پژمەی پووتین…

پژمەی پووتین، 

کۆکەی ژهراوي لە “ئازۆف”،

منداڵانی هەلپڕووزاند!

باوێشکی بایدن، لەولاوە،

قرمژنی تۆپ و خۆمپارەوڕاکێت-باران…

بەربەرییەت لەدوولاوە!

نەشار ماوە، نەخیابان، 

        نەدووکان نەنان نەژیان!

ڕواڵەتی چڵکنی شەڕ

            شەڕی دوو زل-هێزی مەزن :

              چیمەنتۆی ئارمەی تێک-قرماو

                 پارچە-پارچە، ڕیشۆڵ-ڕیشۆڵ،

بەهەزار ئەنگوستی ئاسن

                 خەریکی، نەک هەر خۆ-ڕنین،

                  خەریکی چنگ کردن بەچاو ئاسمانا و

نەفرەتن لە هەوری چڵکن!

هەوری تاڵ و هەوری تووش و تەنوورەی ڕقی جەماوەر،

جەماوەری لێقەوماوان!

ئەم تەنوورەی ڕق و بۆغزە، دەناسمەوە:

هەر ئەم بەینە، لە “مەتروپۆڵ” ی ئابادان؛

یان برینی کۆنی سنەی نەورۆزی خومپارە-باران!

یان برینی حەفتاو چەند ساڵەی فەلەستین؛

                       “ئەبوو غرێب”؛

دەعبای “داعەش” و “تالەبان”

یان قەڵادزەی داگیراو؛

یان نەفرەتی تاڵی “ئەنفال”؛

یاخود، کارەساتی شنگال؛   

هەرکوێ ئەچی،

جیگەچنگی دێوی دزێوی سەرمایە،

بەچی زمانی سەرئەرزە،

ئەڵێ: من بەربەرییەتم!

دێوی دزیوی سەرمایە، 

                  بەهەزار پەل، 

                 بەهەزار سەر،                     

هەزاران ژار، 

                   هەمان هەژدیها، هەمان مار

                      گەستوینی، لە هەزار کونەوە! 

                    بەچی زمانی سەرئەرزە، دەڵێ: 

                                        ئەمنم

                                بەربەرییەتی رووتی زەمانە؛

منم! دێوەزمە و زل-هێز و خوێنڕێژ، بێشەرم وشکۆ، هەر خۆمم!

ئەی کوا مێمڵی ئەم دێوە؟؟

ئافەرم کارگەرانی بەندەر لە یۆنان

کە تانکەکانتان بارنەکرد بو بەرەی شەڕ!

     بەڵام ئەی کوا مێمڵەکەی بەربەرییەت؟

کوا سۆسیالیسم؟؟

        وەک لافاوی بەلرفە و تین، 

                     هەڵپێچێ دەزگای دێوزمە و

ڕاماڵدا بەزمی سەرمایە و 

                         ڕاماڵدا بایدن و پووتین!

١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢؛  ڕێبوار

ReplyForward