سەربەخۆیي کوردستانی عیراق

بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە و حەقخوازانەی سەربەخۆیي لە کوردستان لە ئارادایە. ئەم بزووتنەوەیە، وێڕای بارودۆخی دژوار، لەسای کۆمۆنیزمێکەوە کە لە کوردستان بەهێز بووە، سەری بۆ ناسیۆنالیسمی دەسەڵات شۆڕ نەکردوە.
بزووتنەوەی کۆمۆنیستي کارگەري، بەردەوام، ئەم پرسەی بەرەو ڕادیکالیسم بردووە. شیعاری سەربەرخۆیي کوردستانی عیراق کە هەمیشە لە ئارادابووە، ساڵی ١٩٩٥، لە لایەن مەنسووری حیکمەتەوە بەڕووني نرایە بەر پێی جەماوەر.

مانەوەی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقێکدا کە دەسکردی ئیمپریالیسمی بەریتانیای پاش شەڕی یەکەمی جیهانيیە کە سەرەتای ٢٠ەکانی سەدەی رابۆردوو، لە بێنەوبەرەی دابەشکردنەوەی جیهان و داچنینی وردە-کیشوەر بە دەوری شۆڕشی سەرکەوتووی ئوکتۆبەردا، بووبە ژێر-چاوەدێری بەریتانیا، دەمێکە بێمەعنایە و بەم هەڕەشەی ترۆریزمی داعەشەوە، بێمەعناتریش بووە. ئێستا، دەرەتانی ئۆمێدبەخشی دەربازبوون، پێشنیاری کرداري سەربەخۆیي کوردستانی عیراقە.

ئێمەی کۆمۆنیست، وێڕای هێزە پێشڕەوەکان دەتوانین بە رێکخستنی شۆراکان (لە شوێنی کار و شوێنی ژیان)، ڕێکخستنی ژنان، لاوان، ڕۆژنامەنووسان، بە ڕێکخستنی یارمەتي ئاوەڵجەمعي کۆمەڵانی خەڵک و بەخەمەوە بوونی کرداري بۆ دامەرزاندنی پەنابەران و خەڵکی ئاوارە و کەڵک وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک بۆ چەکدارکردنی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، ئەم پرسە کە بە ڕیفراندۆمێک دەگاتە سەرنجامی خۆی، لە دەوری ئەم داخوازە یەکگرتوو بکەین و ڕادیکاڵیزەی بکەینەوە. ئەمە، پێویست ناکا بکێشیتە تێکهەڵچوونی دەستبەجێ و نەخوازراو دژی هێزە بۆرژوایيەکانی کوردستان. ئەو هێزانەش، ئێستا نین لە بارودۆخێکدا کە بتوانن کۆسپی گەورە بخەنە سەرڕی.

شۆرا و بنکەی خەڵکي چەکدار، دەتوانی ببێتە سەرەتایەک بۆ دەخالەتگەري کۆمۆنیستي زیاتر و بەدەستەوە گرتنی چارە نووسی سیاسي و ئابووري کۆمەڵایەتي. نەک هەر لە کوردستان، بەڵکوو لەو شوێنانەی بە دەستی مالیکي و داعەشەوەیە، کەم تا زۆر دەکرێ خەڵک بۆ ئەم مەبەستە رێکخراو بن. ئەم قەیرانە، لەوانەیە بکێشێتە ئێران و سووریاش؛ لەو ولاتانەش ڕێکخراوبوونی خەڵک و ئامادەیي کارگەر و زەحمەتکێش بۆ دەستکردنەوە و بۆ دەست بردن بۆ دەسەڵات، ڕێگای پارێزگاري ژیان و کەرامەت و ئاسایشە؛ لەوەش واوەتر ڕێگا دەکاتەوە بۆ دەسەڵاتگرتنی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، بۆ دەسەڵاتی شوورایي و کێشانە خوارەوەی سەرمایەداري کە سەرچاوەی هەموو ئەم مەینەتانەیە. ئەوەی لە پێش چاوماندا ڕوودەدا، نیشانەیەکی ئاشکرایە کە ئەگەر ئێمە نەتوانین ژیان و خەباتی کۆمەڵانی خەڵک بۆ سۆسیالیسم ڕێکخراو بکەین، چ جەنەننەمێک بەڕێوەیە!

گرینگە ئەو بارەکەش ببینین کە کاتێک خۆمان بە دەست ئەم جەهەننەمەوە نەدا؛ ئەگەر ئەم خەباتە بە سەرەنجامێکی لانی زۆریش نەگا، لە ڕەوتی خۆیدا، چاوی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش لە بەرژەوەندي سۆسیالیستي خۆیان ڕوونتر دەکاتەوە و ڕێکخراوبوونیان لە حیزبی کۆمۆنیستي و ڕێکخراوەی جەماوەريدا ئاسانتر دەکاتەوە کە دەسکەوتێکی گەورەیە، چ بۆ پێشڕەوي زیاتر بەرەو سۆسیالیسم و بە دەستەوەگرتنی چارەنووس و دەسەڵاتی سیاسی و چ بۆ پارێزراوي لە جەهەننەمی مەینەتباری ژێر دەسەڵاتی تاقمی جۆراوجۆری سەرمایە و بۆ ژیانی سەربەرزانەی لە حاڵی حازردا. تەجرەبەی کوردستانی ئێران و تاڕادەیەک، پارێزراوبوونی ژیان و کەرامەتی هاووڵاتيیان خۆی بەڵگەیەکی ئەم ڕاستيیەیە.

بۆ پێشەوە بەرەو ڕێکخستنی ژیان و خەباتی کرێکارانان و کۆمەڵانی خەڵک بەرەو دەسەڵات؛ بۆ پێشەوە بۆ سەربەخۆیي کۆردستانی عیراق.

ئەمە گەڵاڵەیەکی سەرەتایيیە و دەکری لە درێژەی کاردا، وردتر شی بکرێتەوە.
.
Jm.rebwar@gmail.com

www.rebwar.nu