وەرگێرِانى ئازاد لە شیعرێکى “هاینریش هاینە”
هەر بەم ناونیشانە:
بۆرژواکان!
بۆ ئاوازى کلیساتان،
کەواى ساتان
تان و پۆ زێرِ و زیو و ئاوریشم
لەبەر ئەکەن؛
کێ ئەو کەواى چنى بۆتان؟
ئێمەى رووتى برسى بێ نان؛
ئێمەى کرێکارى کارگاى پارچە چنین،
ئێوە، ئاوا پۆشتە ئەکەین
کەچى، خۆمان رووت و برسین!
خاوەن شکۆکان! داراکان!
بۆ شکۆداربوونى لەشتان،
کەوڵى ئاوریشمینى دەڵپ لەبەر ئەکەن
کێ ئەو کەوڵەى چنى بۆتان؟
بۆ ئێوەى دەسەلاَتدارى خاوەن شکۆ؟!
ئێمە؛
کرێکارى کارگاى پارچە چنین،
ئێوە، ئاوا پۆشتە ئەکەین
کەچى خۆمان رووت و برسین!
بەڵام کاتى دەسەڵاتى ئێمەش کەهات،
کاتێک شکۆتان دوایى هات،
کاتێک دەستى دەسەڵآآت و دەستوور-داریتان
کۆتا بوو،
ئەوجار،
ئێمەى کرێکارى کارگاى پارچە
کفنەکەتان
بە گیان، بەدڵ
بۆ ئەچنین
بۆ ئێوە و
بۆ دنیاى کۆنتان!
گوێگرن لە
قرمژنى مارشى راپەرِین
ئێمەى کرێکارى پارچە
چیدى رووت و رەجاڵ نابین؛
چیدى رووت و رەجاڵ نابین!
هاوینى 1365