.
ویرای سه ره خوشی پر به دل، له بنه ماله و دوستانی شیرکو یبکه س؛ ئه مه وی چه ند وشه یه کی له سه ر بنووسم و دواتریش، به گویره ی پیویست، زیاتر مه به سته کانم روون بکه مه وه
شیرکوم له نزیکه وه ناسیوه. ئه گه ر هه موو شیعره کانیم نه خویندوه ته وه، هی ئه وه یه، به پیچه وانه ی گه لیک که س، هاوبه شي چیژ و جوانی ناسی یه که ی ناکه م! به پیچه وانه وه، له گه ل شیعره کانی و له گه ل بوچوونی سیاسی و ئایدولوژیکی )که له شیعره کانیدا به خه ستی ره نگی داوه ته وه( کیشه یه کی زورم بووه. له۱۹۸۰کاندا که ئه و ده هات له ئوردوگاکانی کومه له شیعری ده خوینده وه و منیش له رادیوی کومه له بووم، ره خنه م له شیعره کانی ده گرت و پیم وابوو، نه ک هه ر په یام و ناوه روکیان کونه په رستانه ن، له باری چیژ و جوانیشه وه، دواکه وتوون. ئه و شیعرانه، نه ک هه ر له گه ل ریبازی کومه له نه ده هاتنه وه، به لکو سه باره ت به کومونیست کوژي حیزبی دیموکراتیش، به جوریک، پاکانه ی بو دیموکرات ده کرد.
له وانه، له سه ر شیعره که ی بو >به یانده سه لات< و گه نده لي که پیی له ناسیونالیسم نه ناوه ته ده ر، کاتیک بو هه له بجه سکالا ئه کا، خودای گه وره به عه ره ب ده ر ده چی وله باسی ژنیش دا، ژن ئه سیری ته سبیح و پیاوه، نه ک سه رمایه
پاش مردوو هه ر ره حمه ت چاکه؛ به لام شیرکو نه مردووه. گه لیک که س هه ر ئه و بانگه وازه ده لینه وه. مه به ستم سه رکونه ی ئه وانه نیه که شیعری شیرکویان پی جوانه. له شوینی خوی‌دا باسی جوانی و جوانی ناسیم کردوه و دیسانیش، ئه گه ر پیویست بی، دیمه وه سه ری. ئه وه ی لیره دا به ته مام بیگه یه نم ئه وه یه که به لای منه وه شیرکو فریشته ی ئازادی نیه؛ ئاژیتاتوری رق ئه ستووری بورژوازی ناسیونالیسته. له وانه یه، وه ک ئه وه ی له ئیران ده یبینین، دلیان له شیوه یه ک له بورژوازی هه لکه ندبی؛ به لام ئه وه ی نه گوردراوه، چه واشه کردنی چینی کریکا ره که ریزی خوی جیا نه کاته وه و شوینی ئه م یا ئه و له شکری سه رمایه بکه وی
مصلح ریبوار
www.rebwar.nu
jm.rewar@gmail.com