بایگانی ماهیانه: سپتامبر 2022
ژن، ژیان، ئازادي
1
ژینا،
“ژن، ژیان، ئازادي”
“زن، زندگی، آزادي” را
ژینا،
تو آواز دادی
کردە هاواری یەکگرتووی
دڵانی بەکۆڵ-گڕگرتوو!
ژن و پیاومان،
لە هەڵڵامان دا: “ژن؛ ژیان؛”
“ژینا؛ ژن؛ ژیان؛ ئازادي!”
پرچە خوێناويیەکەت؛ ژینا؛
پرچی بەرەڵڵابووی بەربا،
بوو بە ئاڵای
شەکاوەی هەزاران هاوار
ئاڵای سووری
هەزار هاواری یەکگرتوو
هاواری یەکگرتووی ئێمە
-لە ژن و پیاو-
لەم پەڕ تا ئەوپەڕی ئاسۆ
… چەنای چەند شار… چەند دێ… چەند بیابان
… بڵێ جیهان…
دڵانی ئاگراویمان،
بۆغز-گرتوو
قوڵپەی گریانی بەکۆمەڵ،
بەرەڵڵا بوو…
منیش
لەگەل دایکت گریام
لەگەل جەماوەری دەوری گڵکۆی تازەت
هاوارمانکرد:
“ژینا، نەمرد؛”
“… نەمرد؛ بوو بە شمڵی هەستان
دژ بە زوڵم و زۆر راوەستان!”
“… بوو بە ئاڵای سووری بەربا!”
“بوو بە ڕەمزی…”
“ڕەمزی: ‘ژن، ژیان، ئازادي!”
19/09/22