دەنگەوەرە (کتێبخوێندنەوە)
مانیفستی حیزبی کومونیست
نووسراوی: مارکس و ئنگلس
وەرگێڕان و خوێندنەوەی بە کوردی: مصلح ڕێبوار
ئەم بەرهەمە لە چوار بەشدا پێشکەش ئەکرێ؛
یەکەم: سەرەتا کوردییەکان
دووەم: سەرەتا‌کانی مارکس و ئنگلس بۆ چاپەکانی مانیفست
سێهەم: دەقی مانیفست
چوارەم: درێژەی دەقەکە تا کۆتایی
ئه‌م چاپه کورديیه‌ی مانیفستی حیزبی کۆمۆنیست، له وه‌رگێڕاوه ئینگلیزییه‌که‌ی سامۆئل مۆر کراوه به کوردی که ئه‌ویش خۆی، له ده‌قی ئه‌سڵي ئه‌ڵمانیایي و له ژێر چاودێري ئینگڵس دا کراوه به ئینگلیزي.
پێشکه‌ش:
به یادی گه‌شی هاوڕێ جه‌عفه‌ری شه‌فیعي.
پێڕست:
ناوه‌رۆک: لاپه‌ڕه:
. سه‌ره‌تا بۆ چاپی دووهه‌م: 3
. سه‌ره‌تا بۆ چاپی یه‌که‌م: 6
. پێشه‌کي بۆ چاپی ئه‌ڵماني ساڵی ١٨٧٢ 8
.پێشه‌کي بۆ چاپی رووسي ساڵی ١٨٨٢ 11
. پێشه‌کي بۆ چاپی ئه‌ڵماني ساڵی ١٨٨٣ 14
. پێشه‌کي بۆ چاپی ئینگلیزي ساڵی ١٨٨٨ 16
. پێشەکی بۆ چاپی ئه‌ڵمانی ساڵی ١٨٩٠ 23
. پێشه‌کي بۆ چاپی پۆڵه‌ندي (له‌هستاني) ساڵی ١٨٩٢ 29
. پێشه‌کي بۆ چاپی ئیتالي ساڵی ١٨٩٣ 32
. مانیفستی حیزبی کۆمۆنیست (سەرەتا :ڵ 38) 37
I . بۆرژواکان و پرۆلێتەره‌کان 40
. I I کرێکا‌ران و کۆمۆنیسته‌کان 63
. III ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستي و کۆمۆنیستي 79
- سۆسیالیزمی کۆنه‌په‌رستانە 79
الف: سۆسیالیزمی فیئوداڵي 79
ب: سۆسیالیزمی ورده-بۆرژوایي 82
ج: سۆسیالیزمی ئه‌ڵماني یان “ڕاسته‌قینه” 84
٢-سۆسیالیزمی کۆنسرڤاتیڤ یان بۆرژوایي 89
٣- سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی خه‌یاڵي ڕخنه‌گر 91
. IVهه‌ڵوێستی کۆمۆنیسته‌کان
له ئاست حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه جۆراوجۆره‌کانی ئێستا 97
سه‌ره‌تا بۆ چاپی دووهه‌م:
به هەڵدانی پیشه‌سازي له کوردستان، چینی کر‌ێکار گەلێک په‌ره‌ی گرتووە و گەشەی سەندووە. هاوکات گه‌لێک گیروگرفت له ڕێی خه‌باتی ئه‌م چینەدایە دژی سه‌رمایه‌داري و چه‌وسانه‌وه. بۆیه، پێویستي ڕێکخراوبوون و وشیاری چینایه‌تی ڕۆژ له‌گه‌ل ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ.
بە هێنانەوەی دوو بڕگە لە دەقی کتێبەکە، ئەم پێویستيیە زیاتر دەخەمە بەرچاو:
هه‌رچه‌نده، له وڵاتێکی دیاریکراودا، پیشه‌سازي گه‌وره په‌ره‌ی گرتبێ, له نێوکرێکارانی ئه‌و وڵاته‌دا مه‌یلی ئاگاداربوون له بارودۆخی خۆیان، وه‌کوو چینی کر‌ێکار به‌رانبه‌ر به چینه دارا‌کان، به‌هێزتر ده‌بێ؛ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستي له نێویاندا په‌ره ده‌گرێ و داخوازي بۆ مانیفستیش زیاد ده‌کا.
بۆیه، له‌ڕووی ئه‌وه‌وه که چه‌ند کۆپی له مانیفست به زمانی وڵاتێک بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دروست، نه‌ک هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاري، به‌ڵکوو پله‌ی هه‌ڵدانی پیشه‌سازي گه‌وره‌ش لەو وڵاته دیاری بکه‌ی.
لە پێشەکي ئێنگڵس بۆ چاپی پۆڵەندي ١٨٩٢
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ئاماژه به‌و قەیرانە بازرگانيیانە بکه‌ین که به سه‌رهه‌ڵدانی ناوبه‌ناو، یان به‌رده‌وام، هه‌تادێ پڕمه‌ترسيتر هه‌ڕه‌شه له مانی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داري ده‌که‌ن.
لە بەشی یەکەمی کتێبەکە
هەڵدانی پیشەسازي مۆدێڕن و قەیرانی ئابووري حازر مەسەلەی مان و نەمانی پێوەندي کۆمەڵایەتي سەرمایەداري، بە ڕۆشني ناوەتە بەرپێی کۆمەڵ. خەبات بۆ نەهێشتنی ئەستەم و نابەرابەريیە، بۆ جیهانێکی ئازاد و بەرابەر، پێویستي بە وشیاري کۆمۆنیستي یە. جگە لەمەش، مانیفست وەک لە پێشەکی ساڵی ١٨٩٠دا هاتووە:
بێگومان، باوترین و نێونه‌ته‌وه‌ییترین نووسراوه‌یه له نێو ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستی‌دا و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی بەملیون کرێکا‌ری هه‌موو وڵاتانه، له سیبێریا‌وه هه‌تا کالیفۆرنیا.
بۆیەش، بوونی ئەم کتێبە لە کتێبخانەی کوردي‌دا چاوپۆشي هەڵناگرێ وچاپکردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕاوە کورديیە کەی پێویست بووه‌ته‌وه.
لەم چاپەدا هەوڵمداوە هەندێک لەو دەقانەی کە دووپات دەبنەوە و مەبەستێکی نوێی زیاد نەکردووە، لابەرم بێ ئەوەی خەسارێک لە مەعنای کتێبەکە بکەوێ؛ لە کۆپیا دیجیتاڵەکانی مانیفستدا، ئەوبەشانە، هەر وەک لینک هاتوون و لە هەندێک چاپی تازەشدا هەر نەهاتوون. سەرەتا‌کانی مارکس و ئێنگڵس، جگە لە گێڕانەوەی مێژووی ٤٠-٥٠ ساڵەی ئەم کتێبە، چەند نموونەیەکی زیندوو لە شێوە بۆ چوونی ئەوان سەبارەت بە هەل ومەرجی جۆراوجۆری سیاسي ئەوکات نیشاندەدا کە ئێستاش، بۆ ناسینی هێزە سیاسيیەکانی سەردەم بەکەڵکە.
شایانی باسە کە ئەم دەقە لەگەل وەرگێڕاوی سویدیش بەراورد کراوە کە دیسان زیاتر جێی متمانە بێ. ئەمە پێداچوونەوەیەکی سەرتاپایيە و زیاتر لە وەرگێڕانێکی تازە دەچێ تا چاوگێڕانەوەیەک بە چاپی یەکەمدا. بەهیوام خوێنەران، ئەو جۆرەی شیاوی مانیفستە لێی تێبگەن.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە پێ‌زانین و سپاسم دەربڕم بۆ ئەو بەڕێزانەی بە ڕەخنەگرتن لە چاپی یەکەم یان بە خوێندنەوەی ئەم دەقە پێش چاپکردن، یارمەتيیان داوم کە ئەم کارە پوخت و پاراوتر بێ؛ لەوانە بەڕێزان حسن علی‌پور، ئیرەج فەرزاد، بەکر ئەحمەد، لاوژە جەواد و ئەحمەد بازگر … دیارە دیسانیش پێشوازي دەکەم لە ڕخنە و لە یارمەتي.
مصلح ڕێبوار
هاوینی ٢٠١٤
سه‌ره‌تا بۆ چاپی یه‌که‌م:
کرێکارانی تێکۆشه‌ر
هاوڕێیانی کۆمۆنیست
ده‌مێکه، کرێکارانی کوردستان، وه‌ک چینێکی کومه‌لایه‌تي به‌هێز، هاتوونه مه‌یدان. به‌و پێیه‌ش، ئاگا‌داربوو‌نیان له وەزعی خۆیان –وه‌کوو چینی کر‌ێکار به‌رانبه‌ر به چینی سه‌رمایه‌دار- پێویستيیه‌کی نه‌ک هه‌ر مه‌عنه‌وي به‌ڵکوو زاتيشه. مانیفست، وه‌ک یه‌که‌مین و گردوکۆترین به‌رنامه‌ی نیشانده‌ری رێگای رزگاری کرێکا‌ران و هه‌موو کۆمه‌ڵگا، خۆی باشترین وەڵامه به‌م پێویستي یه زاتي و مه‌عنه‌ويیه‌ی چینی کر‌ێکار. هه‌ربۆیه‌ش ده‌مێک بوو پێویستي وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی مانیفست به کوردي ، ده‌رکه‌وتبوو.
مارکس، له یه‌کێک له‌و پێشه‌کيیانه‌دا که بۆ کتێبی کاپیتاڵی نووسیوه خۆشحاڵي زؤری خۆی ده‌رده‌بڕێ له‌وه‌ی که وه‌رگێڕاوی کاپیتاڵ، به زمانی فه‌رەنسي، به زنجیره-نامیلکه‌یه‌ک چاپ ده‌کرێ و به‌م جۆره، کرێکا‌ران ئاسانتر ده‌ستیان پێی ده‌گا. ئێنگڵس، له‌و پێشه‌کییانه‌دا له سه‌ر مانیفستی نووسیوه، گه‌لێک جار باسی کردووه که گه‌یشتنی مانیفست به ده‌ست کؤمه‌ڵانی کر‌ێکار چه‌نده یارمه‌تی خه‌بات و تێکۆشانیان ده‌کا. له پێناو ئه‌م مه‌به‌ستانه‌دا، وه‌رگێڕانی مانیفست به کوردي و به زمانێکی ساده و ڕه‌وان پێویست بوو تا مانا و ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێبه بکه‌وێته به‌رده‌ستی کرێکارانی کوردستان. ساڵی ١٩٧٠ ئه‌م کتێبه کراوه به کوردي که بایه‌خی تایبه‌تي خۆی هه‌یه. به‌ڵام به بڕوای من، وەڵامی پێویست به‌و مه‌به‌سته ناداته‌وه. جگه له‌وه‌ش، له‌م ١٨ ساڵه‌دا (هەتا ١٩٨٨) زمانی کوردي زیاتر ئه‌ده‌بییاتی سوسیالیستي پێ نووسراوه و له‌م بابه‌ته‌وه پوخت و پاراوتر بووه. له‌م وه‌رگێڕانه‌دا، تێکۆشاوم وه‌فاداربوون به ئه‌سڵ و به‌کارهێنانی زمانێکی ساده‌و ڕه‌وان، یارمه‌تي خوێنه‌ران بدا که باشتر و ئاسانتر له مانیفست تێبگه‌ن. بۆ ئه‌م کاره، ئه‌ساسه‌ن، وه‌رگێڕاوی ئینگلیسی مانیفست له به‌رچاوبووه که ئێنگڵس چاودێري کردوه. وه‌رگێڕاوی فارسي و عه‌ره‌بيش، وه‌ک دوو ته‌جره‌به یارمه‌تي داوم.
له‌م وه‌رگێڕانه‌دا، جگه له چەند روونکردنه‌وەیەک کە بە و.ک. (وەرگێڕی کوردي) لە ناو کەوانەدا دیاري کراون، به شوێن وه‌رگێڕاوه ئینگلیسيیه‌که‌ی سامۆئێل مۆر، بڵاوکراوه‌ی پرۆگڕێس ی مۆسکۆ، چاپی ساڵی ١٩٧٣دا چووم.
هاوڕێی هێژاو پێشڕه‌ومان، جه‌عفه‌ری شه‌فیعي، کاتی خۆی، پێشوازي کرد و هانی دام که شان بده‌مه ژێر ئه‌م کاره گه‌وره‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش، به شانازيیه‌وه، ئه‌م وه‌رگێڕاوه‌م پێشکه‌ش کردووه به یادی ئازیزی ئه‌و.
ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ی کرێکارانی پێشڕه‌و، هه‌روه‌ها شاره‌زایانی زمانی کوردي و هه‌ر خوێنه‌رێکی به‌ده‌ربه‌ست، به سپاسه‌وه پێیشوازي ده‌که‌م.
وەرگێڕی کوردي
هاوینی ١٩٨٨
پێشه‌کي بۆ چاپی ئه‌ڵماني ساڵی ١٨٧٢
یه‌کیه‌تي کۆمۆنیسته‌کان، کۆمه‌ڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یي کرێکا‌ران بوو که دیاره، له بار و دۆخی ئه‌وکاته‌دا هه‌ر به‌نهێني ده‌یتوانی هه‌بێ؛ له کۆنگره‌ی خۆیدا که نۆڤه‌مبری ١٨٤٧ له له‌نده‌ن گیرا، به ئێـمه دوونه‌فه‌ری سپارد که بە وردي، به‌رنامه‌یەکی تیوریک و پراکتیکي بۆ ئەو حیزبە، بۆ بڵاوکردنه‌وه، ئاماده بکه‌ین. به‌م جۆره ئه‌م مانیفسته نووسرا و چه‌ند حه‌وتوویه‌ک پێش شۆڕشی شوباتی فه‌رەنسا، ده‌ستنووسه‌که‌ی بۆ چاپ ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌ن کرا. یه‌که‌مین چاپی به زمانی ئه‌ڵماني بوو. هه‌ر به‌و زمانه له ئه‌ڵمانیا و ئێنگلیز و ئه‌مەریکا، لانی که‌م دوازده جار، به شێوه‌ی جۆراوجۆر چاپکرایه‌وه.
یه‌که‌مجار، که ساڵی ١٨٥٠ به ئینگلیزي بڵاوکرایه‌وه، له بڵاوکراوەی Red Republican جمهووري سووردا بوو له له‌نده‌ن؛ کچێک به ناوی هێلێن مه‌ک فارله‌ین کردبووی به ئینگلیزي. پاشانیش ساڵی ١٨٧١ لانی که‌م سێ جۆر وه‌رگێڕاوی ئینگلیزي، له ئەمەریکا بڵاوبووه‌ته‌وه. وه‌رگێڕاوێکی فه‌رەنسی، یه‌که‌مجار که‌مێک پێش ڕاپه‌ڕینی حوزەیرانی١٨٤٨ له پاریس چاپ‌کرا و له‌م دوواییانه‌شدا، له گۆڤاری Le Socialiste له نیویورک بڵاوکرایه‌وه. وه‌رگێڕاوێکی تازه‌شی خه‌ریکه ئاماده‌بێ. وه‌رگێڕاوێکی پۆڵه‌ندي (له‌هستاني) سه‌ره‌تا له ئه‌ڵمانیا و که‌مێک دواتریش له له‌نده‌ن بڵاوکرایه‌وه. وه‌رگێڕاوێکی رووسي له ١٨٦٠ەکاندا، له شاری ژنێڤ بڵاوکرایه‌وه. به زمانی دانمارکيش، هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ر‌گێڕدرایه‌وه.
هه‌رچه‌ند له‌م بیست و پێنج ساڵه‌ی دوایيدا گەلێک بارودۆخ گۆڕاوه، هێشتا ئه‌و ئه‌سڵه گشتییانه که له‌م مانیفسته‌دا باسکراون، به‌تێکڕا، وه‌ک هه‌میشه دروستن. هه‌ندێک شوێن ده‌سکاري هه‌ڵده‌گرت به‌ڵام جێ به‌جێ کردنی کرداري ئه‌م ئوسووڵه، هه‌روه‌ک له خودی مانیفستیشدا باسکراوه، هه‌میشه‌و له هه‌موو شوێنێک به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه مێژووییه دیاری ده‌کرێ که ئه‌و کاته له ئارادایه؛ هه‌ربۆیه‌ش، ئیسرارێکی تایبه‌تي نیه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه شۆڕشگێڕییانه‌ی له کۆتایی بەشی دووهه‌مدا باسکراوه. ئه‌وبەشه، له گه‌لێک بابەتەوە، ئه‌مڕۆ، ده‌بوا به‌جۆرێکیتر بنووسرایه. ئه‌گه‌ر گه‌شه کردنی یه‌کجار زۆری پیشه‌سازي مۆدێڕن له ١٨٤٨ بەملاوە و گەشە و هه‌ڵدانی رێکخراوه حیزبییه‌کانی چینی کر‌ێکار کە وێڕای ئەو هه‌ڵدانه پیشه‌سازییه هاتوه‌ته پێش، له به‌رچاوبێ و ئه‌و ته‌جره‌به پراکتیکيیانەی پرۆلیتاریا یه‌که‌م؛ له شۆڕشی شوباتدا و پاشان، له‌وه‌ش زیاتر، له کۆمۆنی پاریس‌دا (کاتێک که پرۆلێتاریا بۆ یه‌که‌م جار ده‌سه‌ڵاتی سیاسي دوومانگی ته‌واو به ده‌سته‌وه گرت) دەستەبەری کردوە، ئه‌م به‌رنامه‌یه، له هه‌ندێک بابه‌ته‌وه، کۆن بووه. به تایبه‌ت، کۆمۆنی پاریس یه‌ک شتی ڕوون کرده‌وه که چینی کر‌ێکار ناتوانێ هەروا، ده‌ست به سه‌ر ماشینی ده‌وڵه‌تي حازروئاماده‌دا بگرێ و بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆی بیخاته‌گه‌ڕ (بڕوانه “شه‌ڕی نێوخۆیي له فه‌رەنسا”. په‌یامی شورای گشتي کۆمەڵەی نێونه‌ته‌وه‌یي کرێکا‌ران، چاپی له‌نده‌ن ١٨٧١ لاپه‌ڕه‌ی ١٥ که ئه‌م بیره له‌وێدا بەوردي شيکراوه‌ته‌وه). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئاشکرایە که ڕه‌خنه له ئه‌ده‌بییاتی سۆسیالیستي، له چاو ئه‌مڕۆ، ناته‌واوه؛ چونکوو ئه‌م ره‌خنه‌یه ته‌نیا ئه‌ده‌بییاتی هه‌تا ساڵی ١٨٤٧ ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رنجانه‌ی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندي کۆمۆنیسته‌کان له گه‌ل حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه جۆراوجۆره‌کان هاتووه (به‌شی چواره‌م) هه‌رچه‌ند له‌باری ئوسووڵيیه‌وه ئێستاش دروستن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا کۆن بوون چونکوو بارودۆخی سیاسي به‌ته‌واوي گۆڕدراوه‌و ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشی مێژوو، زۆربه‌ی ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ی له ڕۆزگار سڕیوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، مانیفست به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویيه که ئیتر ئێمه بۆمان نییه ده‌ستی تێبه‌رین. ره‌نگه بکرێ له چاپی دوایيدا، سه‌ره‌تایه‌ک بێنین که مه‌ودای زه‌ماني نێوان ١٨٤٧ تا ئێستا لێک هه‌ڵپێکێ. کاری ئه‌م چاپه‌ی ئێستا، زۆر له ناکاو هاته‌پێش و نه‌مانپه‌رژا ئه‌وه بکه‌ین.
کارل مارکس-فریدریک ئێنگلس
له‌نده‌ن؛ ٢٤ی حوزه‌یرانی ١٨٧٢
پێشه‌کي بۆ چاپی رووسي ساڵی ١٨٨٢
یه‌که‌مین چاپی رووسي مانیفستی کۆمۆنیست، وه‌رگێڕاوی باکوونین که له چاپخانه‌ی کولوکول چاپکرابوو له سەرەتا‌کانی ١٨٦٠ەکاندا بڵاوکرایه‌وه. ئه‌وکات، چاپی رووسي مانیفست، وه‌کوو سه‌رگه‌رمییه‌کی ئه‌ده‌بي ده‌هاته پێش چاوی خه‌ڵکی ڕۆژاوا. به‌ڵام ئێستا که‌س ناتوانێ وا ته‌ماشای بکا.
ئاخرین به‌شی مانیفست: “هه‌ڵوێستی کۆمۆنیسته‌کان له ئاست حیزبه جۆراوجۆره ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له وڵاتانی جۆراوجۆر” نیشانده‌دا که ئه‌وکات (دێسێمبه‌ری ١٨٤٧) چه‌نده مه‌یدانی گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چینی کر‌ێکار به‌رته‌سک بووه. باسی رووسیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌م باسه‌دا هەر نەهاتووەتە ئاراداوە. ئه‌وکات، زه‌مانیک بوو که رووسیا ئاخرین زه‌خیره‌ی گه‌وره‌ی هه‌موو کۆنه‌په‌رستي ئه‌ورووپا بوو. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکاش هیزی کاری زیادي چینی کرێکا‌ری ئه‌ورووپای، بە هۆی کۆچیانه‌وه بۆ ئه‌مەریکا، هه‌ڵده‌لووشي. هه‌رتک ئه‌م دوو وڵاته که‌ره‌سه‌ی خاویان بۆ ئه‌ورووپا دابین ده‌کردو هاوکاتیش، بازاڕی فرۆشی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌کانی ئه‌ورووپا بوون. بۆیه هه‌ردووکیان له‌وکاته‌دا، هه‌رکامه‌به‌جۆرێک پاڵپشتی نیزامی دەسەڵاتداری ئه‌ورووپا بوون.
ئێستاله‌کوێ و ئه‌وکات له‌کوێ! هه‌ر کۆچی ئه‌ورووپاییه‌کان (بۆ ئەمەریکا) بووه هۆی گه‌شه‌کردنی یه‌کجارزۆری کشتوکاڵ له ئه‌مریکای باکوور که به ململانێی خۆی، بنه‌ما ئه‌ساسییه‌کانی خاوەنداریەتي گه‌وره‌و چکۆله‌ی زەوی له ئه‌ورووپای هێناوه‌ته له‌رزه. له هه‌مانکاتدا، ئه‌م کۆچکردنانه، توانای به ئه‌مەریکا به‌خشی که به‌و خێراییه، له‌و هه‌موو سه‌رچاوه پیشه‌سازییانه‌ی خۆی که‌ڵک وه‌رگرێ و ئاوا، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، مۆنۆپۆڵی پیشه‌سازي ئەورووپای رۆژاوا، به‌تایبه‌ت هی ئێنگلستان، تێک بشکێنێ. هه‌رتک ئه‌م دوو بارودۆخه، کاردانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه‌یان هه‌یه له سه‌ر ئه‌مەریکا خۆی. ورده‌ورده، خاوەنداریەتي چکۆله و ناونجي خاوەن مه‌ر‌زاکان که پایه و بناغه‌ی هه‌موو بنیاده سیاسییه‌که‌یه، به‌رانبه‌ر به ململانێی مه‌زرا گه‌وره‌کان تێکده‌ڕووخێ. هاوکات، زۆرتربوونی پرۆلێتاریای پیشه‌سازي و کۆما‌بوونی ئه‌فسانه‌یی سه‌رمایه‌کان له هه‌رێمه پیشه‌سازییه‌کان، بۆ یه‌که‌مجار گه‌شه‌ده‌کا.
بێینەسەر باسی رووسیا: به‌درێژایي شورشی ١٨٤٨-٤٩ نه‌ک هه‌ر شازاده‌کانی ئه‌ورووپا، به‌ڵکوو بۆرژوا‌کانی ئه‌ورووپاش، تاقەڕێگای نه‌جاتیان له ده‌ست پرۆلێتاریای تازه‌وه‌خه‌به‌رهاتوو، به ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا ده‌زانی. تزار، به سه‌رکرده‌ی کۆنه‌په‌رستي ئه‌ورووپا ناسرابوو. ئێستا ئه‌و له گاتچیا ئه‌سیری جه‌نگي شۆڕشه و ڕووسیا، پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌ورووپا په‌روه‌رده ده‌کا.
مانیفستی کۆمۆنیست ده‌بوایه، به ئه‌رکی خۆی زانیبایه ڕایگه‌یه‌نێ که فه‌وتانی چارهه‌ڵنه‌گری خاوەنداریەتي نوێی بورژوایی به‌ڕێوه‌یه. به‌ڵام له رووسیا، لە پاڵ هه‌ڵدانی به‌په‌له‌ی تاڵانی سه‌رمایه‌داري و خاوەنداریەتي بورژوایی تازه‌سه‌رهه‌ڵداودا، زیاتر له نیوه‌ی زه‌وییه‌کان له خاوەنداریەتي هاوبه‌شی جووتیاراندا بوون.
ئێستا، پرسیارئه‌مه‌یه که ئایا “ئۆبشینا”ی رووسي، ئه‌م شێوازه سه‌ره‌تاییه‌ی خاوەنداریەتي هاوبه‌شي زه‌وی کە شپرز و ژێرکەنیش بووە، ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ، هه‌نگاو بنێته شێوه‌ی به‌رزتری خاوەنداریەتي هاوبه‌شي کۆمۆنیستيیه‌وه؟ یان، به‌پێچه‌وانه، ئه‌بێ لەپێشدا هه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی لێکهه‌ڵوه‌شانه تێپه‌ڕبکا که ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی مێژووی ڕۆژاوایه؟
تاقە وەڵامێک که بکرێ ئێستا بدرێته‌وه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر شۆڕشی ڕووسیا، ببێته بانگه‌واز بۆ شۆڕشی کرێکاري له ڕۆژاوا، به‌جۆرێک که هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بن، ئه‌م خاوەنداریەتيیە هاوبه‌شه‌ی زه‌وی ئێستای رووسیاش، ده‌توانێ وه‌ک ده‌سپێکردنی گه‌شه‌یه‌کی کۆمۆنیستي ده‌وری هه‌بێ.
کارل مارکس-فریدریک ئێنگلس
لەندەن، ٢١-٠١-١٨٨٢
پێشه‌کي بۆ چاپی ئه‌ڵماني ساڵی ١٨٨٣
به‌داخه‌وه، ناچارم پێشه‌کي ئه‌م چاپه به ته‌نیا ئیمزا بکه‌م. مارکس، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو چینی کرێکا‌ری ئه‌ورووپا و نه‌مەریکا زیاتر له هه‌رکه‌سێکی تر قەرزدارباریەتی، ئه‌وا له گۆڕستانی هایگه‌یت بۆهه‌میشه، چاوی لێک ناوه‌و یه‌که‌م گیاش له سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ڕواوه. پاش نه‌مانی ئه‌و (١٣ی مارسی١٨٨٣) ئیتر، لێ زیادکردن یان چاوگێڕانه‌وه به سه‌ر مانیفستدا، ڕێی تێناچێ. به‌م بۆنه‌شەوه، دیسان زیاتر به‌پێویستی ده‌زانم که لێره‌دا رابگه‌یه‌نم: ئه‌و بیرە بنچینەیيەی سه‌راسه‌ری مانیفست لێکهه‌ڵده‌پێکێ؛ ئه‌وه‌ی که: له‌هه‌ر قۆناغێکی مێژوویی‌دا، به‌رهه‌مهێنانی ئابووري و بنیاده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی که بێگومان له‌و به‌رهه‌مهێنانە ده‌وه‌شێته‌وه، بنچینه‌ی مێژوویي و سیاسي و فکري ئه‌م ده‌وره‌یه پێکدێنێ؛ ئه‌وه‌ش که: به‌وبۆنه‌وه هه‌موو مێژوو (له‌و کاته‌وه خاوەنداریەتي ئیشتیراکي سه‌ره‌تایي زه‌ویوزار هه‌ڵوه‌شاوەته‌وه) بوه‌ته مێژووی کێشەی چینایه‌تي؛ مێژووی به‌ربه‌ره‌کانێی نێوان دوو چینی چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر؛ نێوان دووچینی ژێرده‌ست و بانده‌ست له پله‌ی جۆراوجۆری هه‌ڵدانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا؛ ئه‌وه‌ش که ئێستا، ئه‌م کێشەیە گه‌یشتوه‌ته پله‌یه‌ک که چینی چه‌وساوه و زۆرلێکراوی ئه‌مڕۆ (پرۆلێتاریا) ئیتر ناتوانێ خۆی له‌و چینه‌ی ده‌یچه‌وسێنێته‌وه و زوڵم‌وزۆری لێده‌کا (لە بورژوازی) ڕزگاربکا بێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان حاڵ‌دا، به یه‌کجاري، هه‌موو کۆمه‌ڵ له چه‌وسانه‌وه و زوڵموزۆر و له کێشەی چینایه‌تي ئازادبکا. به‌ڵێ؛ ئه‌م فکره ئه‌ساسيیه، سه‌رتاخوار هی مارکسه.
من ئه‌م قسه‌یه‌م گه‌لێکجارکردووه به‌ڵام ئێستا، به تایبه‌ت به پێویستی ده‌زانم که له سه‌ره‌تای خودی مانیفستیشدا دووباره‌ی بکه‌مه‌وه.
ف ئینگلس
له‌نده‌ن- ٢٨ی حوزه‌یرانی ١٨٨٣
پێشه‌کي بۆ چاپی ئینگلیزي ساڵی ١٨٨٨
مانیفست، وه‌کوو به‌رنامه‌ی “یه‌کیه‌تي کۆمۆنیسته‌کان” بڵاوکرایه‌وه. ئه‌و کۆمه‌ڵه کرێکارییه که سه‌ره‌تا هه‌رته‌نیا ئه‌ڵمانیایي بوو، پاشان بووه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یي و له بارودۆخی سیاسي ئه‌ورووپای پێش ساڵی ١٨٤٧دا به‌ناچار، نهێني بوو.
له کۆنگره‌یه‌کی ئەو یه‌کیه‌تیەدا که مانگی تشرینی دوەمی ١٨٤٧ له له‌نده‌ن به‌رپابوو، به مارکس و ئێنگڵس سپێردرا که به‌رنامه‌یەکی تەواوی تیۆریک و پراتیکي حیزب ئاماده بکه‌ن. ده‌ستنووسه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی تا کانوونی دوەمی ١٨٤٨، ته‌واوکرا و چه‌ند حه‌ه‌وتوویه‌ک پێش شۆڕشی ٢٤ی شوباتی فه‌رەنسا، بۆ چاپ ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌ن کرا. وه‌رگێڕاوێکی فه‌رەنسی له پاریس، ماوه‌یه‌ک پێس ڕاپه‌ڕینی مانگی حوزه‌یرانی ١٨٤٨ ده‌رهات. یه‌که‌مین وه‌رگێڕاوی ئینگلیزي، کچێک کردی به ناوی “هێلێن مه‌ک فارلین” و له ڕۆژنامه‌ی Red Republican که هی “جورج جولیان هارتی” بوو، سالی ١٨٥٠، له له‌نده‌ن بڵاوبووه‌وه. پێشتر به دانمارکی و به پۆڵه‌ندي (له‌هستاني) چاپ ببوو.
تێکشکانی ڕاپه‌ڕینی مانگی حوزه‌یرانی پاریس –ئه‌م یه‌که‌مین شه‌ڕە گه‌وره‌ی نێوان پرۆلێتاریا و بۆرژوازي- دیسانیش بۆ ماوه‌یه‌ک داخوازه کۆمه‌ڵایه‌تي و سیاسییه‌کانی چینی کرێکاري ئه‌ورووپای دواخست. له‌وده‌مه‌وه، سه‌رله‌نوێ، وه‌کوو پێش شۆڕشی شوبات، شه‌ڕ و کێشه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌یی، کەوتبوە نێوان تاقمه جۆراوجۆره‌کانی چینی دارا. چینی کر‌ێکار ناچارببوو بۆ ئازادي هه‌ڵسووڕانی سیاسي خه‌بات بکا و وه‌ک به‌شی توندڕه‌وی چینی ناونجي هه‌ڵوێست بگرێ.
له هه‌رکوێ نیشانه‌یه‌کی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرێکاري دەرکه‌وتایه، بێبەزەییانه، سه‌رکوت ده‌کرا. بۆ نموونه؛ پۆلیسی “پرووس” له شاری “کۆڵن” شوینی کۆمیته‌ی ناوه‌ندي “یه‌کیه‌تي کۆمۆنیسته‌کان”ی هه‌ڵگرت و دۆزییه‌وه و ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه گیران و پاش هەژده مانگ زیندان، له ئۆکتۆبری ١٨٥٢دا، دران به دادگا. ئه‌م “دادگایي کۆمۆنیسته‌کانی کۆڵن”ه که مه‌شهووره، له ٤ی تشرینی یەکەمه‌وه تا ١٢ی تشرینی دووەمی کێشاو حه‌وت که‌س له گیراوه‌کان له‌ماوه‌ی له سێ ساله‌وه تا شه‌ش ساڵ، به زیندان له قه‌ڵادا، سزادران. ده‌س به‌جێ پاش ده‌رچوونی ئه‌و حوکمه، یه‌کیه‌تيەکە لە لایەن باقی ئه‌ندامه‌کانەوە به ڕواڵەت هه‌ڵوه‌شێنرایەوە؛ وه‌ک مانیفستیش، وادیارە، له‌وکاته‌وه مه‌حکووم بووبێ به له‌بیرچوونه‌وه.
کاتێک، چینی کرێکا‌ری ئه‌ورووپا سه‌رله‌نوێ توانای شیاوی گرته‌وه که هێرشێکی تازە بەرێته‌وه سه‌ر چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکا‌ران به‌رپابوو. به‌ڵام ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه که بۆ مه‌به‌ستێکی ساده و ڕاشکاو، یانی بۆ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه خه‌باتکاره‌کانی پرۆلێتاریای ئه‌ورووپا و ئه‌مەریکا پێکهاتبوو، نه‌یده‌توانی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌و ئوسووڵه‌ی له مانیفستدا باسکرابوو، رابگه‌یه‌نێ. ئه‌نترناسیۆناڵ، ده‌بوایه به‌رنامه‌یه‌کی هێند به‌رین بێ که جێی متمانەی، هه‌م سه‌ندیکاکانی ئینگلیز بێ، هه‌م لایه‌نگرانی “پرۆدۆ‌ن” له فه‌رەنسا و بەلجیکا و ئیتالیا و ئیسپانیا و، هه‌م لایه‌نگرانی لاساڵ له ئه‌ڵمانیا.
مارکس که ئه‌و به‌رنامه‌یه له ئاستی داخوازی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌دا نووسیوه، متمانەی تەواوی بە گه‌شه و هه‌ڵدانی فکري چینی کر‌ێکار کرد که به‌رهه‌می بێ‌گومانی هاوخەباتيیان و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یان ده‌بوو. ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه، ئه‌وهه‌موو هه‌ڵچۆ و داچۆیه که له ڕه‌وتی خه‌باتی دژی سه‌رمایه‌دا دێته ڕێ، ته‌نانه‌ت شکسته‌کان زیاتر له سه‌رکه‌وتنه‌کان، به ناچار کرێکارانی له بێسه‌مه‌ربوونی ئه‌و ریسیپتە جۆراجۆرانه‌ی که وه‌ک ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێک دڵیان پێ خۆش کرد بوو، تێده‌گه‌یاند و ڕێگای خۆش ده‌کرد بۆ حاڵي بوونیان له هه‌لومه‌رجی ڕاسته‌قینه‌ی ڕزگاري خۆیان.
مارکس باشی بۆچووبوو. کاتێک “ئه‌نترناسیوناڵ” ساڵی ١٨٧٤ تێکچوو، کرێکا‌ران له چاو سه‌ره‌تای پێکهاتنه‌که‌ی واته له‌چاو ساڵی ١٨٦٤، به‌ته‌واوي گوڕدرابوون. پرۆدۆنیزم له فه‌رەنسا و لاسالیانیزم له ئه‌ڵمانیا، خه‌ریکبوون ده‌توانه‌وه؛ ته‌نانه‌ت سه‌ندیکا کۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌کانی ئینگلیز، که زۆربه‌یان ده‌مێک بوو پێوه‌ندیان له “ئه‌نترناسیۆنال” پساندبوو، ورده‌ورده، تا ئه‌و ڕاده‌یه هاتنه پێش که ساڵی پار له “سوان سي” سەرۆکەکەیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵێ: “سوسیالیسمی قاڕه چیدی ناماننترسێنێ”. له ڕاستيدا ئوسووڵی مانیفست جیگایەکی بەرچاوی له نێو کرێکارانی هه‌موو وڵاتاندا بۆ خۆی کردبووەوە.
به‌وجۆره، مانیفست خۆیشی، هه‌مدیسان هاته‌وه‌ڕوو. ده‌قی ئه‌ڵماني له ساڵی ١٨٥٠ به‌ملاوه، چه‌ندین جار، له سویس و ئینگلیز‌و ئه‌مەریکا، له چاپدراوه‌ته‌وه. ساڵی ١٨٧٢، له نیۆیۆرک کرایه ئینگلیزي و له ڕۆژنامه‌ی Woodhull ans Claflin´s Weekly دا، بڵاوکرایه‌وه.
له ڕووووی ئه‌م وه‌رگێڕاوه ئینگلیزيیه‌وه کرا به فه‌رەنسیش و له ڕۆژنامه‌ی Le Socialiste چاپی نیۆیۆرکدا بڵاوکرایه‌وه. له‌و کاته‌وه، لانی که‌م، دوو وه‌رگێڕاوی تری ئینگلیزي –به که‌م تازۆر لادانه‌وه- له ئه‌مەریکا بڵاوکرا‌وه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌وانه، له ئینگلیزیش چاپ کراوه‌ته‌وه. یه‌که‌مین وه‌رگێڕاوی ڕووسي که “باکوونین” کردی، ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٨٦٣ له چاپخانه‌ی “کۆلۆکۆڵ”ی “هێرتسن” له جنیڤا چاپکراوه. وه‌رگێڕاوێکی دووهه‌میش که هی “ڤێڕا زاسولیچ” ی قاره‌مان بوو. هه‌رله جنیڤا، ساڵی ١٨٨٢ بڵاوکرایه‌وه.
چاپێکی تازه‌ی به زمانی دانمارکي له ڕۆژنامه‌ی Socialdemokratisk Bibliothek چاپی کۆپنهاگ ساڵی ١٨٨٥ بڵاوبووه‌وه؛ وه‌رگێڕاوێکی تازه‌ی فه‌رەنسي له Le Socialisteی پاریس، ساڵی ١٨٨٦ چاپ‌کرا. له ڕووی ئه‌مه‌شه‌وه، کرایه ئیسپاني و ساڵی ١٨٨٦ له مەدرید بڵاو کرایه‌وه. چاپکرانه‌وه‌ی به ئه‌ڵماني له ژماره نایه‌ن؛ سه‌رجه‌م هیچ نه‌بێ، دوازده جار به ئه‌ڵماني چاپکراوه. وەرگێڕاوێکی ئه‌رمه‌ني که ده‌بوا چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش، له ئیستامبول، بڵاو بێته‌وه، وه‌ک به منیان وت، ڕووی ڕووناکي نه‌دی چونکوو بڵاووکه‌ره‌وه‌که نه‌یوێراوه کتێبێک چاپ بکا که نێوی مارکس به سه‌ریه‌وه بێ! وه‌رگێڕیش ملی به‌وه نه‌داوه که به بەرهەمی خۆی دابنێ.
سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕاوی تریش به زمانه‌کانی تر هه‌ندێک شتم بیستوون به‌ڵام نه‌مدیون. به‌مجۆره، به‌سه‌رهاتی مانیفست، به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر مێژوولکه‌ی چینی کرێکا‌ری مۆدێڕن له خۆیدا ده‌نوێنێته‌وه. حاڵی حازر، ئه‌م کتێبه له نێو هه‌موو نووسراوه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستي دا، بێگومان باوترین و نێونه‌ته‌وه‌ییترینیانه. به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شه که بەملیون کر‌ێکار، له سیبریا‌وه هه‌تا کالیفۆرنیا قبووڵیان کردووه.
سه‌رەڕای ئه‌مه، کاتێک ده‌نووسرا، نه‌مانده‌توانی نێوی بنێین مانیفستی سوسیالیستي. سۆسیالیست، له ساڵی ١٨٤٧دا مانای ئه‌وکه‌سانه بوو که له لایه‌که‌وه لایه‌نگری سیستمه جۆراوجۆره خه‌یاڵییه‌کان بوون (لایه‌نگرانی “ئۆئێن” له ئینگلستان، لایه‌نگرانی “فوریه” له فه‌رەنسا که هه‌ردوولا ببوونه تاقمی بچکۆله و ورده‌ورده له توانه‌وه بوون) له لایه‌کیتریشه‌وه، سۆسیالیست، به چاوبه‌سکه‌رانی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تي ده‌وێژرا که واده‌یان ده‌دا کە هه‌موو جۆره مه‌ینه‌ت و کوێره‌وه‌ريیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تي به پینه‌وپه‌ڕۆ و له‌حیمکاري چارەسەرکه‌ن، بێئه‌وه‌ی هیچ مەترسيیەک بۆ سه‌رمایه‌و سوود بێته پێش! له هه‌ردووحاڵیشدا، که‌سانێک بوون له ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکاردا که زیاتر، چاوه‌ڕواني یارمه‌تییان له چین و تۆێژه خوێنده‌واره‌کان بوو. ئه‌و به‌شه له چینی کر‌ێکار که دڵنیا ببوو ئاڵوگۆڕی سیاسي به ته‌نیا، ڕەسایي ناکا و باسی پێویست بوونی ئاڵوگۆڕی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای ده‌کرد به‌خۆی ده‌وت کۆمۆنیست.
ئه‌وه کومونیزمێکی کاڵ و خاو، خه‌شیم، ناکۆڵۆکارو یه‌کسه‌ره غه‌ریزي بوو. به‌و حاڵه‌ش، خه‌ریک بوو ده‌ستی به خاڵه ئه‌ساسییه‌کان بگا و هێنده له نێو چینی کر‌ێکار به‌هێزببوو که “کومونیزمی خه‌یاڵي” “کابه” له فه‌رەنسا و “ویتلینگ” له ئه‌ڵمانیا، به‌رهه‌م بێنێ. به‌مجۆره، “سۆسیالیسم” له ساڵی ١٨٤٧دا بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینی ناونجي بوو و کومونیزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینی کر‌ێکار. سۆسیالیزم، هیچ نه‌بێ له قاڕه‌دا، “موحته‌ره‌م” بوو؛ به‌ڵام کومونیزم، تەواو به پێچه‌وانه! له به‌رئه‌وه‌ش که بۆ چوونی ئێمه، هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌وه، ئه‌وه‌بوو که “ڕزگاري چینی کر‌ێکار ته‌نیا به کرده‌وه‌ی خۆی دێته‌دی”، هیچ جێگای گومان نه‌ده‌مایه‌وه که له‌و دوو نێوه ده‌بێ کامه‌یان هه‌ڵبژێرین. پاش ئه‌وه‌ش، هه‌رگیز به خه‌یاڵماندا نه‌هات که له‌م نێوه پاشگه‌ز بینه‌وه.
مانیفست، به‌رهه‌می کاری هاوبه‌شمانه؛ به‌ڵام، من خۆم به پێویستی ده‌زانم بڵێم: ئه‌و ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تییه که کاکڵی کتێبه‌که پێکدێنێ، هی مارکسه. (بڕوانە پێشەکي پێشوو: “ئه‌و بیرە بنچینەیيە که سه‌راسه‌ری مانیفست لێکهه‌ڵده‌پێکێ… ” )
له پێش-وتاری هاوبه‌شمان که بۆ چاپێ ئه‌ڵماني ساڵی ١٨٧٢ نووسیومانه، ئه‌مه‌ی خواروه دێنمه‌وه:
(بڕوانە پێش-وتاری چاپی ئه‌ڵماني ١٨٧٢: “هەرچەند لەم بیست و پێنج ساڵەی دواییدا…”)
ئه‌م وه‌رگێڕاوه حازرییه، ئاغای “سامۆیل مۆر” کردوویه‌تی که خۆی وه‌رگێڕی به‌شی زۆری “کاپیتاڵ”ی مارکس بووه. من و ئه‌و پیکه‌وه، پێیدا چووینه‌وه و من چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم لێ زیاد کردوه که باری مێژوویی هه‌یه.
فریدریک ئینگلس
له‌نده‌ن؛ ٣٠/١/ ١٨٨٨
پێشەکی بۆ چاپی ئه‌ڵمانی ساڵی ١٨٩٠
پاش چاپی ئه‌ڵماني ١٨٨٣ جارێکی‌تر پێویستي چاپکردنەوەی مانیفست بە زمانی ئه‌ڵماني هاتوەتەوە پێش؛ گەلێک بەسەرهاتیش بەسەر مانیفستدا هاتووە کە جێگای خۆیەتی لێرەدا باس‌بکرێ.
دووهەمین وەرگێڕاوی ڕووسی (هی ڤێرا زاسوولیچ) ساڵی ١٨٨٢ لە جنیڤا بڵاوبووەوە. پێشگوتاری ئەو چاپە، خۆم و مارکس نووسیبوومان. بەداخەوە، دەستنووسە ئه‌ڵمانيەکەی نەماوە هەربۆیەش من دەبێ دیسان لە رووسییەوە، وەریگێڕمەوە کە دیارە وەک ئەسڵەکەی نایەتەوە. ئەو پیشگوتارە دەڵی: (بڕوانە پێشه‌کي بۆ چاپی رووسي ساڵی ١٨٨٢ ” بێینەسەر باسی رووسیا: به‌درێژایي شورشی…”).
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌رگێڕاوێکی تازه‌ی پۆڵه‌ندي (له‌هستاني)، له جنیڤا “Manifest Kommunistyczny”. پاش ئه‌وه‌ش، وه‌رگێڕاوێکی تازه‌ی دانمارکي بڵاوبوه‌وه: “Socialdemokratisk Bibliothek; Kjobenhavn 1885”. به داخه‌وه، ئه‌م وه‌رگێڕاوه، ناته‌واوه‌و هه‌ندێک له به‌شه ئه‌ساسییه‌کانی وادیاره له‌به‌ر وه‌رگێڕ گران بووه و بوێردراوە! له چاپیش لێره‌وله‌وێ نیشانه‌ی که‌مته‌رخه‌مي پێوه دیاره. ئه‌مه، له‌وبابه‌ته‌وه زیاتر جێگای جه‌خاره که به‌وکاره‌دا کە بۆی کراوه، به ئاساني دیاره که ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ هه‌ندێک زیاتر وردبوایه‌ته‌وه، ده‌یتوانی به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوو بدا به‌ده‌سته‌وه.
وه‌رگێڕاوێکی تازه‌ی فه‌رەنسي، ساڵی ١٨٨٥ له ڕۆژنامه‌ی LeSocialisteی پاریس، بڵاوکرایه‌وه که تا ئێستا، له هه‌موو وه‌رگێڕاوه فه‌رەنسيه‌کان باشتره.
له‌ڕووی ئه‌مه‌وه، دواتر هه‌ر ئه‌و ساڵه، به زمانی ئیسپاني، وه‌رگێڕاوێک بڵاوکرایه‌وه که سه‌ره‌تا له ڕۆژنامه‌ی El Socialista چاپی مەدرید و پاشان وه‌کوو نامیلکه‌یه‌کی جیاواز:Manufesto del Partido Comunista, por Carlos Marz y F Engels. Madrid. Adminstracion de El Socialista. Hernan Cortes 8. چاپ‌کرا.
ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ گێڕانه‌وه خۆشه که له ساڵی ١٨٨٧دا ده‌ستنووسی وه‌رگێڕاوێکی ئه‌رمه‌ني مانیفست، درا به بڵاوکه‌ره‌وه‌یه‌ک له ئیستانبول بۆ چاپ؛ به‌ڵام ئه‌و به‌سته‌زمانه نه‌یوێرابوو کتێبێک چاپ بکا که ناوی مارکسی به سه‌ره‌وه بوو؛ بۆیه پێشنیاریکردبوو که وه‌رگێڕ نێوی خۆی، وه‌ک نووسه‌ر، بهێنێ به‌ڵام وه‌رگێڕ ملی به‌وه نه‌دابوو.
له ئێنگلیز، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندجار وه‌رگێڕاوی ئه‌مەریکي، که‌م تازۆر باوه‌ڕپێنه‌کراو چاپکرانه‌وه، ئاخری، له ساڵی ١٨٨٨دا وه‌رگێڕاوێکی باوه‌ڕپێکراو بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م وه‌رگێڕاوه، کرده‌ی دۆستی من “سامۆئێل مۆر” بوو که هه‌ردووکمان، پێش ناردنی بۆ چاپ، چاومان پێداگێڕایه‌وه. نێونیشانه‌که‌ی ئاوایه:
Manifesto of the Communist Party, by Karl Marx and Fredrik Engels. Authorized English Translation edited annotated by Fredrik Engels. 1888 London, William Reeves. 185 Fleet st E.C. هه‌ندێک له‌و تێبینيانه که له‌و چاپه‌م نووسیووه، له‌م چاپه‌شدا هێناومه.
مانیفست خۆی، مێژوویه‌کی هه‌یه. کاتێک بڵاوکرایه‌وه، له‌لایه‌ن پێشه‌نگانی سۆسیالیزمی زانستییه‌وه که ئه‌وکات ژماره‌یان یه‌کجار که‌م بوو، پێشوازيیه‌کی گه‌رموگوڕی لێ‌کرا (له‌و هەموو وه‌رگێڕانه‌ش که له پێشگوتاری یه‌که‌مدا نێوبراون، ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێ). به‌ڵام زۆر زوو، به کۆنه‌په‌رستییه‌ک که پاش شکستی کرێکارانی پاریس، حوزه‌یرانی ١٨٤٨ سه‌ریهه‌ڵدا، پاشه‌کشه‌ی پێکرا. سه‌ره‌نجامیش، به شوێن مه‌حکوومبوونی کۆمۆنیسته کۆڵنییه‌کاندا، تشرینی دووەمی ١٨٥٢ نه‌م کتێبه‌ش “به‌گوێره‌ی قانوون” قه‌ده‌غه‌کرا. کاتێک بزووتنه‌وه کرێکاريیه‌که که به شوڕشی شوبات ده‌ستی پێ‌کردبوو، له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تي ون بوو، مانیفستیش که‌وته تاقی فه‌رامۆشییه‌وه.
کاتێکیش چینی کرێکا‌ری ئه‌ورووپا، هه‌مدیسان ئه‌وه‌نده بووژایه‌وه که بتوانێ هێرشێکی تازه‌تر به‌رێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چینی بانده‌ست، کۆمه‌له‌ی نێونه‌ته‌وه‌یي کرێکا‌ران (ئه‌نترناسیۆناڵ) پێکهات. ئامانجی ئه‌نترناسیۆناڵ ئه‌وه‌بوو که به لێکهه‌ڵپێکانی هه‌موو چینی کرێکا‌ری خه‌باتکاری ئه‌ورووپا و ئه‌مەریکا، له‌شکرێکی گه‌وره‌و گران پێک‌بێنێ. هه‌ر بۆیه‌ش، ئه‌وکات، نه‌یده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له‌و ئه‌سڵانه‌وه ده‌ستپێبکا که له مانیفستدا باسکرابوون.
پێویست بوو به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێ که ده‌رگا له ڕووی سه‌ندیکا ئینگلیزییه‌کان و پرۆدۆنیسته‌کانی فه‌رەنسا و بەلجیکا و ئیتالیا و ئیسپانیا‌و لاساڵیه‌کانی ئه‌ڵمانیا، پێوه‌نه‌دا. مارکس، ئه‌م به‌رنامه‌یه (سه‌ره‌تای ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌نترناسیۆنال) هێنده کارزانانه نووسی که ته‌نانه‌ت باکوونین و ئانارشیسته‌کانیش دانیان پیانا.
بۆ مسۆگەرکردنی ئەوپەڕی سەرکەوتن بۆ ئەو بیروبۆچوونانەی لە مانیفستدا هاتبوو، مارکس هه‌رپشتی به هەڵدانی ڕۆشنبیري چینی کر‌ێکار به‌ستبوو؛ ئه‌و هەڵدانەی کە سه‌ره‌نجامی بێ‌گومانی خه‌بات و ئاخاڤتنی هاوبه‌شیان ده‌بوو.
ڕووداوه‌کان و هه‌ڵچۆ و داچۆکانی خه‌بات دژی سه‌رمایه، شکسته‌کان، ته‌نانه‌ت زیاتر له سه‌رکه‌وتنه‌کان، بێگومان له خه‌باتکارانی ڕوون ده‌کرده‌وه که ئه‌و ریسیپتە جۆربه‌جۆرانه‌ی به ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێکیان ده‌زانین، چه‌نده بێ بایه‌خ بوون؛ مێشکیشیانی ئاماده‌تر ده‌کرد بۆ تێگه‌یشتن له هه‌لومه‌رجی راستەقینەی ڕزگاري چینی کر‌ێکار.
مارکس باشی بۆچووبوو. چینی کرێکا‌ری ساڵی ١٨٧٤، کاتی تێکچوونی ئه‌نترناسیۆناڵ، تەواو جیاواز بوو له‌چاو ساڵی ١٨٦٤؛ کاتی پێکهاتنه‌که‌ی. پرۆدۆنیزمی وڵاتانی لاتین و لاساڵیانیزمی تایبه‌ت به ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌مه‌رگدا بوون. ته‌نانه‌ت تره‌یدیونیونه ئینگلیزییه هه‌ره کۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌کان، ورده‌ورده، له‌وه نزیک بوونه‌وه که ساڵی ١٨٨٧ سه‌رۆکی کۆنگره‌که‌یان له “سوان سي”، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وتی: “سۆسیالیزمی قاڕه، چیدی، ترس و خۆفێکی بۆ ئێمه نه‌ماوه”.
له کاتێکا، ساڵی ١٨٨٧ “سۆسیالیزمی قاڕه” کەم تا زۆر، هه‌ر ئه‌و تیۆرییه بووکه له مانیفستدا هاتبوو. به‌مجۆره، مێژووی مانیفست به‌شێک له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکا‌ری مۆدێڕن، له ساڵی ١٨٤٨ به‌ملاوه، له خۆیدا ده‌نوێنێ. ئێستاش، بێگومان، باوترین و نێونه‌ته‌وه‌ییترین نووسراوه‌یه له نێو ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستی‌دا و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی بەملیون کرێکا‌ری هه‌موو وڵاتانه، له سیبێریا‌وه هه‌تا کالیفۆرنیا.
سه‌رەڕای ئه‌مه، (بڕوانە پێشەکي چاپی ١٨٨٨ کە ئەم بڕگەیە لەوێشدا هاتووە: سه‌رەڕای ئه‌مه، کاتێک ده‌نووسرا، نه‌مانده‌توانی نێوی بنێین مانیفستی سوسیالیستي… )
“کرێکارانی هه‌موو وڵاتان، یه‌کگرن!” کاتێک ئێمه چل و دوو ساڵ له‌مه‌وبەر، له بەرەبەیانی شۆڕشی پاریس‌دا، یه‌که‌مین شۆڕشێک که پرۆلێتەره‌کان، به داخوازي تایبه‌ت-به-خۆوه هاتنه مه‌یدان، ئه‌م بانگه‌وازه‌مان به جیهان دا، ته‌نیا چه‌ند ده‌نگێک به ده‌نگمانه‌وه هاتن. به‌ڵام ٢٨ی ئه‌یلوولی ١٨٦٤ کرێکارانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژاوا له “کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یي کرێکا‌ران” (ئه‌نترناسیۆناڵی یه‌که‌م)دا که بیره‌وه‌رییه‌که‌ی بەردەوام پڕشانازییه، یه‌کیان گرت.
ڕاسته ئه‌نترناسیۆناڵ خۆی، ته‌نیا ٩ ساڵ ژیا به‌ڵام یه‌کگرتوویی هه‌تاهه‌تایی پرۆلێتێاریای هه‌موو وڵاتان که ئه‌نترناسیۆناڵ دایڕشتووه، له هه‌میشه زیندووتره. بارودۆخی ئێستا، خۆی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌یه. چونکوو ئه‌مڕۆ که من ئه‌م دێڕانه ئه‌نووسم، پرۆلێتێاریای ئه‌ورووپا و ئه‌مەریکا، چاو به هێزه جه‌نگاوه‌ره‌کانی خۆیدا ده‌گێڕێتەوە که بۆ یه‌که‌مجار، وه‌کوو یه‌ک له‌شکر ڕیزیان پێکاوه و له ژێر یه‌ک ئاڵا و بۆ یه‌ک ئامانجی نزیک خه‌بات ده‌که‌ن: بۆ ئامانجی جێ خستن و بە یاسایي کردنی ڕۆژکاری هەشت سەعاتە؛ وه‌ک له کونگره‌ی ئه‌نترناسیۆناڵ، ساڵی ١٨٦٦ له جنیڤا و هه‌مدیسان له کۆنگره‌ی کرێکارانی پاریس‌دا، ساڵی ١٨٨٩ ڕاگه‌یه‌ندرا.
دیمه‌نی ئه‌مڕۆ، ئه‌و ڕاستییه به سه‌رمایه‌داران و مالیکانی هه‌موو وڵاتان ده‌سه‌لمێنێ که ئەمڕۆ پرۆلێتاریای هه‌موو وڵاتان، به ڕاستي یه‌کیان گرتووه.
بریا، ئێستا مارکس لای من بوایه‌و ئه‌م دیمه‌نه‌ی به چاوی خۆی دیبایه.
ف ئێنگلس
له‌نده‌ن؛ یەکی ئەیاری ١٨٩٠
پێشه‌کي بۆ چاپی پۆڵه‌ندي (له‌هستاني) ساڵی ١٨٩٢
هه‌رئه‌م ڕاستییه که پێویستي چاپێکی نوێ له مانیفستی کۆمۆنیست به زمانی پۆڵه‌ندي هاتوه‌ته پێش، خۆی ڕێگا ده‌کاته‌وه که چه‌ند ده‌ره‌نجامێک به‌ر چاو بخرێ:
پێش هه‌موو شتێک شایانی باسه که مانیفست، له‌م دواییانه‌دا، له هه‌ر شوێنێکی ئه‌ورووپا بووبێ، نیشانده‌رێکی هه‌ڵدانی پیشه‌سازي گه‌وره بووه. هه‌رچه‌نده، له وڵاتێکی دیاریکراودا، پیشه‌سازي گه‌وره په‌ره‌ی گرتبێ، له نێوکرێکارانی ئه‌و وڵاته‌دا، مه‌یلی ئاگاداربوون له بارودۆخی خۆیان، وه‌کوو چینی کر‌ێکار به‌رانبه‌ر به چینه دارا‌کان، به‌هێزتر ده‌بێ؛ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستي له نێویاندا په‌ره ده‌گرێ و داخوازي بۆ مانیفستیش زیاد ده‌کا.
بۆیه، له‌ڕووی ئه‌وه‌وه که چه‌ند کۆپی له مانیفست به زمانی وڵاتێک بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دروست، نه‌ک هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاري، به‌ڵکوو پله‌ی هه‌ڵدانی پیشه‌سازي گه‌وره‌ش له‌و وڵاته دیاری بکه‌ی.
به‌م پێیه، چاپی تازه‌ی مانیفست به زمانی پۆڵه‌ندی، نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی بەرچاوی پیشه‌سازیشه له‌و وڵاته. ئاشکراشە که ئه‌م هه‌ڵدانه، له بڵاوبوونەوەی چاپی ده ساڵ له‌وه پێشی ئه‌م کتێبه‌وە سەقامگیر بووە. پۆڵه‌ندی ڕووسیا، پۆڵه‌ندی کۆنگره‌یی، بوه‌ته مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌وگرینگی پێشه‌سازي ئیمپراتۆري رووسیا.
له کاتێکا پیشه‌سازيیه گه‌وره‌کانی ڕووسیا، له‌م لاولا پەرشوبڵاون – به‌شێک له که‌نداوی فینله‌ندە، به‌شێکیتری له ناوه‌وه (مۆسکۆ، ڤلادیمیر) به‌شی سێهه‌م له که‌ناره‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ئازۆفە و باقیش له شوێنه‌کانیترن- سه‌نعه‌تی پۆڵه‌ند، له مه‌ڵبه‌ندێکی هه‌ندێک به‌رته‌سکدا کۆ بووه‌ته‌وه و له سوود و زیانی ئەم کۆمابوونه بەهرەمەندە.
کارخانه‌دارانی نەیاری ڕووسي، فایده‌کانی ئه‌م کۆمابوونەیان زانی، بۆیە سه‌ره‌ڕای شه‌وق و تامه‌زرۆییان بۆ به‌ڕووسيکردنی پۆڵه‌ند، داوایان کرد، باج و خه‌راجی گۆمرکي، دژی پۆله‌ند دابنرێ. زیانه‌کانی ئه‌م کۆمابوونه، بۆ خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کانی پۆڵه‌ند و ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا، بریتییه له‌وه‌ی که بیروباوه‌ڕی سۆسیالیستي له نێو کرێکارانی پۆڵه‌نددا به خێرایی گه‌شه‌ده‌کا و داخوازي بۆ مانیفست ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر ده‌بێ.
به‌ڵام هه‌ڵدانی به‌خێرای پیشه‌سازي پۆڵه‌ند که لە پیشه‌سازي ڕووسیاش که‌وتووەتە پێش، به‌ش به حاڵی خۆی، نیشانه‌یه‌کی نوێیه له ته‌وژمی گەشەی بێبڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی پۆڵه‌ند و خۆی، زامنێکی تازەشه بۆ بووژانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یي سبه‌ی ڕۆژی پۆڵه‌ند.
ژیاندنه‌وه‌ی پۆڵه‌ندێکی به‌هێزو سه‌ربه‌خۆش مه‌به‌ستێکه که پێوندي، نه‌ک هه‌ر به پۆڵه‌ندییه‌کانه‌وه به‌ڵکوو به هه‌موومانه‌وه هه‌یه. هاوکاري پڕبه‌دڵی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپا، له مه‌یدانی جیهانیدا، ته‌نیا کاتێک ده‌ست ده‌دا که هه‌رکامه له‌م نه‌ته‌وانه، له ماڵی خۆیاندا، بە ته‌واوي خۆ-بەڕێوەبەر بن.
شوڕشی ١٨٤٨ له ژێر ئاڵای پرۆلێتاریادا، پاش ئه‌و هه‌موو خه‌باته، هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕیگای به جه‌نگاوه‌رانی پرۆلێتاریا دا که کاری ناتەواوی بۆرژوازي تەواو بکەن. هەروەها، سه‌ربه‌خۆیی ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و مه‌جار (هه‌نگاریا)یان جێبه‌جێ کرد وەک بڵێی به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌سیه‌ته‌کانی لووئی بۆناپارت و بیسمارک بن! به‌ڵام سه‌باره‌ت به پۆڵه‌ند که له ساڵی ١٧٩٢ به‌ملاوه زیاترله سه‌رجه‌می ئه‌و سێ وڵاته، کاری بۆ شۆڕش کردبوو، کاتێک ١٨٦٣ له‌به‌ر هێرشی هێزه ده-هێنده زیاترەکانی ڕووسیادا زه‌لیل ببوو، به‌تاق که‌وته‌وه!
نەجیبزادەکان نه‌یانتوانی، نه سه‌ربه‌خۆیی پۆڵه‌ند بپارێزن نه دواییش به‌ده‌ستي بێننه‌وه. ئه‌مڕۆ، لای بۆرژوازي ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه بایەخێکی وای نیە هەرچەند ئەمە بۆ هاوکاري و هاوئاهه‌نگي نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپا پێویسته. ئه‌م کاره‌ش، ته‌نیا به ده‌ستی پرولێتاریای تازه‌پێگه‌یشتووی پۆڵه‌ند به‌دی دێ و له ده‌ستی ئه‌ودا پارێزراو ده‌بێ؛ چونکوو کرێکارانی باقی ئه‌ورووپا، ڕێک به قه‌د کرێکارانی پۆڵه‌ند خۆیان، پێو‌یستییان به سه‌ربه‌خۆیي پۆڵه‌نده.
ف- ئێگڵس
له‌نده‌ن- ١٠ی شوباتی ١٨٩٢
پێشه‌کي بۆ چاپی ئیتالي ساڵی ١٨٩٣
بۆ خوێنه‌ری ئیتالي
مانیفستی کۆمۆنیست، ١٨ی ئازاری ١٨٤٨، با بڵێین هاوکات لەگەل شۆڕشه‌کانی میلان و به‌رلین، بڵاو بووه‌وه کە ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارانه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی ناوەندي بوون؛ یه‌کیان له ناوه‌ندی ئه‌ورووپادا و ئه‌ویان له ناوه‌ندی وڵاتانی دەریای ناوەڕاستدا؛ دوو نه‌ته‌وه، که تا ئه‌وده‌م، به هۆی ته‌فره‌قه و کێشه‌ی نێوخۆییه‌وه، کز ببوون و هه‌ر بۆیه‌ش که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێگانه.
کاتێک ئیتالیا کەوتبووە ژێرده‌ستی ئیمپراتووري نه‌مسا (ئوتریش) ئه‌ڵمانیاش ببوو به ژێر کۆت وبه‌ندێکه‌وه هه‌رچه‌ند ناڕاسته‌وخۆتر، بەڵام له‌و سووکتر نه‌بوو: کۆت وبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تزاري ڕووسیا. دوامانی ڕووداوه‌کانی ١٨ی ئازاری ١٨٤٨، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیای له‌م شەرمەزاريیە ڕزگار کرد. ئه‌گه‌ر له ساڵه‌کانی ١٨٤٨ تا ١٨٧١دا، ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له سه‌ر پێی خۆ ڕاوه‌ستابوون و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رکامه‌یان، به‌جۆرێک، دامه‌زرابوو، بۆیه‌بوو که کارل مارکس وتەنی: ئه‌وانەی شۆڕشی ١٨٤٨یان سه‌رکوت کرد، به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیان، بوونه به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌سیه‌ته‌کانی ئەو شۆڕشە.
له هه‌موو لایه‌ک، ئه‌و شۆڕشه، چینی کر‌ێکار کردی کە سەنگەرەکانی، هەتا ئاخربەردەوام بوون و گیانبازي بۆکردن. لەم نێوەدا، هه‌ر ته‌نیا کرێکارانی پاریس بوون کە مه‌به‌ستیان له ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڕوون و ڕاشکاوي، ڕووخاندنی ڕژیمی سه‌رمایه‌داري بوو. سه‌ره‌ڕای ئاگاداري ئه‌وانیش لەوەی کە ناته‌بایي نێوان چینی خویان و بۆرژوازي چارهه‌ڵنه‌گره، هێشتا، نه هه‌ڵدانی ئابووري وڵات و نه هه‌ڵدانی ڕۆشنبیري جه‌ماوه‌ری کرێکارانی فه‌رەنسا، هیچکام نه‌گه‌یشتبوه ئه‌و ڕاده‌یه که نوێکردنه‌وه‌ی نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تي مسۆگه‌ر بکا.
دوایین لێکۆڵینەوەش دەریدەخا کە هەربەم بۆنەشەوە چینی سه‌رمایه‌دار، ئاخری، میوه‌کانی شۆڕشی چنیه‌وه. له وڵاتانی دی وه‌کوو ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا، کرێکا‌ران هه‌ر له بنەڕەتەوە، جگە لە بەرزکردنەوەی بۆرژوازي بۆ ده‌سه‌ڵات، هیچیان نەکرد. به‌ڵام له هیچ وڵاتێک، دەسەڵاتی بۆرژوازي، به بێ سه‌ربه‌خۆیي نه‌ته‌وه‌یي دەست نادا. بۆیە، شؤڕشی ١٨٤٨ دەبوا یه‌کیه‌تي و سه‌ربه‌خۆیي ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌گه‌ل خۆ هێنابا که تا ئه‌وده‌م ئه‌وانه‌یان نه‌بوو: نەتەوەکانی ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، مه‌جار، ئێستاش نۆرەی پۆڵه‌ندە.
به‌مجۆره، شۆڕشی ١٨٤٨، ئه‌گه‌ر شۆڕشێکی سۆسیالیستيش نه‌بوو، ڕێگای بۆ ئەو شۆڕشە خۆش کرد و زه‌مینه‌ی بۆ ئامادە کرد. بە گه‌شه‌دان به پیشه‌سازي گه‌وره له هه‌موو وڵاتاندا، نیزامی بۆرژوازي، له ماوه‌ی ئه‌م چل و پێنج ساڵه‌ی دوایيدا، له گشت لا چینی کرێکارێکی پڕ ئه‌ژمارو کۆوه‌بووی به‌هێزی پێکهێناوه. به‌م جۆره، با له زمانی مانیفسته‌وه بڵێین: گۆڕ-هه‌ڵکه‌نانی خۆی، هێناوەتە بوون.
بێ دابین کردنی سه‌ربه‌خۆیي و یه‌کیه‌تي بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، نه یه‌کیه‌تي نێونه‌ته‌وه‌یي چینی کر‌ێکار ده‌ست ده‌داو نه هاوکاريکردنی هێمنانه‌و وشیارانه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان دێتەدی؛ هه‌ر سەیری هاوکاري هاوبه‌ش و نێونه‌ته‌وه‌یي کرێکارانی ئیتالیا و مه‌جار و ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ند و ڕووسیا، له بارودۆخی پێش ١٨٤٨دا بکەن.
که‌وایه، نه شه‌ڕه‌کانی ١٨٤٨ به فیڕۆ چوون، نه ئه‌م چل و پێنج ساڵه‌ش که له‌و ده‌ورانه شۆڕشگێڕانه‌یه تێپه‌ڕ بووه، بێ سه‌مه‌ر بووه. میوه‌کانی خه‌ریکن ده‌گه‌ن و من به‌هیوام بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕاوه ئیتالیاییه، مژده‌بەخشی پێوقه‌ده‌مخێري سه‌رکه‌وتنی پرۆلێتاریای ئیتالیا بێ؛ وه‌ک چۆن بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌سڵی کتێبه‌که، مژدەبەخشی شۆڕشی ئه‌نترناسیۆنالیستي بوو.
مانیفست، به‌و په‌ڕی ئینسافه‌وه، باسی ده‌وری شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رمایه‌داري له ڕابوردوودا، کردووه. یه‌که‌مین نه‌ته‌وه‌ی کاپیتالیست، ئیتالیا بوو. کۆتایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی فێئۆداڵي و ده‌سپێکردنی سه‌رده‌می نوێی سه‌رمایه‌داري، له لایه‌ن ڕوخسارێکی شکۆداره‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا: ئیتالییه‌ک به ناوی “دانته” که ئاخرین شاعیری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته و یه‌که‌مین شاعیری ده‌ورانی نوێشه. ئێستاش، هەر وه‌ک سه‌ده‌ی ١٣٠٠، خه‌ریکه قۆناغێکی مێژویي نوێ ده‌سپێده‌کا. ئاخۆ ئیتالیا “دانته”یه‌کی دیکەمان پێ ده‌به‌خشێ که کات و ساتی هاتنه بوونی ئه‌م سەردەمە مۆدێڕنەی پرۆلێتاریا، ڕابگه‌یه‌نێ؟
فریدریک ئینگڵس
له‌نده‌ن- یه‌کی شوباتی ١٨٩٣
(وینه‌ی به‌رگی مانیفست، لێره‌دا دێ)
(لە ژێر وێنەکەدا دەنووسرێ:)
وێنه‌ی به‌رگی مانیفستی کۆمۆنیست، چاپی ١٨٤٨
مانیفست
ی
حیزبی کۆمۆنیست
سەرەتا
تارمایيەک له ئه‌ورووپادا دێت و ده‌چێ؛ تارمایي کۆمۆنیزم! هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌ورووپای کۆن له په‌یمانێکی پیرۆزدا پێکهاتوون کە ئه‌م تارمایيە دوورخەنه‌وه: پاپ و تزار، میترنیخ و گیزۆ، ڕادیکاڵه فه‌رەنسییه‌کان و پۆلیسی نهێني ئه‌ڵمانیا.
له کوێ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه که موخالیفه له‌سه‌رحوکمه‌کانی، لاتاوی کۆمۆنیستیان لێنه‌دابێ؟ له کوێ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه که تۆمه‌تی کۆمۆنیزمی نه‌کوتابێته‌وه به نێوچاوانی حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی له خۆی پێشڕه‌وتر، یان نەیارانی کۆنه‌په‌رستی خۆیدا؟
له‌م ڕاستییه دوو ده‌ره‌نجام دێته ده‌ست:
1- کۆمۆنیزم، حاڵی حازر، له لایه‌ن هه‌موو هێزه ئه‌ورووپاییه‌کانه‌وه، وه‌ک هێز ناسراوه.
2- ئئستا ئیتر وه‌ختیه‌تی که کۆمۆنیسته‌کان، به ڕاشکاوي و له ڕووی هه‌موو جیهاندا، بیروڕاکانیان، مه‌به‌سته‌کانیان و بۆچوونه‌کانیان، ڕابگه‌یه‌نن و بە مانیفستێکی حیزبه‌که خۆی، بەگژ ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌دا بچنەوە کە سه‌باره‌ت به تارمایي کۆمۆنیزم هەیە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، کۆمۆنیسته‌کان، له نه‌ته‌وه‌ی جۆربه‌جۆر، له له‌نده‌ن کۆ بوونه‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م به‌یاننامی خواره‌وه‌یان داڕشت که به زمانی ئینگلیزي، فه‌رەنسي، ئه‌ڵماني، ئیتالي، فلاماندي و دانمارکي بڵاو بکرێته‌وه.
I
بۆرژواکان و پرۆلێتەره‌کان
مێژووی هەرچی کۆمه‌ڵی تا ئێستا بووه ، بریتییه له مێژووی کێشە چینایه‌تییه‌کان.
ئازاد و کۆیله، پاتریسیه‌ن و پله‌بیه‌ن، ئاغا‌و ڕه‌عیه‌ت، وه‌ستا و شاگرد؛ بەکورتي بڵێین زۆردار و زۆرلێکراو، هه‌میشه‌ودایم، دژی یه‌کتر له ناکۆکیدا بوون؛ به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی بێبڕانه‌وه‌ی ده‌مێک به ئاشکرا و ده‌مێک به نهێني؛ شه‌ڕێک که هه‌رجاره، یان کێشاویه‌ته ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵ، یان کێشاویه‌ته فه‌وتانی هه‌ردوو چینی دژ به‌یه‌کتر.
له چه‌رخه‌کانی سه‌ره‌تای مێژوودا، کەم تا زۆر له هه‌موو شوێنێک، دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵ به دەستە و تاقمی جۆراوجۆر و پله‌ی جۆراوجۆری ڕیزی کۆمه‌ڵایه‌تي ده‌بینین. له ڕۆمی کۆندا، پاتریسیه‌ن هه‌بوون، سوارچاک هه‌بوون، پله‌بیه‌ن و کۆیله‌ش هه‌بوون. له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، خاوەن موڵکی فیئۆداڵ، خاوەن موڵکی ورد (واسال)، وه‌ستاکار، شاگرد و ڕه‌عیه‌ت هه‌بوون؛ ئه‌ڵبه‌ت له نێو هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، دیسان پله‌وپایه‌ی خواروژوور هه‌بوون.
کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی بۆرژوایی کە له جەرگەی فه‌وتانی کۆمه‌ڵگای فیئۆداڵییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوە ، ناکۆکي چینایه‌تي له‌ناونه‌بردوه به‌ڵکوو چه‌ند چینی تازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تي و هه‌لومه‌رجی نوێی چه‌وساندنه‌وه و زه‌خت و زۆر و شێوه‌ی نوێی خه‌باتی ناوه‌ته جێی ئه‌وانی کۆن.
بەڵام سەردەمی ئێمە – سەردەمی بۆرژوازي – تایبه‌تمه‌نديیه‌کی هه‌یه: ناته‌بایيە چینایه‌تيەکانی ساده و ڕۆشن کردوه‌ته‌وه. سەرتاپای کۆمه‌ڵ، هه‌تادێ زیاتر‌و زیاتر دابه‌شده‌بێ به دوو به‌ره‌ی گه‌وره‌ی دژ به‌یه‌ک؛ به دوو چینی گه‌وره که ڕاسته‌وخۆ به‌رانبه‌ر یه‌کتر ڕاوه‌ستاون: بۆرژوازي و پرۆلێتاریا.
له ڕه‌عیه‌ته‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵکی ئازادی شاره قه‌دیمییه‌کان په‌یدا بوون. له نێو ئه‌م شارنشینانه‌وه یه‌که‌مین بنەما کانی بۆرژوازي سه‌ریان هه‌ڵداو باڵایان کرد.
ڕێبردنەسەر ئه‌مەریکا و ڕێگای ده‌ریایي ده‌وری ئافریقا، ده‌ره‌تانێکی نوێی کرده‌وه بۆ سه‌رمایه‌داري روو له هه‌ڵدان. بازاڕه‌کانی هیندی ڕۆژهەڵات و چین، به کۆڵۆني کردنی ئه‌مەریکا، بازرگاني له گه‌ل کۆڵۆنيیەکان، زیاتر بوونی ئامڕازی بازرگاني و گۆڕینه‌وه و به‌گشتي، زۆربوونی کووتاڵ ته‌کانێکی وای بە بازرگاني و سه‌فه‌ری ده‌ریایي و پیشه‌سازي دا که تا ئه‌وکات بێوێنه بوو. به‌م پێیه‌ش، بووه هۆی هه‌ڵدانی خێراتری بنچینە شۆڕشگێڕ و ئاڵوگۆڕبه‌خشه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوو له فه‌وتانی فێئۆداڵي.
سیستێمی فێئۆداڵي پیشه‌سازي، که تێیدا به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازي هه‌ر له ده‌ستی بەستێنە ده‌رگاداخراوه‌کاندا بوو، ئێستا ئیتر ڕه‌سایي داخوازي هه‌رده‌مپەرەگری بازاڕه تازه‌کانی نه‌ده‌کرد. سیستێمی مانوفاکتوري هات و جێگای گرته‌وه. وه‌ستاکاره‌کان، له لایه‌ن چینی ناونجي پیشه‌سازه‌وه، خرانه لاوه. دابه‌شبوونی کار له نێوان پێکهاتە بەستێنيه‌کاندا، جێگای خۆیدا به دابه‌شبوونی کار له نێو هه‌رکام له کارگاکاندا.
له هه‌مانحاڵدا، بازاڕه‌کان له په‌سا گه‌وره ده‌بوون و داخواز، هەر پەرەی دە‌ستاند. ته‌نانه‌ت مانۆفاکتۆره‌کانیش، ئیتر ره‌سایيان نه‌ده‌کرد. به شوێن ئه‌وه‌دا، هێزی هه‌ڵم و مه‌کینه (ماشین) ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتي دا به به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازي. له جیاتی مانۆفاکتۆر، پیشه‌سازي مۆدێڕنی مەزن په‌یدا بوو؛ له جیاتي چینی ناونجي پیشه‌ساز، ملیۆنه‌ره پیشه‌سازه‌کان، سه‌رکرده‌کانی گشت له‌شکری پیشه‌سازي، سه‌رمایه‌دارانی مٶدێڕن هاتنه کایه‌وه.
پیشه‌سازي مٶدێڕن، بازاڕی جیهاني پێکهێنا که ڕێبردنەسەر ئه‌مەریکا ڕێگای بۆ خۆش کردبوو. ئه‌م بازاڕه‌ش، په‌ره‌یه‌کی بێ ئەندازەی دا به بازرگاني و به ده‌ریاگه‌ردي و بە هاتوچوو له ڕێگای وشکيشه‌وه. ئه‌م گەشە سەندنانە، به‌شبه‌حاڵیخۆ، پیشه‌سازي گه‌وره‌ترو په‌ره‌دارتر کرد و هه‌روا که پیشه‌سازي و بازرگاني و که‌شتیڕاني و ڕیگائاسن په‌ره‌ی دە‌ستاند، هه‌ربه‌و پێیه‌ش، بۆرژوازي گەشەی دەکرد و سه‌رمایه‌ی خۆی زیاد دەکرد و هه‌موو چینه پاشماوه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی دەدایه دواوه.
به‌مجۆره، ده‌بینین چلۆن بۆرژوازی مۆدێڕن خۆی، به‌رهه‌می ڕه‌وتێکی دووردرێژی هه‌ڵدانە و به‌رهه‌می زنجیره‌یه‌ک ئاڵوگۆڕه له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و شێوه‌ی بازرگاني و گۆڕینه‌وه‌دا.
هه‌ر پله‌یه‌ک له‌م ئاڵوگۆڕانەی بۆرژوازي، هه‌ڵدانێکی سیاسي گونجاوی (بۆ ئه‌م چینە)، به شوێنه‌وه بووه. ئەو کە چینێکی ستەمکێش بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌جیبزاده فێئۆداڵه‌کاندا، بووبە کۆمه‌ڵێکی چه‌کداری حوکمی خۆ-به‌ده‌ست، له کۆمۆنه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، لە شوێنێک جمهوورییه‌کی شاري سه‌ربه‌خۆ بوو(وه‌ک له ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا)، له شوێنی تر “دەستەی سێهه‌مێک” بوو که باجدەری شا بوو (وه‌ک له فه‌رەنسا)؛ یاخود له ده‌ورەی مانوفاکتۆردا، بە گوێرەی پێویست، یان له خزمه‌ت نیمچە فێئۆداڵەکاندا بوو، یان بۆ پاشایه‌تي ملهوڕ ببوە پارسه‌نگی هێزه‌کان له دژی ئه‌شرافییه‌ت؛ له‌ڕاستیشدا، ببوە به‌ردی بناغه‌ی پاشایه‌تییه گه‌وره‌کان به‌گشتي. بۆرژوازي، ئاخری، به دوای دامەزرانی پیشه‌سازي مٶدێڕن و بازاڕی جیهانیدا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسي تاقانه‌ی له ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراوی مۆدێڕن‌دا، بەدەستهێنا. ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تي مۆدێڕن، هیچ نیه جگه له کۆمیته‌یه‌ک بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری هاوبه‌شی گشت چینی بۆرژوازي.
بۆرژوازي، له باری مێژووییه‌وه، ده‌ورێکی یه‌کجار شۆڕشگێڕانه‌ی گێڕاوه. له هه‌رکوێ ده‌ستی باڵای هه‌بووه، کۆتایی هێناوه به چی پێوه‌ندي فێئۆداڵي و بابسالاري و لادێیانەیە. بێبه‌زه‌ییانه‌ش، چی پێوندي جۆراوجۆری کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵییه که ئینسان، به سه‌روه‌ره ئاساییه‌کانیه‌وه ده‌به‌ستێ، پچڕاندووه و له نێوان ئینسانه‌کاندا، هیچ پێوه‌ندییه‌کی جگه له قازانج و مه‌نفه‌عه‌تی خۆ، جگه له پارە و ئەسکەناسی بێ هەست، نه‌هێشتووه‌ته‌وه. به‌هه‌شتیترین که‌فوکوڵی مه‌زهه‌بي و جۆشوخرۆشی سوارچاکانه‌و دڵناسکي به‌رچاوته‌نگانه‌ی له سه‌هۆڵاوی حیسابگه‌ري خۆپه‌رستانه‌دا نوقم کردووه. که‌رامه‌تی شه‌خسي ئینسانی کردوه به بابه‌تێکی کڕین و فرۆشتن. له جیاتی گه‌لێک ئازادی و مافی ده‌سته‌به‌رکراوی حاشاهه‌ڵنه‌گر، تەنیا ئه‌و ئازادییه دوور له وێژدانه، واتە ئازادي بازرگاني داناوه و بەس! بە کورتي: له جیاتی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک که له په‌رده‌ی خۆرافاتی مه‌زهه‌بي و سیاسيیه‌وه پێچرابوو، چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕووت و بێشه‌رمانه و ڕاسته‌وخۆ و دڵڕه‌قانه‌ی داناوه.
سه‌رمایه‌داري، خه‌رمانه‌ی ڕێزی له‌و کار و پیشانەی که تائێستا ڕێزیان لێده‌گیرا و به چاوی ترس و شکۆ و ڕێزەوە ته‌ماشا ده‌کران، داماڵیوه. دوکتۆر و قازي و قەشە و شاعیر و زانای کردوه‌ته کرێکا‌ری کرێگرته‌ی خۆی.
سه‌رمایه‌داري، په‌چه‌ی سۆز و هەستی ناسکی له سه‌ر خێزان داماڵیوە و ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی تا پێوه‌ندییه‌کی پووڵوپاره‌یي ڕووت، دابەزاندوە.
سه‌رمایه‌داري دەریخستوە که چلۆن، ئه‌و خۆڕانانه دڕندانەی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست که کۆنه‌په‌رستان هێنده‌ی پێدا هه‌ڵده‌ڵێن، جووتی لێکهەڵپێکراوی ته‌مبه‌ڵي و ته‌وه‌زه‌لي بوو. ئه‌و، بۆ یه‌که‌مجار ده‌ریخستوه که کار و هه‌ڵسووڕانی به‌شه‌ري، چیها به‌رهه‌م ده‌توانێ به‌دیبێنێ؛ شتی وا سەرسووڕهێنەری خولقاندوه که گه‌لێک شکۆدارتره له ئه‌هرامی میسر و له لووله‌ئاوەکانی رۆم و له که‌نیسه‌کانی گۆتێ. له‌شکرکێشي وای ڕێبه‌ري کردووه که هه‌رچی کۆچی نه‌ته‌وه‌کان و شه‌ڕه سه‌لیبییه‌کانه، به‌لایه‌وه بچووک ده‌نوێنێ.
سه‌رمایه‌داري، بێ ئاڵوگۆڕدانی شۆڕشگێڕانه و به‌رده‌وام، به ئامڕازی به‌رهه‌مهێنان و لەوێشەوە بە پێوەنديیەکانی بەرهەمهێنان و وێڕای ئه‌وانیش، به سه‌رتاپای په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ، ناتوانێ بژی. له‌حاڵێکدا، به پێچه‌وانه، بێ ئاڵوگۆڕ هێشتنه‌وه‌ی شێوه‌ی کۆنی به‌رهه‌مهێنان، یه‌که‌مین شه‌رتی مانه‌وه‌ی هه‌موو چینه پیشه‌سازییه‌کانی پێشوو بوو.
ئاڵوگۆڕی بنەڕەتي و به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان، شێوانشێوي بێبڕانه‌وه‌ی هه‌موو بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تي، په‌رۆشي، دڵ–له‌دوایی و ته‌کان وشه‌کانی هه‌میشه‌یي، ده‌ورانی بۆرژوازي له هه‌موو ده‌ورانه‌کانی پێشوو جیاده‌کاته‌وه. هه‌موو په‌یوه‌ندییه وشک وڕه‌ق-هه‌ڵاتووه‌کانی کۆن، وێڕای چی بیروڕای موقه‌دده‌س و په‌رپووته که له‌گه‌لیان بوون ڕاماڵ ده‌درێن. چی شتی تازه‌بابه‌تیشه، پێش ئه‌وه‌ی بگرسێن، کۆن ده‌بن. چی شتی ڕه‌ق و پتەوە ده‌توێته‌وه‌و وه‌ک دووکه‌ڵ به حه‌وادا ده‌چێ. چی شتی پیرۆزە مه‌لعوون ده‌بێ و سه‌ره‌نجام ئینسان ناچارده‌بێ به چاوی کراوه‌وه بڕوانێته هه‌لومه‌رجی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی و پێونده‌کانی له‌گه‌ل هاونه‌وعی خۆی.
پێویستي بۆرژوازی به بازاڕێکی هه‌رده‌مپه‌ره‌گر بۆ به‌رهه‌مه‌کانی، هه‌ڵیده‌بڕێ به هه‌موو پانایي کوره‌ی ئه‌رزدا. ده‌بێ سه‌ربکێشێته هه‌موو جێیه‌ک؛ له هه‌موو شوێنێک مه‌نزڵ بگرێ و له گه‌ل هه‌موو لایه‌ک پێوندي دامه‌رزێنێ.
بۆرژوازي، به‌هۆی به‌هره‌کێشییه‌وه له بازاڕی جیهاني، ڕوخسارێکی جیهان-نیشتماني داوه به به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان له هه‌موو وڵاتێک. بۆ جه‌خاری گەورەی کۆنه په‌رستان، بنەمای نه‌ته‌وه‌یي پیشه‌سازییه‌کانی له ژێر پێیان ده‌رکێشاوه. چی پیشه‌سازي قه‌دیم-دامه‌زراو و نه‌ته‌وه‌ییه، یان نەماون یان ڕۆژ لەگەل ڕۆژ به‌ره‌ونه‌مان ده‌چن.
جێگای ئه‌مانه، به پیشه‌سازي مۆدێڕن که ڕه‌واجدانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی به‌شارستانیه‌ت، مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه، پڕ ده‌بێته‌وه؛ پیشه‌سازي وا که چیدی به که‌ره‌سه‌ی خاوی خۆماڵيیه‌وه به‌ند نیه به‌ڵکوو که‌ره‌سه‌ی خاو له دوورترین شوێنه‌کانی دنیاوه ڕاده‌کێشێ؛ پیشه‌سازي وا که به‌رهه‌مه‌کانیان، نه‌ک هه‌ر له نێو وڵات، به‌ڵکوو له سه‌راسه‌ری گێتي دا، بەکاردەهێندرێن.
له جیاتي پێداویستییه‌کانی پێشوو که به به‌رهه‌مه‌کانی وڵات دابین دەکران، پێداویستي نوێ ده‌بینین که بۆ وەڵامدانه‌وه‌یان، به‌رهه‌می وڵاتانی دووره‌ده‌ست و هه‌نده‌ران پێویسته. له جیاتي گۆشه‌گیري ناوچه‌یي و نه‌ته‌وه‌یي جاران و له جیاتي ساچاندن به به‌رهه‌می ناو‌خۆوه، پێوه‌ندي و تێکه‌ڵاوي هه‌مە باره و پێکه‌وه‌به‌سترانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جیهاني نه‌ته‌وه‌کان ده‌بینین. ئەم ڕاستيیە، له به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌کانیشدا هه‌روه‌ک به‌رهه‌مه ماددییه‌کان وایه.
خولقاوه ڕۆشنبیرییه‌کانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان ده‌بێته دارایي هاوبه‌ش و گشتي. شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه و به‌رچاوته‌نگانه‌ی نه‌ته‌وه‌یي، هه‌تادێ، نەگونجاوتر ده‌بێ و له‌م هه‌موو ئه‌ده‌به جۆراوجۆره نه‌ته‌وه‌يي و ناوچه‌ييانه، ئه‌ده‌بێکی جیهاني سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
بۆرژوازي، به‌م چاکسازيیە خێرا و گورجه‌ی هه‌موو ئامڕازی به‌رهه‌مهێنان؛ به‌م یه‌کجار ئاسانکاريەی ئامڕازی هاتوچۆ، هه‌موانی، ته‌نانه‌ت بێشارستانیه‌تترین نه‌ته‌وه‌کانیشی، به‌ره‌و شارستانیه‌ت ڕاکێشاوه. نرخی هه‌رزانی کالاکانی بۆرژوازي ئه‌و تۆپخانه قورسه‌یه که توندترین لاساري و ڕق-لێبوونەوەی بێشارستانیه‌ته‌کان به‌رانبه‌ر به بیگانه، ناچار به چۆکدادان ده‌کا. هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان، له‌ژێر زه‌ختی مانونه‌ماندا، ناچار ده‌کا که مل بده‌ن به شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بۆرژوازي؛ ناچاریانده‌کا ئه‌وه‌ی ئه‌م پێیده‌ڵێ شارستانیه‌ت، ببه‌نه نێو خۆیانه‌وه؛ به‌و مه‌عنایه، ئه‌وانیش ببنه بۆرژوا. بەکورتي بڵێین، جیهانێک ده‌خۆلقێنێ هاوشکڵ وشێوه‌ی خۆی!
بۆرژوازي دێی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وه؛ شاری یه‌کجار گه‌وره‌ی خولقاند. دانیشتوانی شاره‌کانی له‌چاو دێهات به ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر، زیاترکرد. به‌وجۆره‌ش، به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی، له گه‌مژه‌يي ژیانی لادێ ڕزگارکرد. وه‌ک دێی کرده ملکه‌چی شار، وڵاتانی بێشارستانیه‌ت و که‌م-شارستانیه‌تیشی کرده ملکه‌چی وڵاتانی به‌شارستانیه‌ت و نه‌ته‌وه جووتیاره‌کانی ملکه‌چی نه‌ته‌وه بۆرژواکان کرد و ڕۆژهه‌ڵاتی کردە ملکه‌چی ڕۆژاوا.
بۆرژوازي، ڕۆژله‌ڕۆژ زیاتر، پەرشوبڵاوي دانیشتوان، هی کەرەسەی به‌رهه‌مهێنان و هی خاوەنداریەتي دەسڕێتەوە. خه‌ڵکی گردوکۆ کردوەتەوە؛ کەرەسەی به‌رهه‌مهێنانی یه‌کجێ کردوەتەوە و خاوەندارەتی له ده‌ستی که‌مایه‌تییه‌کدا، کۆ کردوەتەوە. ده‌ره‌نجامی ناچاری ئه‌وه‌ش، کۆما‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. ناوچه سه‌ربه‌خۆکان، یان ئەوانەی په‌یوه‌ندەيیان شل بوو؛ که قانوون و حکوومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ند و سیستێمی باجی جیاوازیان هە‌بو‌و هه‌موو، له یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا لێک گرێدران؛ به یه‌ک حکوومه‌ت و یه‌ک قانوون و یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندي چینایه‌تي-نه‌ته‌وه‌یي و یه‌ک سنوور و یه‌ک یاسای گومریکییه‌وه.
بۆرژوازي، له ماوه‌ی که‌متر له سه‌ده‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، هێزی به‌رهه‌مهێنانی یه‌کجار گه‌وره‌ترو گەلێک مەزنتر له سەرجەم نەوەکانی پێشووی خولقاندوه. ده‌سته‌مۆ کردنی هێزه‌کانی سروشت بۆ ئینسان، به‌رهه‌مهێنانی مەکینەیي، به‌کارهێنانی شیميا له پیشه‌سازیدا و له کشتوکاڵدا، ده‌ریاواني و که‌شتیڕاني به هێزی هەڵم، ڕێگای ئاسن، ته‌لگرافی کاره‌با، بەکێڵگه کردنی قاڕه بایه‌ره‌کانی جیهان، کاناڵیزه کردنی چۆمه‌کان، ئه‌م هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌ی خه‌ڵک که ده‌ڵێی له ئه‌رز هه‌ڵقوڵیون؛ له کامه چه‌رخ و سەردەمی ڕابوردوودا ده‌یانتوانی به خه‌یاڵیشیاندا بێ که هێزی به‌رهه‌مهێنانی ئاوا-گه‌وره، له ده‌روونی کاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌وتووه؟!
به‌مجۆره ده‌بینین: ئه‌و که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانه و ئه‌و ئامڕازی گۆڕینه‌وه و گواستنه‌وه که بۆرژوازي کردیە لانکی گه‌شه سه‌ندنی خۆی، لە کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵيدا خولقا بوون. له پله‌یه‌کی دیاریکراو له پەرەگرتنی ئه‌م که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئامرازی گۆڕینه‌وه‌دا، ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵي به‌رهه‌مهێنان و گۆڕئنه‌وه‌ی تێدا به‌ڕێوه ده‌برد، پێکهاتی فێئۆداڵي کشتوکاڵ و پیشه‌سازي مانوفاکتۆري، یان بڵێین پێوه‌ندییه فێئۆداڵییه‌کانی خاوەنداریەتي، چیدی له گه‌ل ئه‌و هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره پەرەگرتووە حازرییه نه‌ده‌هاتنه‌وه. ئه‌م پئوه‌ندییانه، ببوونه کۆمه‌ڵێک کۆت وبه‌ند بۆی. ده‌بوا تێکبشکایه‌ن؛ تێکیششکان!
له جیاتي ئه‌وانه، ململانێی ئازادانه دامه‌زرا کە یاسای بنچینەیي کۆمەڵایەتي و سیاسي گونجاو لەگەل ده‌سه‌ڵاتی ئابووري و سیاسي چینی سه‌رمایه‌داری، به‌شوێن خۆیدا هێنا.
ئاڵوگۆڕێکی هه‌ر له‌و چه‌شنه خه‌ریکه له پێشچاوماندا ڕووده‌دا. کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی سه‌رمایه‌داري، به پێۆه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیه‌وه، به گۆڕینه‌وه و خاوەنداریەتيیه‌وه، کۆمه‌ڵگایه‌ک که جادووگه‌رئاسایي، ئه‌م که‌ره‌سه مەزنەی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕینەوەی هێناوه‌ته بوون، ئێستا، هه‌روه‌ک ئه‌و سیحربازه‌ی لێهاتووه که چیدی ناتوانێ ئه‌و هێزانه‌ی به ویرد و ته‌لیسمی خۆی له ژێرئه‌رزه‌وه ده‌ریکێشاون، کۆنترۆڵ بکا. ئه‌وا، ئیتر ده‌یان ساڵه که مێژووی پیشه‌سازي و بازرگاني، هه‌ر بریتییه له مێژووی هه‌ڵچوونی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره مۆدێڕنەکان دژی پێوندي مۆدێڕنی به‌رهه‌مهێنان؛ دژی ئه‌و پێوندییه خاوەنداریەتيیە که هه‌لومه‌رجی هه‌بوونی سه‌رمایه‌داري و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارين. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ئاماژه به‌و قەیرانە بازرگانيیانە بکه‌ین که به سه‌رهه‌ڵدانی ناوبه‌ناو، یان به‌رده‌وام، هه‌تادێ پڕمه‌ترسيتر، هه‌ڕه‌شه له مانی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داري ده‌که‌ن. له‌م قەیرانانه‌دا، هه‌رجاره، نەک هەر بەشێکی زۆر و زەبەند لە بەرهەمی حازری بەڵکوو بەشێکی گەورە لەو هێزە بەرهەمهێنەرانەی لەمەوبەریش لە نێو دەچن. لەم قەیرانانەدا، پەتایەک دادەکەوێ کە هەرگیز لە هیچ سەردەمێکی پێشوودا گونجاوی عەقڵی کەس نەبوو؛ ئەویش پەتای زیادەبەرهەمە!
کۆمەڵ، ناکاو، خۆی دەبینێ کە ، هەتا بارودۆخێکی کاتي بەربەرییەت، بەرەوپاش ڕاکێشراوە. چما، قاتوقڕییەک داکەوتووە، چما شەڕێکی گشتي ماڵوێرانکەر کۆمەڵگای لە گشت سەرچاوەیەکی بژی‌و بێبەش کردووە! دەڵێی پیشەسازي و بازرگاني هەر نەماون. ئاخر بۆچی؟ چونکوو یەکجار زۆر شارستانییەت، یەکجار زۆر پێداویستي گوزەران، یەکجار زۆر پیشەسازي، یەکجار زۆر بازرگاني لە ئارادایە!
ئەو هێزە بەرهەمهێنەرانەی لە بەردەستی کؤمەڵدان، چیدی، بە کاری پەرەسەندنی بارودۆخی خاوەنداریەتي بۆرژوایی نایەن؛ بە پێچەوانە، زیاد لە ئەندازەی ئەم بارودۆخە بەهێز بوون؛ بە جۆرێک کە بارودۆخەکەیان لێ بووەتە کۆت وبەند. هەر ئەوەندەش بەسەر ئەم کۆتوبەندەدا زاڵ بوون، پەرێشاني دەخەنە سەرتاپای کۆمەڵگای سەرمایەداري و مان و هەبوونی خاوەنداریەتي سەرمایەداري دەخەنە مەترسییەوە. بارودۆخی کۆمەڵگای سەرمایەداري، یەکجار تەنگەبەرترە لەوەی کە ئەو سامانەی دەیخولقێنێ، تێیدا بگونجێ.
باشە، بۆرژوازي چۆن بە سەر ئەو قەیرانانەدا زاڵ دەبێ؟ لە لایەکەوە، بە فەوتاندنی زۆرەملي کۆمەڵ-کۆمەڵ لە هێزە بەرهەمهێنەرەکان؛ لە لایەکیترەوە، بە داگیرکردنی بازاڕی تازە و بەهرەکێشانەوەی زیاتر لە بازاڕی کۆن. یان بڵێین: بە ڕێگا کردنەوە بو قەیرانی گەورەتر و به کەم کردنەوەی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی بۆ پێش‌گرتن لە قەیران به کاردێن!
ئەو چەکانەی بۆرژوازی، فێئۆداڵیزمی پێڕووخاند، ئەوێستا، وەرگەڕاوەتەوە لە دژی خۆی.
بۆرژوازی، نەک هەر ئەو چەکانەی دەمەزەرد کردووەتەوە کە سەرەنجامی نەمان دەکاتە چارەنووسی بەڵکوو ئەو کەسانەش کە ڕووی ئەو چەکانەی تێدەکەن واتە چینی مۆدێڕنی کر‌ێکار، پرۆلێتاریای هێنایەبوون.
پێ بە پێی گەشەکردنی بۆرژوازي، یان بڵێین سەرمایە، پرۆلێتاریاش، واتە چینی کرێکا‌ری نوێش گەشەدەکا؛ چینێک لە کرێکا‌ران کە تەنیا کاتێک دەتوانن بژین کە کار پەیدا بکەن؛ کاتێکیش دەتوانن کار پەیدا بکەن کە بە کارکردنەکەیان، سەرمایە زیادبکا. ئەم کرێکارانە کە ناچارن ڕێزه-ڕێزە، خۆیان بفرۆشن، کووتاڵن؛ وەک هەر کەلوپەلێکی بازرگانی. هەر بەم بۆنەشەوە، دەکەونە بەر هەموو پێشبڕکێ و هەموو هەڵچۆ و داچۆیەکی بازاڕ.
بەبۆنەی بەکارهێنانی ڕۆژلەڕۆژ زیاتری مەکینە و بەبۆنەی دابەشبوونی کارەوە، کاری کر‌ێکار، هەرچەشنە لایەنێکی کەسایەتي لێ داڕووتاوە. بۆیەش هیچ خۆشییەکی بۆ کر‌ێکار تێدا نەماوە. کر‌ێکار دەبێتە پاشکۆیەکی مەکینە و ساکارترین و یەکهەواترین و ئاسان-فێربووترین کاری لێ چاوەڕوان دەکرێ. بۆیە، بەهای بەرهەمهێنانی کرێکارێک، کەم تا زۆر، لە بەهای کەرەسەی گوزەران بۆ مانەوەی خۆی و بۆ زێوزووی نەوەی، ناترازێ. بەڵام، نرخی هەر کووتاڵێک، هەر بەو پێیەش نرخی کار، بەقەد بەهای بەرهەمهێنانەکەیەتی. بۆیە، هەرچەندە کارەکە ناخۆشتر دەبێ، کرێ کەمتردەکا. لەوەش واوەتر، هەرچەندە بەکارهێنانی مەکینە و دابەشبوونی کار زیاددەکا، قورسایي کاریش بەوپێیە دەچێتە سەر؛ ئیتر، چ بە دریژەدانی سەعاتی کار بووبێ یان بە زیاترکردنی بڕی کار لە کاتی دیاریکراودا، یان بە هۆی خێراترکردنی گەڕانی مەکینەکان، یان هۆی دیکە.
پیشەسازی مۆدێڕن، کارگەی بچووکی وەستای باب-سالاری گۆڕیوە بە کارخانەی گەورەی سەرمایەداري پیشەسازي. کۆمەڵانی کر‌ێکار کە لە کارخانەکان کۆکراونەوە، وەکوو سەرباز، ڕێکخراون. وەکوو کەسانی لەشکری پیشەسازي، خراونەتە ژێر فەرمانی هیرارکيیەکی تەواو لە ئەفسەران و چاوەشان.
ئەوان، نەک هەر کۆیلەی چینی سەرمایەداران و دەوڵەتی سەرمایەدارانن، بەڵکوو رۆژانەو سەعات بە سەعات، دەبنە کۆیلە بۆ ماشین و بۆ چاو‌دێر و لە سەرووی هەموانەوە، بۆ هەمان کەسی بۆرژوای خاوەن کارخانە. ئه‌م ملهوڕییه، هه‌رچه‌نده به ئاشکراتر ڕایبگه‌یه‌نێ که سه‌رنجام و ئامانجی قازانج بردنه، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش سپڵه‌تر و قیزه‌ونتره و زیاتر جێی بێزاريیە.
هه‌رچه‌نده کارامه‌یی و زۆری بازوو له کاری ده‌ستيدا، که‌متر پێویست بێ، به واته‌یه‌کی تر، هه‌رچه‌نده پیشه‌سازي مۆدێڕن زیاتر گه‌شه بکا، زیاتر، کاری ژن و کاری منداڵ جێگای کاری پیاو ده‌گرێته‌وه. ته‌فاوه‌تی تەمەن و جنس، چیدی، هیچ جیاوازيیەکی کۆمه‌ڵایه‌تي بۆ چینی کر‌ێکار تێدانیه. گەورە تا بچووک، سەرجەم که‌ره‌سه و ئامێری کارکردنن؛ گرانتر یا هەرزانتر، به گوێره‌ی تەمەن و جنس به‌کارده‌هێنرێن.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، چه‌وساندنه‌وه‌ی کارگه‌ر، له لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه گه‌یشته ئه‌نجامێک که کرێی خۆی به پارە وه‌رگرت، ئه‌مجار ده‌که‌وێته بەر هێرشی به‌شه‌کانی تری بۆرژوازي وه‌ک خاوه‌نماڵ، دووکاندار، بارمته‌گیرو ئه‌وانی تر.
توێژه خواروووه‌کانی چینی ناونجي، خاوه‌ن کارگای بچووک، ورده‌بازرگان و دووکاندار و پیشه‌وه‌ری به‌رشکسته، به‌گشتي پیشه‌سازه ده‌ستيه‌کان و جووتیاران، هه‌موو ئه‌مانه، ورده‌ورده، دادەبەزنە نێو پرۆلیتاریاوه. هه‌ندێکیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه لاوازه‌کانیان ڕه‌سایي به‌رپاکردنی پیشه‌سازي مۆدێڕن، لەو قەوارەیەدا ناکا و له پێشبڕکێ له گه‌ل سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کاندا لێکه‌وتوون؛ هه‌ندێکیشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شارەزایيە تایبه‌تيیه‌کانیان، به‌هۆی شێوازە تازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، که‌ڵکی نامێنێ. به‌مجۆره، پرۆلێتاریا، هێز له هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵ دەگرێ.
پرۆلێتاریا به قۆناغی جۆراوجۆری گه‌شه و هه‌ڵداندا تێده‌په‌ڕ‌ێ. هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه خه‌باتی دژی بۆرژوازي ده‌ستپێده‌کا.
سه‌ره‌تا ناڕه‌زایي ده‌ربڕینه له لایه‌ن تاکه‌که‌سی کرێکارەوە. پاشان له لایه‌ن کرێکارانی کارخانه‌یه‌که‌وه؛ ئه‌مجار کرێکارانی ڕسته‌یه‌کی پێشه‌سازي له ناوچه‌یه‌کدا دژی فڵانه تاکه‌که‌سی بۆرژوا که ڕاسته‌وخۆ ده‌یان چه‌وسێنێته‌وه خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌وان ڕووی هێرشی خۆیان ناکه‌نه بارودۆخی بۆرژوایي به‌رهه‌مهێنان به‌ڵکوو ڕووی ده‌که‌نه خودی که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌و کوتاڵانە له‌ناوده‌به‌ن که هاوردەی دوورن و پێشبڕکێ ده‌که‌ن دژی به‌رهه‌می کاریان؛ مەکینەکان وردوخاش دەکەن؛ ئاگر بە کارخانه‌کانەوە دەنێن؛ ده‌یانه‌وێ به‌زۆر، جێگای له‌ده‌ستچووی کرێکا‌ری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستبێننه‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا، کرێکا‌ران هێشتا جه‌ماوه‌رێکی ناته‌بان که له سه‌راسه‌ری وڵات‌دا پەرشو بڵاون؛ له‌به‌ر پێشبڕکێی دژی یه‌کتریش دابه‌ش-دابه‌ش بوون. له هه‌ر شوێنێکیش یه‌کیانگرتووه که وه‌ک کۆمه‌ڵێکی یه‌کپارچه‌یان لێبێ، هێشتا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵسووڕانی یەکگرتووی خۆیان نه‌بووه به‌ڵکوو هی یه‌کگرتوویي بۆرژوازي بووه؛ ئه‌و چینه‌ی که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌کانی خۆی، ناچاربووه هه‌موو پرۆلێتاریا بجووڵینێ و هێشتاش توانای ئه‌وکاره‌ی هه‌یه.
که‌وایه، له‌م قۆناغه‌دا، پرۆلێته‌ره‌کان دژی دوژمنانیان خه‌بات ناکه‌ن، به‌ڵکوو دژی دوژمنانی دوژمانیان، دژی پاشماوه‌ی پاشایه‌تي ملهوڕ، خاوەن موڵکەکان، بۆرژوازي غه‌یره‌پیشه‌سازي و دژی ورده‌بۆرژوازي، خه‌باتدکه‌ن. به‌مجۆره، سه‌رتاپای بزووتنه‌وه مێژووییه‌که له ده‌ستی بۆرژوازیدا کۆ ده‌بێته‌وه. هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌م حاڵه‌دا، سه‌رکه‌وتنێکه بۆ بۆرژوازي.
به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌ڵدانی پیشه‌سازي، پرۆلێتاریا، نه‌ک هه‌ر به‌ژماره زیادده‌کا، به‌ڵکوو، له کۆمه‌ڵانی گه‌وره‌تردا کۆده‌بێته‌وه؛ به‌هێزترده‌بێ و زیاتر له جارانیش هه‌ست به‌و به‌هێزبوونه ده‌کا. قازانج و به‌رژه‌وه‌ند و هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆری ژیان، له نێو به‌شه‌کانی چینی کرێکاردا، ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر یه‌کسان ده‌بێته‌وه؛ هەرچەندی مەکینە، ڕۆژله‌ڕۆژ زیاتر فه‌رقی کاره‌کان ده‌سڕێته‌وه‌و، کەم تا زۆر له‌هه‌موو شوێنێکش، کرێی کاری هه‌موان، تا ئاستێکی نه‌وي داده‌شکێنێ. ململانێی پەرەگر له‌نێو بۆرژواکاندا و قەیرانی بازرگاني کە بە شوێنی‌دا دێ، کرێی کرێکا‌ران له‌جاران زیاتر بێهێزوپێز ده‌کا.
هه‌ڵدانی خێرا و چاک‌سازي بێ وچانی مەکینە، گوزه‌رانیانی زیاتر و زیاتر پڕمەترسي کردووه. تێکهه‌ڵچوون له نێوان تاکه‌که‌سانی کر‌ێکار و بۆرژوادا ڕۆژله‌ڕۆژ زیاتر، کاراکتەری تێکهه‌ڵچوونی نێوان دووچین په‌یدا ده‌کا. بۆیه‌ش، کرێکا‌ران ده‌ستده‌که‌ن به یه‌کگرتن دژی بۆرژوازي (سه‌ندیکا، نەقابە). یه‌ک ده‌گرن تا ئاستی کرێ له سه‌روه ڕاگرن؛ ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه‌ی دایمي، بۆ ئامادەکاري پێشاوپێشی ئەم تێکهه‌ڵچوونه ناو-بە-ناوانە، پێکدێنن. لێڕه‌وله‌وێ، خه‌بات ده‌ته‌قێته‌وه و دەبێ بە شۆڕش.
جار–جاره، کرێکا‌ران سه‌رده‌که‌ون به‌ڵام هه‌ر ماوه‌یه‌که. بەرهەمی راسته‌قینه‌ی خه‌باته‌که‌یان نه‌ک له ده‌سکه‌وته فه‌ورییه‌کاندا به‌ڵكوو له یه‌کیه‌تي بەردەوام–په‌ره‌ئه‌ستێنی کرێکاراندایە. ڕێگای ئه‌م یه‌کیه‌تییه، به که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندي پێشکه‌وتوو خۆش بووە که خۆی خولقاوی پیشه‌سازي مۆدێڕنە و کرێکارانی هه‌رێمه جۆراجۆره‌کان لێک گرێده‌دا. ئه‌مه، هه‌ر ئه‌و پیوه‌ندییه بوو که پێویست بوو بۆ ئەوەی کۆمه‌ڵێک خه‌باتی جۆراوجۆر به‌ڵام گشت لە یەک کاراکتەر، له ئاستی نه‌ته‌وەیيدا و لە نێوان چینه‌کاندا، یه‌کانگیر بکا. بەڵام هەر خەباتێکی چینایەتي، خەباتێکی سیاسيیە. ئه‌و یه‌کیه‌تیه‌ش که شارنشینه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، به هەورازی مەینەتبار و دواکه‌وتووی ئه‌وکاتدا، به سه‌دان ساڵ پێی گه‌یشتن، پرۆلێتاریای مۆدێڕن، له سای ڕێگا ئاسنه‌کانیه‌وه، به چه‌ند ساڵێک پێی ده‌گا.
ئه‌م قه‌واره–گرتنه‌ی پرۆلێتاریا وه‌کوو چینێک و دوایيش وه‌کوو حیزبێکی سیاسي، بەردەوام، به‌هۆی ململانێی نێوان کرێکا‌ران خۆیانه‌وه، تووشی گیروگرفت دەبێ. به‌ڵام هه‌میشه‌ش، سه‌رله‌نوێ، به‌هێزترو پته‌وترو گه‌وره‌تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. بە که‌ڵک–وه‌رگرتن له کێشه‌و ناکۆکي نێوان بۆرژوازي، ناچاری ده‌کا هه‌ندێک له داخوازه‌کانی کرێکا‌ران به یاسا، به‌ڕسمي بناسێ؛ وەک چۆن قانوونی ڕۆژکاری ١٠ سه‌عاته له ئینگلیزداسەپێندرا.
تێکهه‌ڵچوونی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای کۆن، به شیوه‌ی جۆراوجۆر، ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆلێتاریا خێراتر ده‌کاته‌وه. بۆرژوازي، خۆی له شه‌ڕێکی بێبڕانه‌وه‌دا ده‌بینێ؛ یه‌که‌م دژی ئەریستۆکراسي، پاشانیش دژی ئه‌و به‌شانه له بۆرژوازي خۆی که قازانجیان له‌گه‌ل ڕەوتی پیشه‌سازي ناتەبایە و بەردەوامیش، دژی بۆرژوازي وڵاتانی بێگانه. له هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه‌شدا خۆی به ناچار ده‌بینێ په‌نا به‌رێته به‌ر پرۆلێتاریاو داوای یارمه‌تي لێ‌بکا و به‌وجۆره‌ش بیکێشێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه. بۆیە، بۆرژوازي خۆی، پرۆلێتاریا هه‌ربه‌و بنچینە په‌روه‌ردەیيە سیاسي و گشتيیانەی خۆی تەیارده‌کا. به واتایه‌کیتر؛ پرۆلێتاریا، به‌و چه‌کانه ته‌یارده‌کا که بۆ خه‌بات له دژی بۆرژوازي پێویستن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌روه‌ک تائێستا دیومانه، به‌هۆی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازییه‌وه، کۆمه‌ڵ-کۆمه‌ڵ له چینی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ره‌و ناوپرۆلێتاریا ڕاماڵ ده‌نرێن، یان هیچ نەبێ، بارودۆخی ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسيیه‌وه. ئه‌مانه‌ش، دیاره، بنچینەی نوێی ڕۆشنبیري و پێشکه‌وتن ده‌به‌نه نێو پرۆلێتاریاوه.
سه‌ره‌نجام، کاتێک خه‌باتی چینایه‌تي له هه‌لی یه‌کجاري نزیک ده‌بێته‌وه، ڕه‌وتی هه‌ڵوشانی نێو چینی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌موو کۆمه‌ڵگای کۆن وه‌ها توند و پڕخرۆش ده‌بێ که به‌شێکی بچووک له چینی ده‌سه‌ڵاتدار، خۆی لێ جیا ده‌کاته‌وه‌و په‌یوه‌ست ده‌بێ به چینی شۆڕشگێڕ؛ چینێک که دواڕۆژ له ده‌ستی ئه‌ودایه. وه‌ک چۆن له ده‌ورەیەکی ڕابوردوودا، به‌شێک له ئه‌شراف چوونه ناو بۆرژوازییه‌وه، ئەمجارەش به‌شێک له بۆرژوازي ده‌چنه ناو پرۆلێتاریاوه؛ به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له تێگەیشتوانی بۆرژوازي که خۆیان تا ئه‌و ڕاده‌یه هه‌ڵهێناوه که له باری تیئۆریکه‌وه، له سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌ی مێژوو تێبگه‌ن.
له نێو هه‌موو ئه‌و چینانه‌دا که ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی بۆرژوازي ڕاوه‌ستاون، ته‌نیا پرۆلێتاریا چینێکی به‌ڕاستي شۆرشگێڕه. چینه‌کانی تر، له‌به‌رانبه‌ر پیشه‌سازي مٶدێڕندا، داده‌مرنه‌وه و سه‌ره‌نجام ده‌فه‌وتێن؛ به‌ڵام پرۆلێتاریا، به‌رهه‌می تایبه‌ت و ڕۆڵه‌ی ڕه‌سه‌نی پیشه‌سازي مٶدێڕنە.
توێژه خواروه‌کانی چینی ناونجي، خاوه‌ن-کارگا چکۆله‌کان، دووکانداران، پیشه‌وه‌ران، جووتیاران، هه‌موو له دژی بۆرژوازي خه‌باتده‌که‌ن بۆئەوەی لەناو نەچن و خۆیان وه‌ک به‌شێک له چینی ناونجي بپارێزن. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وانه شۆڕگێڕ نین به‌ڵکوو پارێزکار (کۆنسرڤه‌تیڤ)ن؛ له‌وه‌ش واوه‌تر، کۆنه‌په‌رستن؛ چونکوو ده‌یانه‌وێ چه‌رخی مێژوو به‌ره‌وپاش بسووڕێنن! ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وانه به شۆڕشگێڕ دابنێین، ته‌نیا به‌و بۆنه‌وه‌یه که دواڕۆژیان گرێبەستی پرۆلیتاریایه. له‌وحاڵه‌شدا، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندي ئێستایان به‌ڵکوو به‌رژه‌وه‌ندي دواڕۆژیان دەپارێزن. ئه‌وان واز له ڕوانگه‌ی خۆیان دێنن تا خۆیان بخه‌نه ڕوانگه‌ی پرۆلێتاریاوه.
لۆمپەن پرۆلێتاریا، خڵته‌ی کۆمه‌ڵ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره سست و داڕزیوه‌ی فڕێدراوه‌ته خوارووترین تۆێژی کۆمه‌ڵگای کۆن، ڕه‌نگه لێره و له‌وێ، به شۆڕشێکی پرۆلێته‌ري به‌ره‌و بزووتنه‌وه ڕابکێشرێ. به‌ڵام بارودۆخی ژیانی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ده‌با که دارده‌ستێکی پیلانی کۆنه‌په‌رستانه بێ.
کاتێک پرۆلێتاریا لە ئارادایە، ئیتر بارودۆخی گشتي کۆمه‌ڵگای کۆن له نێو چووه. پرۆلێتاریا خاوه‌نی هیچ نیه. پێوه‌ندي له‌گه‌ل هاوسه‌ر و منداڵانی، ئیتر، هیچی له پێوه‌ندي خێزاني بۆرژوایي ناچێ. کاری پیشه‌سازي مۆدێڕن، ده‌سته‌نه‌خواربوونی مۆدێڕنی سه‌رمایه -له ئێنگلیز بێ یان له فه‌رەنسا، له ئه‌مەریکا بێ یان له ئه‌ڵمانیا- هه‌مووچه‌شنه نیشانه‌یه‌کی کاراکتەری نه‌ته‌وایه‌تي، له پرۆلێتاریا داڕووتاندووه. قانوون، ئه‌خلاق، مه‌زهه‌ب، له‌چاو ئه‌وه‌وه کۆمه‌ڵێک پێشداوەري بۆرژوایین که کۆڵێک قازانج و مه‌سڵه‌حه‌تی بۆرژوازي له پشتیانه‌وه حەشاردراوه.
هه‌موو چینه‌کانی پێشوو که بوونه‌ته باڵاده‌ست، تێکۆشاون که به ده‌سته‌نه‌خوار کردنی هه‌موو کۆمه‌ڵ، به‌رانبه‌ر به شێوه‌و ڕه‌وشتی خاوه‌نداریه‌تی، ئه‌و جێگا‌و حاڵه‌ی ده‌ستیانکه‌وتووه سه‌قامگیری بکه‌ن. پرۆلێته‌ره‌کان ناتوانن ببنه جڵه‌وداری هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵ مه‌گه‌ر به له‌ناوبردنی شێوه‌ی خاوه‌نداریه‌تي خۆیان و پێش خۆیان و دیاره، هه‌موو شێوه‌کانی پێشووتری خاوه‌ندیه‌تیش. ئه‌وان، هیچ داراییه‌کی تایبه‌ت به خۆیان نیه که بیپارێزن یان هۆشیان پێوه‌بێ. ئه‌رکی سه‌رشانیان ئه‌وه‌یه هه‌رچی تائێستا خاوەنداریەتي تایبەتي پاراستووه و زه‌مانه‌تی کردووه، له ناوی به‌رن.
چی بزووتنه‌وه‌ی مێژوویی هه‌تا ئێستابووه، بزووتنه‌وه‌ی که‌مایه‌تییه‌کان بوون یان له به‌رژوه‌ندي ئه‌واندا بوون. بزووتنه‌وه‌ی پرۆلێتاریا، بەڵام، بزووتنه‌وه‌ی له‌خۆوشیار و سه‌ربه‌خۆی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵه‌و له به‌رژه‌وه‌ندي ئه‌واندایه. پرۆلێتاریا که بناغەی هه‌ره‌ژێرووی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیه، ناتوانێ ببزوێ، ناتوانێ خۆی هه‌ستێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و چین–لهسهرچینانهی ژووروو که سواری یه‌کتر بوون و کۆمه‌ڵگای ڕه‌سمي پێکدێنن، به حه‌وادا ببا.
هه‌رچه‌ند له ناوه‌رۆکدا نه، به‌ڵام له ڕواڵه‌تدا، جارێ، خه‌باتی پرۆلیتاریا دژی بۆرژوازي، خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌ییه. پرۆلیتاریای هه‌ر-وڵاته، دیاره ده‌بێ، پێش هه‌موو شتێک، حیساب له‌گه‌ل بۆرژوازي خۆی راست بکاته‌وه.
ئێمه، وێڕای ڕوونکردنه‌وه‌ی گشتیترین قۆناغه‌کانی ڕه‌وتی گه‌شه کردنی پرۆلێتاریا، ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه که‌م-تا-زۆر شاراوه‌ی ناو کۆمه‌ڵی ئێستامان خسته به‌رچاو. هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ش شوێنمان هه‌ڵگرت که ئه‌و شه‌ڕه، به شۆڕشێکی ئاشکرا ده‌ته‌قێته‌وه و به‌زۆرتێکڕووخاندنی بۆرژوازي، بناغەی ده‌سه‌ڵاتدارەتي پرۆلێتاریا داده‌ڕێژێ.
وه‌ک باسمانکرد، تائێستا بنه‌مای هه‌رچی جۆره کۆمه‌ڵگا بووبێ، له‌سه‌ر دژایه‌تي نێوان چینه زۆرداره‌کان و چینه زۆرلێکراوه‌کان بووه. به‌ڵام بو ئه‌وه‌ی چینێک زۆری لێبکرێ، ده‌بێ بارودۆخێکی وا پێک بهێندرێ که ئه‌و چینه بتوانێ، هیچ نه‌بێ وه‌ک کۆێله، تێیدا گوزه‌ران بکا. ڕه‌عیه‌ت له ده‌وره‌ی ده‌ره‌به‌گيدا ته‌قه‌للایدا و بووبه ئه‌ندامی کۆمۆن. هه‌روه‌ک ورده‌بۆرژوا، له ژێر نیری ملهوڕي فێئۆداڵيدا توانی تا ڕاده‌ی بۆرژوایه‌ک هه‌ڵبدا.
کرێکا‌ری مۆدێرن، به پێچه‌وانه، له‌جیاتي هه‌ڵدان له‌گه‌ل ڕەوتی پیشه‌سازي، ڕۆژله‌ڕۆژ به‌ره‌و ئاستێکی نه‌ویتر له گوزه‌رانی چینی خۆی داده‌خزێ. ئەو، ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌بێ و هه‌ژاريش زۆر خێراتر له ژماره‌ی نفووس و له سه‌روه‌ت و سامان، په‌ره‌ده‌ستێنێ. لێرەشەوە دیارە که بۆرژوازي چیدی ناتوانی چینی ده‌سەڵاتداری کۆمه‌ڵ بێ و هه‌لومه‌رجی مانەوەی خۆی وه‌کوو یاسای زاڵ به‌سه‌رکۆمه‌ڵدا، داسه‌پێنێ.
بۆرژوازي، ناتوانێ حکوومه‌ت بکا؛ چونکوو ناتوانێ، بۆ کۆیله‌که‌ی، ژیانێکی وه‌ک کۆیله‌ش دابین بکا؛ چونکوو ناتوانێ نه‌هێڵێ کۆیله‌که‌ی بکه‌وێته حاڵێکه‌وه که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئەم نانی خۆی له کۆیلەکەی دابین بکا، ناچاربێ خۆی نانی کۆیلەکەی بدا. کۆمه‌ڵ چیدی ناتوانێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م بۆرژوازییه‌دا بژی؛ به واتایه‌کیتر: چیدی هه‌بوونی (بۆرژوازي) له‌گه‌ل کۆمه‌ڵ نایەتەوە.
مه‌رجی پێویست بۆ هه‌بوون و ده‌سه‌ڵاتداره‌تي چینی بۆرژوا، پێکهاتن و کۆما‌بوونی سه‌رمایه‌یه. مه‌رجی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ش کاری کرێگرته‌یه. کاری کرێگرته‌ش به‌ستراوه، ته‌نیا، به ململانێی نێوان کرێکارانەوە. پێشکه‌وتنی پیشه‌سازي که بۆرژوازي بەبێ ویستی خۆی بەڕێوەی دەبا، یه‌کیه‌تي شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکا‌ران که بەرهەمی لێک کۆوه‌بوونیانە، دەنێتە جێی بەربەرەکانێیان و جێی پەرشوبڵاويیان.
بۆیە، گەشەی پیشه‌سازي نوێ، له ڕیشه‌ی بۆرژوازي ده‌دا و به‌ردی ئه‌و بناغه‌یه ده‌ردێنێ که بۆرژوازي، به‌رهه‌مهێنان و تاقه‌تکردنی به‌رهه‌م و سه‌روه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر دامەزراندووه. به‌مجۆره، ئه‌وه‌ی بۆرژوازي، پێش هه‌مووشتێک، به‌رهه‌می دێنێ، گۆڕهه‌ڵکه‌نانی خۆیه‌تی؛ ڕووخانی بۆرژوازي و سه‌رکه‌وتنی پرۆلێتاریا، وەکوو یەک مسۆگه‌ره.
II
کرێکا‌ران و کۆمۆنیسته‌کان
هه‌ڵوێستی کۆمۆنیسته‌کان، به‌رانبه‌ر به کرێکا‌ران به‌گشتي، ده‌بێ چی بێ؟ کۆمۆنیسته‌کان، حیزبێکی جیاواز به‌رانبه‌ر باقي حیزبه‌کانی چینی کر‌ێکار پێک ناهێنن.
ئه‌وان، هیچ بەرژەوەنديیەکی تایبه‌تي و جیاواز له به‌رژوه‌ندي کارگه‌رانیان نیه.
ئه‌وان، لە خۆوە هیچ چه‌شنه شێوازێکی گرووپي ناهێننه کایه‌وه که بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ري پێ بخه‌نه قاڵبه‌وه.
جیاوازي کۆمۆنیسته‌کان، له باقی حیزبه‌کانی چینی کر‌ێکار ته‌نیا له‌وه‌دایه که:
١– له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یي پرۆلێتاریای وڵاتانی جۆراوجۆردا، ئەوان، لە هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن، بەرژەوەندي هاوبه‌شی هه‌موو چینی کر‌ێکار دەبینن و دەیخەنە پێش چاو.
٢– له‌و پله جۆراوجۆرانه‌ی پێشڕه‌وي و هه‌ڵداندا که خه‌باتی چینی کر‌ێکار دژی بۆرژوازي ده‌بێ لێی تێپه‌ڕبێ، ئەوان، هه‌میشه و له هه‌رشوێن، قازانج و مه‌سڵه‌حه‌تی سه‌رتاپای بزووتنه‌وه‌که به تێکڕا، ده‌خه‌نه به‌رچاو.
به‌مجۆره، کۆمۆنیسته‌کان، له لایه‌که‌وه بەکردەوە، پێشڕه‌وترین و لێبڕاوترین به‌شی حیزبه‌کانی چینی کرێکا‌ری هه‌روڵاتێکن- ئه‌وبه‌شه‌ی که هه‌موو به‌شه‌کانیتر، به‌ره‌وپێش، پاڵپێوه‌ده‌نێ؛ له لایه‌کیتره‌وه، بە تێئۆری، سەر باقی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی پرۆلێتاریا، له ڕێگا و ڕه‌وت و بارودۆخ و ده‌سکه‌وته گشتي و مەزنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ري، به ڕۆشني تێده‌گه‌ن.
نزیکترین ئامانجی کۆمۆنیسته‌کان، هه‌روه‌ک باقی حیزبه کرێکاريیەکان وایه: ڕێکخستنی پرۆلێتاریا لە شێوەی چینێکدا کە سه‌رکردایه‌تي بۆرژوازي بڕووخێنێ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسي به‌ده‌ستەوە بگرێ.
دەرەنجامە تێئوریکه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان به هیچ جۆرێک له‌سه‌ر بیروڕا و ئۆسووڵێک دانه‌نراوه که ئه‌م یا ئه‌و چاکخوازی جیهان دایهێنابێ یان دۆزیبێتیەوە.
ئه‌و تێئۆرییانه، ته‌نیا، ڕوونکردنه‌وه‌ی گشتي ئه‌و پێوه‌ندییه راسته‌قینانه‌ن که له خه‌باتێکی چینایه‌تی حازر؛ له بزووتنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی که له‌پێش چاوماندا ده‌گۆزه‌رێ، ده‌وه‌شێته‌وه. هەڵوەشاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی خاوەنداریەتي سه‌رده‌م، تەنیا تایبه‌تمه‌ندي پیناسەی کۆمۆنیزم نیه.
هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی خاوەنداریەتي له ڕابوردوودا، بێ‌وچان ده‌سکایه‌ی ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه مێژووییه بوون که خۆی ده‌ره‌نجامی گۆڕانی بارۆدۆخی مێژوویی بووه. بۆ نموونه، شۆڕشی فه‌رەنسا، کۆتایي هێنا به خاوەنداریەتي فێئۆداڵي لە بەرژەوەندي خاوەنداریەتي بۆرژوایيدا.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییەی کۆمۆنیزم ده‌ناسێنێ، کۆتایي هێنان به خاوەنداریەتي به گشتي نیه؛ کۆتایي هێنانه به خاوەنداریەتي بۆرژوایي. به‌ڵام خاوەنداریەتي تایبەتي بۆرژوایي مۆدێڕن ئاخرین و تەواوترین نموونه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خاوه‌نداره‌تي به‌رهه‌مه که له‌سه‌رئه‌ساسی دژایه‌تي چینایه‌تي، له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆربه له لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌وه، دامه‌زراوه.
بەم بۆچوونە، ده‌کرێ تێئۆری کۆمۆنیسته‌کان لەم دەستە واژەیەدا کورت بکەینەوە: کۆتایي هێنان به خاوەنداریەتي تایبەتي!
ئێمه‌ی کۆمۆنیست لۆمە ده‌که‌ن که گوایه ده‌مانه‌وێ ئه‌و حه‌قی خاوەنداریەتي شه‌خسییه، ئه‌وه‌ی بەرهەمی کاری که‌سه‌که خۆیه‌تی له ناو ده‌به‌ین؛ ئه‌وەی ده‌ڵێن بنچینه‌ی هه‌موو ئازادییه‌کی شه‌خسي، هه‌موو هه‌ڵسووڕانێک و سه‌ربه‌ستییه‌که: خاوەنداریەتي به‌رهه‌می ڕه‌نجی شان و تێکوشانی شه‌خسي و لێهاتوویي شه‌خسي.
ئایا قسه له خاوەنداریەتي پیشه‌وه‌رانی بچووک و خاوەنداریەتي جووتیارانی فه‌قیره؟ ئه‌و شێوه له خاوەنداریەتي که پێش خاوەنداریەتي بۆرژوایي هه‌بووه؟ ئه‌وه خۆ پێویست ناکا له ناو برێ؛ هه‌ڵدانی پیشه‌سازي، هه‌رئێستا، به‌شێکی زۆری له ناوبردووه‌و خه‌ریکیشه ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر له ناوی ده‌با.
یان قسه له خاوەنداریەتي تایبەتي بۆرژوایي مۆدێڕن ده‌که‌ن؟
به‌ڵام ئایا کاری کرێگرته هیچ چه‌شنه خاوەندارەتيیەک بۆ کر‌ێکار پێکدێنێ؟ بایی پووشێکیش! کاری کرێگرته، سه‌رمایه پێکدێنێ؛ واته ئه‌وچه‌شنه له خاوەنداریەتي که کاری کرێگرته ده‌چه‌وسێنێته‌وه؛ که ناشتوانێ زیاد بکا مه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێکدا که دیسان کاری کرێگرته پێک‌بێنێ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی سەرلەنوێ. خاوەنداریەتي له‌م شێوه‌ی حازري دا، له‌سه‌ر دژایه‌تي نێوان سه‌رمایه و کاری کرێگرته ڕاوه‌ستاوه. با سه‌رنجێک بده‌ینه هه‌ردووباری ئه‌م ناته‌باییه:
سه‌رمایه‌داربوون، ته‌نیا پله‌وپایه‌یه‌کی شه‌خسي نیه؛ به‌ڵکوو، پله‌وپایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیشه له به‌رهه‌مهێناندا. سه‌رمایه، به‌رهه‌مێکی کاری کۆمەڵایەتيیە و ته‌نیا به کاری هاوبه‌شی گه‌لێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ، باشیش سه‌رنجی بدەین، له‌وه‌ش واوه‌تر، ته‌نیا به‌کاری هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ ده‌توانێ بکه‌وێته گه‌ڕ.
بۆیە، سه‌رمایه، نه‌ک هێزێکی شه‌خسي، به‌ڵکوو، هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌مجۆره، کاتێک سه‌رمایه، ده‌که‌وێته خاوەنداریەتي ئیشتراکيیه‌وه -خاوەنداریەتي هه‌موو ئه‌فرادی کۆمه‌ڵه‌وه- له‌وحاڵه‌دا، خاوەنداریەتي شه‌خسي نه‌گۆڕاوە به خاوەنداریەتي کۆمه‌ڵایه‌تي. هه‌رته‌نیا کاراکتەری کۆمه‌ڵایه‌تي خاوەندارەتيیەکە گۆڕاوه؛ کاراکتەرە چینایه‌تییه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئێستا، بچینه سه‌رباسی کاری کرێگرته:
نرخی ناونجي کاری کرێگرته، بریتییه له لانی که‌می کرێ؛ واتا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه له که‌ره‌سه‌ی گوزه‌ران که ته‌نیا بژیوی ڕووتی ئه‌و، وه‌کوو کرێکارێک، دابین بکا. کەوایە، ئەوەی کاری کرێگرته به به‌رهه‌می کاره‌که‌ی ده‌توانێ به‌ده‌ستی بێنێ، ته‌نیا بەشی گوزه‌رانه ڕووتییه‌که‌ی دەکا و درێژه‌دان به‌و گوزه‌رانه. ئێمه، به هیچ شێوه‌یه‌ک نامانه‌وێ ئه‌م خاوه‌نداریه‌تییه شه‌خسییه که به‌رهه‌می کاره؛ که بۆ گوزه‌ران و درێژه‌دان به ژیانی به‌شه‌ر پێویسته؛ که زیادییه‌کی لێ نامێنێته‌وه تا کاری که‌سانیتری پێ داگیربکرێ، هەڵوەشێنینەوە. هه‌موو ئه‌و شته‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌مێنێ کاراکتەری مه‌ینه‌تبارو بێزاریهێنه‌ری ئه‌مجۆره خاوه‌نداریه‌تییه‌یه که له سایەیدا، کر‌ێکار، هه‌رته‌نیا بۆیه ده‌ژی که سه‌رمایه زیادبکا و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ش زیندووه که قازانجی چینی ده‌سه‌ڵاتدار پێویستي پێبێ.
له کۆمه‌ڵگای بۆرژوازیدا، کاری زیندوو، هه‌رته‌نیا ئامڕازێکه بۆ زیاتربوونی کاری کۆمابوو. له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستيدا، کاری کۆمابوو، ته‌نیا ئامڕازێکه بۆ ئاسووده‌یي و به‌هره‌مه‌ندي و تێروته‌سه‌لي گوزه‌رانی کر‌ێکار.
که‌وایه، له کۆمه‌ڵگای بۆرژواییدا، ڕابوردوو حوکم به سه‌ر ئیستاکەدا ده‌کا؛ له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستیدا، ئێستا حوکم به‌سه‌ر ڕابوردوودا ده‌کا. له کۆمه‌ڵگای بۆرژواییدا، سه‌رمایه سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی که‌سایه‌تییه، له‌حاڵێکدا، ئینسانی زیندوو ده‌سته‌نه‌خوارە و بێ که‌سایه‌تيیە.
له‌ناوبردنی ئه‌م بارودۆخەیە که بۆرژوازي پێیده‌ڵێ له‌ناوبردنی که‌سایه‌تي و ئازادی! ڕاستیش ده‌کا؛ بێگومان، قسه له سه‌ر له‌ناوبردنی که‌سایه‌تي بۆرژوایي، سه‌ربه‌خۆیي بۆرژوایي و ئازادي بۆرژواییه!
مه‌به‌ست له ئازادي، له پێوه‌ندي به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داري ئێستادا، ئازادي بازرگاني، ئازادي کڕین و فرۆشتنه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کڕین و فرۆشتن له ناو چوو، دیاره کڕین و فرۆشتنی ئازادانه‌ش له ناو ده‌چێ. قسه‌وباس سه‌باره‌ت به ئازادي کڕین و فرۆشتن و قسه‌ی زلی له‌م چه‌شنه‌ی بۆرژوازییه‌که‌مان سه‌باره‌ت به ئازادي به‌گشتي، ئه‌گه‌ر مانایه‌کی هه‌بێ، ته‌نیا به‌رانبه‌ر به کڕین و فرۆشتنی به‌رته‌سک و سه‌باره‌ت به بازرگانانی بێدەرەتانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست مانای هه‌یه. به‌ڵام کاتێک ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌به‌ستە کۆمۆنیستيیەی له ناو بردنی کڕین و فرۆشتن ده‌بێته‌وه، کاتێک ڕووبه‌ڕووی له ناو بردنی بارودۆخی بۆرژوایي به‌رهه‌مهێنان و له ناو بردنی خودی بۆرژوازي ده‌بێته‌وه، هیچ مانای نامێنێ.
ئێوه، له‌وه ده‌ترسن که ئێمه ده‌مانه‌وێ خاوەنداریەتي تایبەتي له ناو به‌رین؛ به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای حازري ئێوه‌دا، خاوەنداریەتي تایبەتي، هه‌رئێستا، بۆ نۆ له‌سه‌ر دەی خه‌ڵک، له ناو چووه. هه‌بوونیشی، بۆ ئه‌و جه‌ماعه‌ته که‌مه، هه‌ر به‌ستراوه به نه‌مانی خاوەنداریەتيیەوە بۆ ئه‌و نۆ له سه‌ر ده‌یه.
که‌وابێ، ئێوه، لۆمه‌ی ئێمه ده‌که‌ن که ده‌مانه‌وێ ئه‌و خاوەنداریەتيیە له ناو به‌رین که شه‌رتی پێویست بۆ هه‌بوونی، بریتییه له نه‌بوونی هیچ خاوەنداریەتيیەک بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵ.
به‌کۆرتي، ئێوه لۆمەی ئێمه ده‌که‌ن که ده‌مانه‌وێ خاوەنداریەتي ئێوه له‌ناوبه‌رین؛ ئه‌رێ، ڕاست وایه! ئه‌مه هه‌ر ئه‌و کاره‌یه کە ئێمه ده‌مانه‌وێ بیکه‌ین.
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی، کار چیدی نه‌بێته سه‌رمایه، پووڵ یان به‌هره‌ی زه‌وی؛ نه‌کرێ ببێته هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تي که ده‌ست-به‌سه‌رداگرتن هه‌ڵبگرێ؛ یانی له‌و کاته‌وه که خاوەنداریەتي شه‌خسي نه‌کرێ ببێته خاوەنداریەتي بۆرژوایي، نه‌کرێته سه‌رمایه، ده‌ستبه‌جێ ئێوه ده‌ڵێن که‌سایەتي تاکەکەس له ناو چووه!
که‌وایه، ئێوه، ده‌بێ پێ بێن که مه‌به‌ستتان له تاکه که‌س، جگه له بۆرژوا، جگه له مالیکانی چینی سەرمایەدار که‌سی تر نیه. ئه‌م که‌سایه‌تییه، هه‌ر به‌ڕاستيش ده‌بێ فڕێدرێ و ئاسه‌واری نه‌مێنێ.
کۆمۆنیزم، ئیمکانی خاوه‌ندار‌یەتي به‌رهه‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌هیچکه‌س نابڕێ. ئه‌وه‌ی ده‌یکا، پێشگرتنه له بۆرژوازي کە کاری که‌سانی تر به‌هۆی خاوه‌نداریه‌تییه‌وه داگیر نەکا.
باسی ئه‌وه کراوه که به‌شوێن له‌ناو بردنی خاوەنداریەتي تایبەتيدا، چی کار و چی هه‌ڵسووڕانه دادەمرێ و ته‌مبه‌ڵییه‌کی گشتي دامانده‌گرێ. ئه‌گه‌ر وابوایه کۆمه‌ڵگای بۆرژوایي دەبوا له‌مێژه، به‌هۆی ته‌وه‌زه‌لي و کارنه‌که‌ري یه‌کجارییه‌وه هه‌ر ئاسه‌واری نه‌مایه. چونکوو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆمه‌ڵ که کارده‌که‌ن هێچیان پێ نابڕێ؛ ئه‌وانه‌ش که هه‌مووشتێکیان هه‌یه، خۆ، کار ناکه‌ن. هه‌موو ئه‌م ئینکارکردنانه، هیچ نیه، جگه له به‌یانێکی تر له دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌وڕاستییه که: کاتێک سه‌رمایه نه‌ما، کاری کرێگرته‌ش نامێنێ!
هه‌موو ئه‌و ڕەخنانه‌ی که له شێوه به‌رهه‌مهێنانی کۆمونیستي و شێوه‌ی کومۆنیستي خاوەنداریەتي به‌رهه‌مه ماددییه‌کان گیراوه، هه‌ر به‌وشێوه‌یه، ئاڕاسته‌ی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خاوه‌نداریه‌تي به‌رهه‌مه فکرییه‌کانیش کراوه. چلۆن له‌ناو چوونی خاوەنداریەتي چینایه‌تی بۆ بۆرژوازي به‌مانای له‌ناوچوونی به‌رهه‌مهێنان خۆیه‌تی، هه‌ر به‌و جۆره‌ش له ناو چوونی فه‌رهه‌نگی چینایه‌تي، له‌چاو ئه‌وانه‌وه، هه‌رهه‌مان له‌ناوچوونی فه‌رهه‌نگه بە گشتي.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که ئه‌و، بۆ نه‌مانی، فرمیسک هه‌ڵده‌وه‌رێنێ، بۆ زۆربه‌ی زۆری ئه‌فرادی کۆمه‌ڵ ته‌نیا فێربوونی ئه‌وه‌ی تێدا بووه که وه‌ک مەکینە هه‌ڵسووڕێن!
به‌ڵام، چیدی ده‌نگ هه‌ڵمه‌بڕن و مه‌به‌ستی ئێمه بو هەڵوەشاندنەوەی خاوەنداریەتي بۆرژوایي به پێوانه‌ی بۆرژوایانه‌ی خۆتان له‌مه‌ڕ ئازادي و فه‌رهه‌نگ و قانوون و شتی وا، هه‌ڵمه‌سه‌نگێنن. گه‌لێک له بیروڕاکانی ئێوه، هه‌ر له بارودۆخی به‌رهه‌مهێنانی بۆرژوایيتانەوە و لە خاوەنداریەتي بۆرژواییتانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه؛ هه‌روه‌ک سیستمی یاسایيتان هه‌ر ویست و وەسیەتی چینی خۆتانه و کراوه به قانوون بۆ هه‌موان؛ ویست و وەسیەتێک که کاراکتەر و ڕێگاوڕه‌وتی ئه‌سڵي، به هه‌لومه‌رجی ئابووري هەبوونی چینه‌که‌تان دیاریکراوه.
خه‌یاڵی خۆپەرستانەیە که هه‌ڵتانده‌نێ کە شێوه ی کۆمه‌ڵایه‌تي وه‌شاوه له شێوه‌ی ئێستای به‌رهه‌مهێنان و شێوه‌ی خاوەنداریەتي خۆتان، که خۆی پێوه‌نديیه‌کی مێژوویيه و به هەڵدانی به‌رهه‌مهێنان دێت و ده‌شڕوا، وه‌کوو یاسای هەمیشەیي سروشت و عه‌قڵ بنوێنن. ئەمە هه‌رئێوه نه‌تانکردووه؛ هه‌موو چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پێش ئێوه‌ش کردوویانه. ئه‌وه‌ی به‌ڕووني سه‌باره‌ت به خاوەنداریەتي کۆن ئه‌یبینن، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به خاوەنداریەتي فێئۆداڵي ده‌یسه‌لمێنن، دیاره سه‌باره‌ت به شێوه‌ی خاوەنداریەتي بۆرژوایي خۆتان، ناتوانن بیسه‌لمێنن.
با بێینە سەر باسی هه‌ڵوه‌شاندنەوەی خێزان؛ ته‌نانه‌ت هه‌ره‌ڕادیکاڵه‌کانیش، له‌م نیازه ناحه‌زه‌ی کۆمۆنیسته‌کان تووڕه‌ن!
خێزانی ئێستا، خێزانی بۆرژوازي، له سه‌ر چ ئه‌ساسێک دامه‌زراوه؟ له‌سه‌ر ئه‌ساسی سه‌رمایه؛ له سه‌ر داهاتی شه‌خسي. ئه‌مە، له شێوه‌ی پڕوپه‌یمانی خۆیدا، ته‌نیا له نێو بۆرژوازیدا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه، جووتی خۆی لە نەبوونی پراکتیکي خێزان لە نێو پرۆلێتەرەکاندا دەبینێتەوە و لە لەشفرۆشي گشتيدا.
کاتێک ئەم جووته‌ی خێزانی بۆرژوازي نه‌مێنێ دیارە، ئەویش نامێنێ؛ هەردووکیشیان به فه‌وتانی سه‌رمایه له ناو ده‌چن.
ئایا تاوانبارمان ده‌که‌ن که ده‌مانه‌وێ کۆتایي بێنین به چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵان له لایه‌ن باوک ودایکیانه‌وه؟ ئێمه پێی لێدەنێین له‌م تاوانه!
به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن، ئێمه کاتێک په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تي ده‌که‌ینه جێ نشینی په‌روه‌رده‌کردنی نێوماڵ، پێوه‌نديیه هەرە پیرۆزە کان له ناو ده‌به‌ین. ئه‌ی په‌روه‌رده کردنی خۆتان چی؟ ئایا ئه‌ویش کۆمه‌ڵایه‌تي نیه؟ له‌و بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تيیه نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه که خۆتان تێیدا ژیاون؟ به ده‌ستێوه‌ردانی، ڕاسته‌وخو یا ناڕاسته‌وخۆی، کۆمه‌ڵ نه‌بووه؟ به‌هۆی مەکتەب و شتی واوه نه‌بووه؟ کۆمۆنیسته‌کان، ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵ له په‌روه‌رده و بارهێنانیان دانه‌هێناوه؛ ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کاراکتەری ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه بگۆڕن و په‌روه‌رده و بارهێنان له دەستێوەردانی چینی ده‌سەڵاتدار رزگار بکەن.
مفته‌وێژي بۆرژوازي سه‌باره‌ت به خێزان و په‌رور‌ده و بارهێنان؛ سه‌باره‌ت به پێوندي پیرۆزی نێوان دایک باوک و منداڵ؛ کاتێک یه‌کجاري جێگای بێزاري هه‌ره زیاتره که له سایەی هەڵدانی پیشه‌سازي مۆدێڕن‌دا، چی پێوه‌ندي خێزاني نێو پرۆلێته‌ره‌کانه، ڕۆژله‌ڕۆژ زیاتر له به‌ر یه‌ک ده‌ترازێن و منداڵانیان، ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر ده‌بنه که‌ره‌سه‌ی ئاسایي سات وسه‌ودا و دەبنە ئامێری کارکردن.
ئاخر ئێوه‌ی کۆمۆنیست ده‌تانه‌وێ ئیشتراکیه‌تی ژنان دابێنن! هه‌موو بۆرژوازي، هاوده‌نگ، ئه‌مه هاواریانه.
بۆرژوازي ژنی خۆی وه‌ک ئامێرێکی به‌رهه‌مهێنان ده‌بینێ و به‌س. بیستوویه‌تی که ئامێری به‌رهه‌مهێنان ده‌بێ هه‌مووان به‌هره‌ی لێ به‌رن؛ ده‌ی دیاره ناتوانی به ئاکامێکی تر بگا جگه له‌وه‌ی که هه‌ر ئه‌و ئیشتراکییه‌ته‌ی هه‌موو ئامێرێک، ژنانیش ده‌گرێته‌وه.
ناتوانێ ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌ش بکاته‌وه که مه‌بەستی سەرەکي ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخەی سەیرکردنی ژنان، بەس وه‌ک ئامێرێکی به‌رهه‌مهێنان، نەمێنێ.
جگه له‌وه، هیچ له هه‌راسان بوونی نه‌جیبانه‌ی بۆرژواکانمان سه‌باره‌ت به ئیشتراکي بوونی ژنان سه‌یرتر نیه که ده‌ڵێن گوایه کۆمۆنیسته‌کان به ئاشکراو به ڕسمي دایده‌مه‌زرێنن. کۆمۆنیسته‌کان پێو‌یستییان به‌وه‌نیه ئیشتراکي بوونی ژنان بکه‌نه باو؛ ئه‌مه، که‌م تا زۆر، له‌کۆنه‌وه هه‌ربووه.
بۆرژواکانمان ئه‌وه‌یان به‌س نیه که هاوسه‌ران و کچانی پرۆلێته‌ره‌کانیان له به‌رده‌ستدایه، باسی لەشفرۆشە گشتيیەکانیشمان با نەکردبێ، زیاترین له‌زه‌ت له‌وه ده‌به‌ن کە ده‌ست له‌گه‌ل هاوسه‌رانی یه‌کتر تێکه‌ڵ که‌ن.
ژن و مێردایه‌تي بۆرژوایي، له ڕاستیدا، خۆی سیستێمێکی ئێشتراکیه‌تی هاوسه‌رانه و هه‌ربۆیه‌ش، ئه‌وپه‌ڕی لۆمه‌یه‌ک بتوانن ده‌رحه‌ق به کۆمۆنیسته‌کان بیکه‌ن ئه‌وه دەبێ که ئیشتراکیه‌تی شاراوه له ژێر لۆمه‌ی توند و ڕیاکارانه‌دا، به‌ئاشکراو به‌ڕسمي ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئاشکرایشە که له ناو چوونی سیستمی ئێستای به‌رهه‌مهێنان، خۆی، له ناو چوونی ئیشتراکییه‌تی وه‌شاوه له‌م سیستێمه؛ یانی له ناو چوونی لەشفرۆشي گشتي و تایبەتي به شوێنخۆیدا دێنێ.
دیسان کۆمۆنیسته‌کان لۆمه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێ نیشتمان و نه‌ته‌وایه‌تي هەڵوەشێننەوە.
کرێکا‌ران نیشتمانیان نیه. ئێمه ناتوانین شتێکیان لێ بستێنین که هه‌ر نه‌یانبووه. ئاخر پرۆلێتاریا، پێش هه‌مووشتێک، پێویسته به سه‌رکرده‌یي سیاسي بگا، ده‌بێ خۆی بگه‌یه‌نێته جێگای چینی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه؛ ده‌بێ خۆی بکاته داشتیاری نه‌ته‌وه؛ ئه‌و خۆی هێشتا نەتەوەیيە، هه‌رچه‌ند نه به مانای بۆرژوایي ئه‌م وشه‌یه.
جیاوازي نه‌ته‌وایه‌تي و دژایه‌تي نێوان خه‌ڵکه‌کان، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بۆرژوازي و ئازادي بازرگاني و بازاڕی جیهاني و وێک‌چوونی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌هۆی ته‌با بوونی بارودۆخی ژیانی گشتيیه‌وه، ڕۆژ له‌گه‌ل ڕۆژ ده‌سڕدرێته‌وه.
سه‌رکرده‌یي پرۆلیتاریا ده‌بێته‌هۆی هه‌رچی-خێراتربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته. هاوخه‌باتي، لانیکه‌م له وڵاتانی جڵه‌وداری شارسانیه‌ت، یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕزگاري پرۆلێتاریایه.
هەرچەندە چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌س له لایه‌ن که‌سی دیکه‌وه کۆتایي پێبێ، چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆتایي پێدێ. هەرچەندە دژایه‌تي نێوان چینه‌کان لە ناو نەتەوەدا له ناو چووبێ دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یەک دژی نەتەوەیەکی دیکەش دەگاتە کۆتایي.
تۆمه‌تباري دژی کۆمۆنیزم که له ڕوانگه‌ی ئاییني، فه‌لسه‌في یان به گشتي، ئیدیۆلۆژیکه‌وه ده‌کرێن، شیاوی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕاستەقینە نین.
ئایا تێگه‌یشتن له‌م ڕاستيیه که بیروباوڕی ئینسان، روانگه‌و بۆچوونه‌کانی، به‌کورتي بڵێین: شوعووری ئینساني، به‌گوێره‌ی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له بارودۆخی ژیانی مادديدا، لە په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا و له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گۆڕدرێ، زەینێکی تیژی دەوێ؟
مێژووی بیروڕا چی نیشانده‌دا، جگه له‌وه‌ی کاراکتەری به‌رهه‌مهێنانی فکري، به‌گوێره‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مهێنانی ماددی دەگۆڕدرێ؟ بیروڕای زاڵ له هه‌ر سەردەمێکدا، هه‌میشه بیروباوه‌ڕی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بووه.
کاتێک خه‌ڵک باسی ئه‌و بیروڕایانه ده‌که‌ن که کاری شۆڕشگێڕانه ده‌که‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵ، ته‌نیا ئه‌و ڕاستيیه ده‌خه‌نه ڕوو که له نێو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگای کۆندا، بنچینە سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ پێکهاتوون؛ که هه‌ڵوه‌شانی بیروڕای کۆن، شانبه‌شانی هه‌ڵوه‌شانی هه‌لومه‌رجی کۆنی ژیان و گوزه‌ران ده‌چێته پێش.
کاتێک جیهانی قه‌دیم له سه‌ره‌مه‌رگدا بووه، ئایینی مه‌سیح به‌سه‌ر دینه قه‌دیمییه‌کاندا زاڵبوو. کاتێک بیروڕای مه‌سیحي، له‌سه‌ده‌ی ١٨دا که‌وته بەر هێرشی بیروڕای ڕاسیۆنالیستي، کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵي له‌گه‌ل بۆرژوازي ئه‌وکات-شۆڕشگێڕ‌دا شه‌ڕی سه‌ره‌مه‌رگی ده‌کرد. بیروڕای ئازادي مه‌زهه‌بي و سه‌ربه‌ستي ویجدان، ئه‌نیا نیشانه‌ی زاڵبوونی ململانێی ئازاد بوو له مه‌یدانی شوعوور و زانست‌دا.
ڕه‌نگه بڵێن، “بێگومان، بیروڕای ئاییني، ڕەوشتي، فه‌لسه‌في و یاسایي، به گەشە و هەڵدانی مێژوویي ڕوونتر بوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئایین، ئەخلاق، فه‌لسه‌فه، زانستی سیاسه‌ت و یاسا، هه‌میشه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌یان تێپه‌ڕکردووه و ماونه‌ته‌وه”.
جگه‌له‌وه، “ڕاستيیه هه‌میشه‌یي و نه‌مرەکان وه‌ک ئازادي و دادوه‌ري و شتی وا، له هه‌موو قۆناغ و حاڵێکی کۆمه‌ڵدا، وەکوویه‌که. به‌ڵام کۆمۆنیزم، له‌جیاتي ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه نه‌مرانه له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی نوێ، دا مه‌زرێنێته‌وه؛ له ناویان ده‌با. هه‌موو ئایینەکان و هه‌موو ئه‌خلاق له‌نێوده‌با. به‌مجۆره، به‌پێچه‌وانه و دژ به هه‌موو ته‌جره‌به‌یه‌کی مێژوویي رابوردوو ده‌جووڵێته‌وه”.
ئاماژەی ئه‌م تۆمەتبارکردنە بەرەو کوێیە؟ مێژووی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ڕابوردوو، له‌سه‌رته‌شه‌نه کردنی ناته‌بایي چینایه‌تي ساغ بووه‌ته‌وه؛ ناته‌بایيه‌ک که له سەردەمی جۆراوجۆردا شکڵ و شێوه‌ی جیاوازی بووه.
به‌ڵام له‌هه‌ر شکڵێک و شێوه‌یه‌کدا بووبن، ڕاستيیه‌ک له هه‌موویاندا هاوبه‌شه، ئه‌ویش چه‌وسانه‌وه‌ی به‌شێکی کۆمه‌ل بووه له لایه‌ن به‌شێکیتریه‌وه. بۆیە، سه‌یرنیه که شوعووری کۆمه‌ڵایه‌تي چه‌رخه‌کانی پێشوو، سه‌ره‌ڕای هه‌ر جیاوازییه‌ک، له شکڵ و شێوه‌دا و له بیروڕا گشتییه‌کانیاندا وەکوویه‌ک بووبن؛ ئه‌و شکڵ و شێوانه‌ی که قه‌ت به‌ته‌واوي له ناوناچن، به لەناوچوونی یه‌کسه‌ره‌ی دژایه‌تي چینایه‌تي نەبێ.
شۆڕشی کۆمۆنیستي، ڕیشەیيترین پچڕانه له پێوه‌ندي نەریتي خاوەنداریەتي؛ سه‌یریش نیه که له گەشەی خۆیدا، ده‌کێشێته ڕیشەیيترین پچڕان له بیروڕا نەریتيیەکان.
به‌ڵام با واز له ڕه‌خنه‌کانی بۆرژوازي له کۆمۆنیزم بێنێن.
پێشتر، ڕوونمان کرده‌وه که یه‌که‌م هه‌نگاوی شۆڕشی چینی کر‌ێکار ئه‌وه‌یه که پرؤلێتاریا، هه‌تا جێگای چینی ده‌سه‌ڵاندار به‌رێته‌سه‌ر و کێشەی دیمۆکراسي بباته‌وه.
پرۆلێتاریا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسي خۆی، بۆ ده‌رکێشانی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی هه‌موو سه‌رمایه له چنگی بۆرژوازي، به‌کاردینێ؛ بۆ یه‌کجێکردنه‌وه‌ی هه‌موو که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت یانی پرۆلێتاریای وه‌ک چینی ده‌سه‌ڵاندارڕێکخراودا و بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رچه‌ندی بکرێ خێراتری گشت هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان.
ئه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا، ئه‌مه، تەنیا به هێرشکردنه سه‌ر مافه‌کانی خاوەنداریەتي و هەل و مەرجی به‌رهه‌مهێنانی بۆرژوایي ده‌ست دەدا؛ شێوه‌ی وەها که له باری ئابوورییه‌وه ناڕەسا و له‌رزۆک دێته پێش چاو. به‌ڵام له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌که‌دا، ئه‌م شێوه‌کارانه ده‌خه‌مڵێن و هێرشی یه‌ک له دواییه‌ک بۆ سه‌رکۆمه‌ڵگای کۆن، به‌شوێن خۆیاندا دێنن که بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی شێوه‌به‌رهه‌مهێنانی کۆن پێویستن.
دیاره، ئه‌م ڕێگا چارانە له وڵاتانی جۆراوجۆر فه‌رق ده‌که‌ن به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، ده‌کرێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌گشتي جێبه‌جێ بکرێ:
١- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوەنداریەتي زه‌وی و ته‌رخانکردنی هه‌موو داهاتی زه‌ویوزار بۆ پێویستییه گشتیه‌کان؛
٢- باجێکی قورسی ڕوو له زیادبوون، یان پلە بە پلە له سه‌ر داهات؛
٣- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه مافێکی میرات بردن؛
٤- ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دارايي هه‌موو هه‌ڵاتووان و یاخییه‌کاندا؛
٥- یه‌کجێکردنه‌وه‌ی متمانەی بانکي (ئیعتیبارات) له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به‌هۆی بانکێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تي و به مافی قۆرخکردنی تاییه‌تییه‌وه؛
٦- کۆکردنەوەی ته‌واوی که‌ره‌سه‌ی گواستنه‌وه و پێوەندي هاتوچوو له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا؛
٧- په‌ره‌دان به کارخانه و که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان که ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی بێ؛ دایه‌ر کردنی زه‌وییه بایه‌ره‌کان و بووژاندنه‌وه‌ی کێڵگه‌کان به‌گشتي، به گوێره‌ی پلانێکی هاوبه‌ش؛
٨- پابەند کردنی هه‌موان، به یه‌کسان، بۆ کارکردن؛ دامەزراندنی له‌شکری پیشه‌سازي به‌تایبه‌ت بۆ کشتوکاڵ؛
٩- لێک‌گرێدانی کشتوکاڵ له‌گه‌ل پیشه‌سازي مانۆفاکتۆري؛ سڕینه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ی جیاوازي نێوان شار و دێ؛
١٠- بەخۆڕایي کردنی په‌روه‌رده بۆ هه‌موو منداڵان له مەکتەبە گشتییه‌کاندا؛ نه‌هیشتنی کارکردنی مناڵان له کارخانه‌کان به‌م شێوه‌ی ئێستا؛ لێک‌گرێدانی فێرکردن و بارهێنان له‌گه‌ل بەرهەمهێنانی پیشه‌سازي و شتی وا.
کاتێک له ڕه‌وتی گه‌شه و هه‌ڵداندا، جیاوازي چینایه‌تي له‌ناو چووبێ و هه‌موو به‌رهه‌مهێنان له ده‌ستی کۆمه‌ڵانی به‌رینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌دا کۆبووبێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر کاراکتەرە سیاسيیه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دا. ده‌سه‌ڵاتی سیاسي، به‌مانای پڕبه‌پڕی خۆی، ته‌نیا بریتییه له هێزی ڕێکخراوی چینێک، بۆ سه‌رکوت کردنی چینێکیتر. ئه‌گه‌ر بارودۆخ، پرۆلێتاریا ناچارده‌کا وێڕای خه‌باتی خۆی دژی بۆرژوازي، خۆی وه‌کوو چینێک ڕێک بخا، ئه‌گه‌ر له ڕێگای شۆڕشه‌وه خۆی ده‌کاته چینی ده‌سه‌ڵاتدار و به پێی ئه‌وه‌ش بارودۆخی کۆنی به‌رهه‌مهێنان ڕاماڵ ده‌دا؛ له‌گه‌ل ڕاماڵینی ئه‌و بارودۆخە، هه‌لومه‌رجی بوون و مانی ناته‌بایي چینایه‌تي و به‌گشتي، هه‌لومه‌رجی هه‌بوونی چینی کۆمه‌ڵایه‌تي دەسڕێتەوە و هه‌ربه‌وەش، ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌یي خوی وه‌کوو چینێک، ژێرکه‌ن ده‌کا.
له‌جیاتی کۆمه‌ڵگای کۆنی بۆرژوازي به چینه‌کانییه‌وه و به ناته‌بایي چینایه‌تیه‌وه، کۆمه‌ڵێکمان ده‌بێ که تێیدا هه‌ڵدانی ئازادانه‌ی تاکه‌که‌س خۆی مه‌رجی هه‌ڵدانی ئازادانه‌ی هه‌موانه.
III
ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستي و کۆمۆنیستي
١– سۆسیالیزمی کۆنه‌په‌رستانە
ئهلف– سۆسیالیزمی فێئۆداڵي
ئه‌ریستۆکراسییه‌کانی فه‌رەنسا و ئینگلیز، به بۆنەی جێگاوشوێنی مێژوویییانەوە، نووسینی ته‌وسنامه له دژی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی بۆرژوایي کەوتبوە ئەستۆیان. له شۆڕشی حوزه‌یرانی ١٨٣٠ فه‌رەنسا‌دا و له بزووتنه‌وه‌ی ڕێفۆرمدا له ئینگلیز، ئه‌م ئه‌ریستۆکراسییانه سه‌ریان بۆ ئه‌م تازه‌پێداکه‌وتووه قیزه‌ونه شۆڕ‌کرد. پاش ئەوەش قه‌ت نه‌یانتوانی باسی خه‌باتێکی سیاسي ڕاسته‌قینه بکه‌ن. ڕیگایه‌ک که بۆیان مابووه‌وه، تەنیا خه‌باتێکی ئه‌ده‌بي بوو. به‌ڵام لە ئه‌ده‌بیاتیشدا، هاتوهاواری کۆنی ده‌ورانی ژیاندنه‌وه‌ی پاشایه‌تی ڕێگای نه‌مابوو.
ئه‌ریستوکراسي، بۆ هەڵگیرساندنی هاوسۆزي و سیمپاتي بۆ خۆیان، ناچار بوون به‌ڕواڵه‌ت لایه‌نی به‌رژوه‌وندي خۆیان به‌رده‌ن و دادنامه‌که‌یان دژی بۆرژوازي هه‌ر ته‌نیا له بەرژەوەندي چینی چه‌وساوه‌ی کر‌ێکار فورمووله بکه‌ن. به‌مجۆره، ئه‌ریستۆکراسي به‌وه حەقی سەندەوە که لۆتره‌واني به ئاغای تازه‌یاندا هه‌ڵبڵێ و به سرته‌ش پێشبیني وه‌یشوومه‌ی نه‌هات، به‌گوێیدا بسریوێنێ.
ئاوا، سۆسیالیزمی فێئۆداڵي، نیوه‌ی شین و نیوه‌ی ته‌وس، نیوه‌ی نه‌زیله‌ی کۆن و نیوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی دواڕۆژ، سه‌ریهه‌ڵدا که جارجاره‌ش ڕه‌خنه تفت و تاڵ و پڕهه‌ڵیت و په‌ڵیته زه‌هراوییه‌کانی، ڕاسته‌وخۆ کاری له جه‌رگی بۆرژوازي ده‌کرد. به‌ڵام هه‌میشه‌ش به‌کرده‌وه ده‌بووه گاڵته‌جاڕ؛ ئاخر له ئاستی تێگه‌یشتن له ڕه‌وتی نوێی مێژوودا یه‌کجار خه‌ره‌فاو بوو.
ئه‌ریستۆکراسي، بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆلای خۆ، تووره‌که‌ی سواڵي پرۆلێتاریای وه‌ک ئاڵایه‌ک به‌رز ده‌کرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵکی شوێنکه‌وتوو، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی نیشانی قه‌دیمي فێئۆداڵيیان به نێوشانه‌وه ده‌دین به‌قاقای گاڵته‌و سووکایه‌تییه‌وه، له ده‌وریان ده‌ڕه‌وینه‌وه.
به‌شێک له لۆژیتیمیسته‌کانی فه‌رەنسا و “ئێنگلیزی لاو” ڕوون و ئاشکرا، خه‌ریکی ئه‌م به‌زمه‌ن.
فێئۆداڵه‌کان که دەڵێن شێوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان فه‌رقی هه‌بوو له گه‌ل هی بۆرژوازي، ئه‌وه له‌بیرده‌به‌نه‌وه که ئه‌وان له ڕۆژگار و لە بارودۆخێکی ته‌واو جیاوازدا خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانده‌وه؛ بار و دۆخێک که ئێستا کۆن بووه و کاتی به‌سه‌رچووه. کە دەڵێن له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا، پرۆلێتاریای مۆدێڕن هه‌رنه‌بووه، لە بیری دەبەنەوە که بۆرژوازي مۆدێڕن هەر لە نیزامه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆیان کەوتووەتەوە.
له‌مانەش بەدەر، ئه‌وان هێنده که‌م کاراکتەری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕه‌خنه‌که‌یان ده‌شارنه‌وه که سه‌ره‌کیترین تاوانێک که ده‌یخه‌نه لای بۆرژوازي، بریتییه له وه‌ی که له سایەی ڕژیمی بۆرژواییدا، چینێک خه‌ریکه سه‌رهه‌ڵده‌دا که سبه‌ینێ ڕیشه و ڕه‌ته‌وه‌ی نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تي کۆن ده‌ردێنێ.
ئه‌وه‌ی ئەوان زیاتر بۆرژوازي له‌سه‌ر لۆمه‌ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نیه که پرۆلێتاریای دروستکردوه به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که پرۆلێتاریای شۆڕشگێڕی پێکهێناوه.
هه‌ربۆیه‌ش، له کرده‌وەی سیاسيدا، له هه‌موو زه‌بر و زه‌نگێکدا دژی پرۆلێتاریا، به‌شداریده‌که‌ن و له ژیانی ئاساییشدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو قسه‌زله‌کانیان، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌وه‌ی سێوه زێڕینه‌کان که له دره‌ختی پیشه‌سازي هه‌ڵده‌وه‌رێن، دادێنه‌وه‌و ئاماده‌ن ڕاستي و ئەڤین و شه‌ره‌ف له‌گەل خوری و چه‌وه‌نده‌ر و عه‌ره‌قی په‌تاته سەودابکەن.
چلۆن که‌شیش، بەردەوام، شانبه‌شانی فێئۆداڵ ڕۆیشتوه، سۆسیالیزمی ئایینیش شانبه‌شانی سۆسیالیزمی فێئوداڵي ده‌ڕوا.
هیچ له‌وه ئاسانترنیه که ڕه‌نگی سۆسیالیستي له ڕیازه‌تکێشي مه‌سیحي بدرێ. مه‌گه‌ر ئائینی مه‌سیح له دژی خاوەنداریەتي تایبەتي و مارەبڕین و ده‌وڵه‌ت، نه‌دواوه؟ ئایا له جیاتي ئه‌مانه، چاکه‌کردن، فه‌قیري، ژیان به‌سه‌ڵتي، کوشتنی نه‌فس، ته‌رکی دنیا و کلیساداري مه‌وعیزه ناکا؟ سۆسیالیزمی مه‌سیحي هیچ نیه، جگه له ئاوێکی ته‌به‌ڕوک که که‌شیشان، کوڵی دڵی ئه‌ریستۆکراسي پێ فێنک ده‌که‌نه‌وه.
ب: سۆسیالیزمی ورده–بۆرژوایي
ئه‌وه هه‌رچینی ئه‌ریستۆکراسي فێئۆداڵ نیه که بۆرژوازي ڕووخاندوویه. تەنیا ئه‌و نیه که هه‌لومه‌رجی بوون و مانی له حاڵ وهه‌وای کۆمه‌ڵگای بۆرژوایي مۆدێڕن‌دا له‌ناوچووه. شارنشینه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست؛ جووتیاره خاه‌ون زه‌وییه چکۆله‌کان، پێشینانی بۆرژوازي مۆدێڕن بوون. له‌و وڵاتانه‌ی که جارێ له‌باری پیشه‌سازي و بازرگانيیه‌وه کەم گەشەیان کردوە، ئه‌م دووچینه هێشتا له ته‌نیشت بۆرژوازي په‌ره‌ئه‌ستێندا نیوەگیانێکیان هەیە.
له‌و وڵاتانه‌ی شارستانیه‌تی مۆدێڕن ته‌واو په‌ره‌ی سه‌ندوه، چینێکی نوێ له ورده‌بۆرژوازي پێکهاتووه که له نێوان بۆرژوازي و پرۆلێتاریادا سه‌روخوار ده‌کا و وه‌ک به‌شێکی پاشکۆی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایي بەردەوام خۆی ده‌ژیه‌نێته‌وه. بەڵام که‌سانی ئه‌م چینه کە بەردەوام، بە هۆی ململانێ وە به‌ره‌ونێو پرۆلێتاریا فڕێده‌درێن. هه‌رچه‌ندی پیشه‌سازي مۆدێڕن په‌ره‌ده‌ستێنێ، نزیکبوونەوەی ئه‌و دواڕۆژه‌ش ڕۆشنتر ده‌بینن که خۆیان وه‌کوو به‌شێکی سەربەخۆی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن هەڵ ناکەن و له کارخانه و لە کشتوکاڵ و لە بازرگانيدا، سه‌رکارگه‌ر و گزیر و دووکاندار، جێگایان ده‌گرنه‌وه.
له وڵاتانی وه‌ک فه‌رەنسا که جووتیاران، زۆر زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوان پێکدێنن، ئاسايي بوو که نووسه‌رانێک که له ڕه‌خنه‌گري خۆیان دژی ڕژیمی بۆرژوازیدا، لایه‌نی پرۆلێتاریا بەرانبەر بۆرژوازي ده‌گرن، بۆچوونی جووتیار و ورده‌بۆرژوا بگرن بە دەستەوە و له ڕوانگه‌ی ئه‌م چینه ناونجییانه‌وه، بە لایه‌نگري چینی کر‌ێکار، دەست بکەنەوە. به‌م چه‌شنه، سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوایي سه‌ریهه‌ڵدا. “سیسمۆندي”، نه‌ک هه‌ر له فه‌رەنسا، به‌ڵکوو له ئێنگلیزیش، سه‌رکرده‌ی ئه‌م مه‌کته‌به‌یه.
ئه‌م مه‌کته‌به له سۆسیالیزم، توانیویه‌تی، زۆر به وردي و بلیمه‌تانه، له ناته‌بایيه‌کانی نێو بارودۆخی به‌رهه‌مهێنانی مۆدێڕن تێ بگا. ئەمە، په‌رده‌پۆشي ڕیاکارانه‌ی ئابووري-زانه‌کانی هەڵماڵی؛ به‌شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر، شوێنه‌واری ماشینیزم و دابه‌شکردنی کار و کۆوه‌بوونی سه‌رمایه و زه‌ویوزار له ده‌ستی ژماره‌یه‌کی که‌مدا و هەروەها زیاده‌به‌رهه‌م و قەیرانه‌کانی، ڕوونکرده‌وه؛ له‌ناوچوونی چارهه‌ڵنه‌گری ورده‌بۆرژوازي و جووتیارانی لەهەڵڵادا و ده‌سته‌نگي و بێهه‌توانی پرۆلێتاریا و بێ سەرە و بەرەیي به‌رهه‌مهێنان و نابه‌رابه‌ري ئاشکرا له دابه‌شبوونی سه‌روه‌ت و سامان و شه‌ڕی پیشه‌سازي ماڵوێرانکه‌ری نێوان نه‌ته‌وه‌کان و فه‌وتانی سنووری ئه‌خلاقي کۆن و فەوتانی په‌یوه‌ندي خێزاني کۆن و هی نه‌ته‌وایه‌تي کۆنی ده‌رخست.
بەڵام ئه‌م شێوه‌یه له سۆسیالیزم، له مه‌به‌سته ئیجابيەکانیدا به‌ته‌مایه، یان کەرەسەی بەرهەمێنان و بازرگاني کۆن بەرپا بکاتەوە و بەوانەوە، پێوەندي خاوەنداریەتي کۆن و کۆمەڵگای کۆن بژیەنێتەوە، یان که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بازرگاني مۆدێڕنیش، به‌زۆر، بترنجێنێتە چوارچێوه‌ی په‌یوندي خاوەنداریەتي کۆنه‌وه؛ وەک پێشتریش له‌و بازنه‌یەدابوو به‌ڵام له‌به‌ریه‌کی ترازاندبوو. له هه‌ردوو حاڵ‌دا، ئه‌م سۆسیالیزمه کۆنه‌په‌رستانه‌شه و خه‌یاڵیشه.
قسه‌ی ئاخری ئه‌م سۆسیالیزمه ئه‌مه‌یه: یەکگرتوویي پیشەیي بۆ پیشه‌سازي و پێوه‌ندي بابسالاري بۆ کشتوکاڵ.
سه‌ره‌نجام، کاتێک ڕاسته‌قینه لاسارە مێژوییه‌کان هه‌موو ئاسه‌وارێکی خوماري و گێژي ئه‌م خۆفریودانه‌ی سڕییه‌وه، ئاقیبه‌تی ئه‌م سۆسیالیزمه، ژاوەژاوێکی داماوانه‌ی لێکەوتەوە.
ج: سۆسیالیزمی ئه‌ڵماني یان “ڕاسته‌قینه”
ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستي و کۆمۆنیستي فه‌رەنسا که له‌ژێر زه‌خت و زۆری بۆرژوازي حاکمدا پێکهاتووه و نیشانه و نوێنگه‌ی خه‌بات دژی ئه‌و هێزه‌یه، کاتێک هێنرایه ئه‌ڵمانیا که بۆرژوازي، له‌و وڵاته، تازه خه‌ریک بوو خه‌باتی خۆی دژی ملهوڕي فێئۆداڵي ده‌ست پێ ده‌کرد.
فیلسووف و نیمچه فیلسووفه ئه‌ڵمانيیه‌کان و ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی زه‌وق و ئه‌ده‌ب بوون، به شه‌وق و زه‌وقه‌وه هاشاوڵیان برد بۆ ئه‌م ئه‌ده‌بییاته؛ به‌س له بیریان چوو که کاتێک ئه‌م نووسراوانه له فه‌رەنسا‌وه ڕاگوێزرانه ئه‌ڵمانیا، بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تي فه‌رەنسا لە گەلیان ڕانەگوێزرا! کە ئه‌م ئه‌ده‌بییاته فه‌رەنسییه هاتە بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تي ئه‌ڵمانیاوە، گرنگي ڕاسته‌وخۆی کرداري لێ داته‌کا و ڕووە ئه‌ده‌بيیە ڕووتەکەی بۆ مایەوە. وەکچۆن له‌چاوی فیلسووفه ئه‌ڵمانيیه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، داخوازه‌کانی یه‌که‌مین شۆڕشی فه‌رەنسا، به‌س وه‌ک داخوازه‌کانی “عه‌قڵی بەکەڵک” به‌گشتي، ده‌ینواند؛ ویست و ئیراده‌ی بۆرژوازي شۆڕشگێڕی فه‌رەنسا‌ش، له پێش چاوی ئه‌وان، ته‌نیا وه‌ک ڕێ وڕه‌سمی ویست و ئیرادەی ناب؛ ویست، ئه‌وجۆره‌ی که ده‌بێ ببێ و ویستی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ به‌گشتي، ده‌ینواند.
هه‌مووکاری پسپۆڕانی ئه‌ڵماني هاتوه‌ته سه‌ر ته‌نیا ئه‌وه که بیروڕا فه‌رەنسییه نوێکان، له‌گه‌ل ویژدانی فه‌لسه‌في دێرینی خۆیان ڕێکبخه‌ن؛ یان باشتره بڵێین شوێنی بیروڕا نوێ فه‌رەنسییه‌کان بگرن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌ڵگرتبێ له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌في خۆیان.
ئه‌م شوێن گرتنەش هه‌ر له‌و ڕیگایه‌وه بوو که لە زمانێکی بێگانه تێدەگەن، واتە به وه‌رگێڕان.
هه‌موان ده‌زانن چلۆن که شیشان به‌سه‌رهاتی بێ مانا سه‌باره‌ت به موقه‌دده‌ساتی کاتوولیکیان له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستنووسانه نووسیوەتەوە که پێشتر بتپه‌رستانی قه‌دیم، بەسەرهاتە کلاسیکه‌کانی خۆیان لێنووسیوه.
پسپۆڕانی ئه‌ڵماني، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فه‌رەنسه‌یي دژ به ئایین هێنا. ئه‌وان، هاته‌ران-پاته‌رانه فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆیان له‌ژێر ئه‌سڵه فه‌رەنسییه‌که‌دا نووسی. بۆ نموونه، له‌ژێر ڕه‌خنه‌گري فه‌رەنسي، سه‌باره‌ت به کارکردی ئابووري پووڵدا، نووسیان: “بەخۆ نامۆبوونی مرۆڤایەتي”؛ له‌ژێر ره‌خنه‌ی فه‌رەنسي سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی بۆرژواییشدا نووسیان: “له‌ده‌سه‌ڵات خستنی کاراکتەری گشتي” و شتی له‌م چه‌شنه.
داهێنانی ئه‌مجۆره دەستەواژە فه‌لسه‌فییانه‌شیان که ده‌یانخسته پشتی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرییه مێژووییه فه‌رەنسییانه‌وه، نێوده‌نا: “فه‌لسه‌فه‌ی کردار”، “سۆسیالیزمی ڕاسته‌قینه”، “زانستی ئه‌ڵمانیایي سۆسیالیسم”، “بناغەی فەلسەفي سۆسیالیسم” و شتی له‌م بابه‌ته.
به‌مجۆره، ئه‌ده‌بی سۆسیالیستي و کۆمۆنیستي فه‌رەنسي بەتەواوي نه‌زۆک کرا. چونکوو ئەمەش له ده‌ستی ئه‌ڵمانییه‌کاندا وه‌ک نیشانه‌ی خه‌باتی چینێک دژی چینێکی تر نه‌مابوو، دڵخۆشي خۆیان ده‌دایه‌وه که گوایه که‌وتوونه سه‌رووی “یه‌کلایه‌نه بوونی فه‌رەنسي”یه‌وه و باسی پێویستيیه ڕاسته‌قینه‌کان ناکه‌ن به‌ڵکوو باسی پێویست بوونی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن. باسی به‌رژه‌وه‌ندي پرۆلێتاریا ناکه‌ن به‌ڵکوو باسی به‌رژه‌وه‌ندي سروشتي مرۆڤ ده‌که‌ن؛ هی مرۆڤ به‌گشتي که پێوه‌ندي به هیچ چینێکه‌وه نیه؛ بوونی راستەقینەی نیه و ته‌نیا له خه‌ون و خه‌یاڵی فەلسەفي تەماويدا بوونی هه‌یه.
ئه‌م سۆسیالیزمه ئه‌ڵمانییه که مه‌شقه منداڵانه‌کانی ئاوا جیددی و به‌ئیمانه‌وه ده‌نووسییه‌وه و ئاوا گه‌رم و گوڕ بازاڕگه‌رمي ده‌کرد بۆ ورده‌واڵه بێقیمه‌ته‌کانی خۆی، ورده‌ورده، ساویلکه‌یي به‌ڕواڵه‌ت-زانایانه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا.
خه‌باتی بۆرژوازي ئه‌ڵمانیا، به‌تایبه‌ت هی پرووس، دژی ئه‌ریستۆکراسي فێئۆداڵي و پاشایه‌تي ملهوڕ، یان بڵێین بزووتنه‌وه‌ی لیبراڵ، هه‌تاده‌هات، پته‌وتر ده‌بوو.
به‌مجۆره، فرسه‌تێکی له‌مێژچاوه‌ڕوانکراو که‌وته ده‌ستی سۆسیالیزمی “راسته‌قینه” که به داخوازه سۆسیالیستییه‌کانیه‌وه بچێته که‌وانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسي و تێروپڕ له‌عنه‌ت ببارێنێ به سه‌ر لیبرالیزمدا؛ بەسەر ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراودا؛ بە سەر ململانێی بۆرژوایيدا؛ بەسەر ئازادي ڕۆژنامه‌گه‌ري بۆرژوایيدا؛ بەسەر یاسای بۆرژوایي و ئازادي و به‌رابه‌ري بۆرژوایيدا و هه‌لیشی ده‌ستکه‌وت کە مه‌وعیزه بۆ جه‌ماوه‌ر بکا که هیچیان له‌م بزووتنه‌وه بۆرژواییه ده‌ستناکه‌وێ و هه‌مووشتێکیان له‌ده‌ست ده‌چێ. سۆسیالیزمی ئه‌ڵماني، ڕێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه‌ی له بیرچوو که ڕه‌خنه‌گري فه‌رەنسي که ئه‌م خۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وجانه‌ی ئه‌و بوو، کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی بۆرژوایی لە بەرچاو بووە به بارودۆخی گونجاوی ئابووري ژیان و بنیادی سیاسي و گونجاو-له‌گه‌ل-خۆیه‌وه و به گه‌لێک شتی دیکه‌وه که به‌ده‌ستهێنانیان له ئه‌ڵمانیا، جارێ، مه‌تڵه‌ب و داخوازی خه‌بات بوو.
ئه‌م “سۆسیالیزمه” بوو بە داوەڵێک لە خزمەتی ده‌وڵه‌ته ملهوڕه‌کاندا؛ به ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانه‌وه وه‌ک که‌شیشه‌کان، پڕۆفسۆره‌کان، موڵکداره‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تي، دژبە بۆرژوازي هەڕەشەکەر.
ئه‌م سۆسیالیزمە، شیریني پاش تاڵي ئەو شەلاخانە و پاش شریخەی ئەو گوللانه بوو که هه‌ر هه‌مان ده‌وڵه‌تان، هه‌ر له هه‌مانکاتدا، ڕاپه‌ڕینی چینی کرێکا‌ری ئه‌ڵمانیایان پێ سه‌رکوت ده‌کرد.
ئه‌م سۆسیالیزمه “ڕاسته‌قینه”یه که ئاوا خزمه‌تی به ده‌وڵه‌تان ده‌کرد و وه‌ک چه‌کێک، له دژی بۆرژوازي ئه‌ڵمانیا به‌کارده‌برا، له هه‌مانکاتدا، ڕاسته‌وخۆ، نوێنه‌رایه‌تي به‌رژوه‌ندیيه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌کرد: به‌رژه‌وه‌ندي ورده‌بۆرژوازي به‌رچاوته‌نگی ئه‌ڵمانیا! له ئه‌ڵمانیا، چینی ورده‌بۆرژوازي پاشماوەی سه‌ده‌ی شانزده که له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستاش، به شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تي ڕاسته‌قینه‌ی ڕاوه‌ستانی نیزامه‌که‌یه.
پاراستنی ئه‌م چینه به مانای پاراستنی نیزامی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ڵمانیایه. سه‌رکردەیي بۆرژوازي، له پیشه‌سازي و له سیاسه‌تدا، لە بارێکەوە بە کۆماکردنی سه‌رمایه و لەو بارەکەشەوە بە گەشەکردنی پرۆلێتاریایه‌کی شۆڕشگێڕ، هەڕەشەی فەوتانی بێگومان لە وردەبۆرژوازي دەکا. سۆسیالیزمی “ڕاستەقینە” هات کە ئەم دوو چۆله‌که‌یه به یه‌ک به‌رد بکوژێ. بۆیە وه‌ک په‌تایه‌ک بڵاوبووه‌وه.
ئه‌م باڵاپۆشه‌ی به تاڵی خه‌یاڵي جاڵجاڵۆکه چندراوه و به گوڵی ته‌قه‌ڵ-وردی قسه‌زاني گوڵدۆزي کرابوو و به ئاونگی هه‌ستی نه‌رموناسک شۆرابووه‌وه؛ ئه‌م عابا عارفانه‌یه که سۆسیالیسته ئه‌ڵمانییه‌کان “ڕاستيیە نه‌مره” بێقابله‌که‌ی خۆیانیان تێوه پێچابوو، سه‌ر و به‌ر، خزمه‌تی به ڕه‌واج و ڕه‌ونه‌قی کالاکانیان، له‌نێو ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌دا دەکرد. سۆسیالیزمی ئه‌ڵماني، به‌شبه‌حاڵی خۆیشی، ڕۆژله‌ڕۆژ زیاتر هه‌ستی به ڕاسپارده‌ی خۆی کردووه: ڕاسپارده‌ی نوێنه‌رایه‌تي پڕهات وهاواری ورده‌بۆرژوازي به‌رچاوته‌نگ.
ئه‌م سۆسیالیزمه، نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای به نه‌ته‌وه‌ی نموونه ڕاگه‌یاند و ورده‌به‌رچاوته‌نگی ئه‌ڵماني به نموونه‌ی مرۆڤ! مه‌عنایه‌کی سۆسیالیستي به‌رز و نهێنيشی به‌خشی بە بەدڕەسەني و پەستي ئه‌م ئینسانه نموونه‌یه؛ ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی کاراکتەرە ڕاسته‌قینەکە‌ی. له‌م ڕێبازه‌شدا ملی پێوەنا و هەتا لەجاڕدانی دژایەتي ڕاستەوخۆی لەگەل شێوه‌ی “بێبەزەییانە و تێکده‌ری” کۆمۆنیزم؛ هەتا لەجاڕدانی سووکایەتي لووت بەرزانە و بێلایه‌ن ده‌رحه‌ق به هه‌موو کێشه‌یه‌کی چینایه‌تي، چووەپێش. مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن، ده‌نا، هه‌موو ئه‌و بڵاوکراوە به ناو سۆسیالیسیتي و کۆمۆنیستيیانەی ئێستا (١٨٤٨) لە ئه‌ڵمانیا بڵاوده‌بنه‌وه لە سای ئه‌م ئەدەبە چه‌په‌ڵ و قیزه‌ونه‌دایه.
٢–سۆسیالیزمی کۆنسرڤاتیڤ یان بۆرژوایي
به‌شێک له بۆرژوازي هه‌وڵ ده‌دا مه‌ینەتە‌کانی کۆمه‌ڵ، بە مەبەستی پاراستنی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایي، چاره‌سه‌ربکا.
ئەم بەشە، ئابووريزانان، خێرخوازان، مرۆڤدۆستان، چاکسازانی بارودۆخی چینی کر‌ێکار، ئەوانەی پێکهاتی خێروسه‌ده‌قه بەڕێوە دەبەن، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵ، قه‌ناعه‌تچیانی کۆنه‌په‌رست و وردەئێسڵاحخوازانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، دەگرێتەوە. ئه‌م شێوه‌یه له سۆسیالیزم، ئیتر یەکجاري کراوەتە سیستمی ته‌واوکه‌ماڵ.
ده‌کرێ کتێبه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن به ناوی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌قر، وه‌کوو نموونه‌یه‌ک له‌م شێوه‌یه بێنینه‌وه.
ئه‌م سۆسیالیسمە بۆرژوایيە هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی پێوه‌نديیه کۆمه‌ڵایه‌تيیه مۆدێڕنەکانیان دەوێ به‌بێ ئه‌و کێشه و مه‌ترسيیانه‌ی، بەناچار، لەم پێوەنديیانە ده‌وه‌شێنه‌وه. ئه‌وان خوازیاری مانەوەی وه‌زعی ئێستای کۆمه‌ڵن به‌بێ بنەما شۆڕشگێڕ و تێکده‌ره‌کانی. ئه‌وان بۆرژوازيیه‌کیان ده‌وێ به‌بێ پرۆلێتاریا. لای بۆرژوازي، دیاره، ئه‌و دنیایه که خۆی تێیدا سه‌روه‌ره، باشترین دنیایه. سۆسیالیزمی بۆرژوایيش ئه‌م خه‌یاڵپڵاوه ده‌کاته سیستمی جۆراوجۆری که‌م تا زۆر تەواو. کاتێکیش داوا له پرۆلێتاریا ده‌کا که سیستمێکی وا به‌دیبێنێ و به‌وجۆره، به شه‌قامه ڕێدا هه‌تا به‌هه‌شتی کۆمه‌ڵایه‌تي بڕوا، له ڕاستيدا، هه‌ر داوای ئه‌وه‌ده‌کا که پرۆڵیتاریا له کۆت و به‌ندی کۆمه‌ڵگای ئێستادا بمێنێته‌وه به‌ڵام هه‌رچی ڕق و بێزاريیەتی سه‌باره‌ت به بۆرژوازي، فڕێی بدا.
نه‌وعێکی دووهه‌م و زیاتر کردەوەیي به‌ڵام که‌متر سیستێماتیک له‌م سۆسیالیزمه، تێکۆشاوه هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه له‌پێشچاوی چینی کر‌ێکار بخا و بڵێ نەک ئاڵوگۆڕی سیاسي به‌ڵکوو ته‌نیا ئاڵوگۆڕ له بارودۆخی ماددی ژیاندا، له بارودۆخی ئابووريدا ده‌توانێ که‌له‌به‌رێکی پرۆلێتاریا بگرێ. مه‌به‌ستی ئه‌م جۆرە سۆسیالیزمه له گۆڕانی بارودۆخی ماددي ژیانیش، قه‌ت له‌ناوبردنی پێوه‌نديیه بۆرژوایيه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی لێناوه‌شێته‌وه. ئەمه ته‌نیا له ئاکامی شۆڕشێکدا دێته‌دی. ئەو مه‌به‌ستی هه‌ندێک ڕێفۆرمی ئیداريیه له سه‌رئه‌ساسی مانه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌نديیانه‌ی ئێستا؛ ڕێفۆرمی وا که له هیچ بارێکه‌وه کارناکاته سه‌ر پێوه‌ندي نێوان سه‌رمایه و کار به‌ڵکوو له باشترین حاڵه‌تیدا، ده‌بێته هۆی که‌مخه‌رج بوون و ئاسان بوونه‌وه‌ی کاروباری ئیداري ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوایي.
سۆسیالیزمی بۆرژوایي، کاتێک و ته‌نیا ئه‌وکاته، به‌ڕاشکاوي خۆی ده‌رده‌خا که وه‌ک ته‌وس باسی لێبکرێ:
بازرگاني ئازاد لە بەرژەوەندي چینی کر‌ێکار؛ پاراستنی گومرکي لە بەرژەوەندي چینی کر‌ێکار؛ چاک‌سازي زیندان لە بەرژەوەندي چینی کر‌ێکار. ئاوایه قسەی ئاخر و ته‌نیا قسه‌ی دڵی سۆسیالیزمی بۆرژوایي. کۆی بکەیتەوە دەبێتە ئەم کورتەقسەیە: بۆرژوا، بۆرژوایه لە بەرژەوەندي چینی کر‌ێکار.
٣– سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی خه‌یاڵي ڕخنه‌گر
ئێمه، لێره‌دا، قسه‌مان له‌و ئه‌ده‌بییاته نییه که له هه‌موو شۆڕشە مۆدێڕنە گه‌وره‌کاندا، ده‌نگدانه‌وه‌ی داخوزی پرۆلێتاریا بوون (وه‌ک نووسراوه‌کانی “بابۆف” و ئه‌وانیتر).
یه‌که‌مین کۆششی ڕاسته‌وخۆی پرۆلێتاریا، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه چینایه‌تیه‌کانی خۆی، له سه‌رده‌می ئه‌و جۆش و خرۆشه گشتيیه‌دا ڕوویدا که کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵي ده‌ڕوخێندرا. به‌ناچاریش تێکده‌شکان؛ چ به بۆنه‌ی گه‌شه‌نه‌کردوویي ئەوکاتی پرۆلێتاریاوه؛ چ لەبەر نەبووونی بارودۆخی ئابووري ڕزگاري پرۆلیتاریا؛ بارودۆخێک که جارێ خه‌ریکی هاتنه‌بوون بوو. ئەم بارودۆخە، ته‌نها دەیتوانی له سه‌رده‌می بۆرژوازي حازريدا پیکبێ. ئه‌و ئه‌ده‌بییاته شۆڕشگێڕانه‌یه که له‌گه‌ل ئه‌م یه‌که‌مین بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا به‌دیهات به ناچار، کاراکتەرێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌بوو. ئه‌و ئه‌ده‌بییاته، مه‌وعیزه‌ی ڕیازه‌تکێشي گشتي و به‌رابه‌ريیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تي کاڵ و خاوی ده‌کرد.
ناوەرۆکی ئەو سیستێمە سۆسیالیستي و کۆمۆنیستيیە کە “سه‌ن سیمۆن” و “فووریه” و “ئۆئێن” و که‌سانیتر باسیان ده‌کرد، له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای گه‌شه‌نه‌کردوویي خەباتی پرۆلێتاریا دژی بۆرژوازيدا، سه‌ریان هه‌ڵدا که پێشتر باسمان کرد (بڕوانە بەشی یه‌که‌م؛ بۆرژواکان و پرۆلێته‌ره‌کان). دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م سیستمانه، له ڕاستيدا، دژایه‌تي چینایه‌تي ده‌بینن؛ هه‌روه‌ک کارتێکردنی بنەما تێکدەره‌کانی نێو نیزامی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵیشدا، ده‌بینن. به‌ڵام پرۆلیتاریا که ئه‌و کات هێشتا ساوایە وه‌ک چینێک دێته پێشچاویان که نە لێهاتوویيەکی مێژوویي هەیە و نە بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی سیاسي.
چونکوو پەرەسەندنی دژایه‌تي چینایه‌تي، پێبه‌پێی هەڵدانی پیشه‌سازي هەنگاو دەنێ، بارودۆخی ئابووري ئەو کاتەی ئەوان، هێشتا له‌بابه‌ت هه‌لومه‌رجی ماددی ڕزگاري پرۆلێتاریاوه هیچیان بۆ ده‌رناخا. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وان، به‌شوێن زانستێکی کۆمه‌ڵایه‌تي نوێ، به‌شوێن یاسایەکی کۆمه‌ڵایه‌تي تازه‌دا ده‌گه‌ڕان که ئه‌و هەل و مەرجە بخولقێنێ.
وه‌ک بڵێی، ده‌ستپێشکه‌ري تایبەتي ئه‌وان، جێگای کارکردی مێژوویي بگرێته‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵ، بنیشێتە جێگای هه‌ل ومه‌رجی مێژووکردی ڕزگاري. وەک بڵێی ڕێکخراوبوونی ورده‌ورده و خۆڕسکی پرۆلێتاریا، جێگای خۆی بدا بە ڕێکخرانێکی کۆمه‌ڵگا کە ئه‌م بلیمه‌تانه، بە تایبه‌تي دایان هێناوە. به بڕوای ئه‌وان، مێژووی دواڕۆژی جیهان له پەرۆپاگاندای خۆیاندا و له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تيیاندا، خۆی ده‌رده‌خا.
له داڕشتنی به‌رنامه‌کانیاندا، ئاگاداری ئه‌وه‌هه‌ن که زیاترین داکۆکي له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندي چینی کر‌ێکار، وه‌کوو به‌شمه‌ینه‌تترین چین بکه‌ن. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، پرۆلێتاریا هه‌رته‌نیا وه‌ک به‌شمه‌ینه‌تترین چین ده‌ناسرێ.
گه‌شه‌نه‌کردوویي خه‌باتی چئنایه‌تي، هه‌روه‌ها جێ و شوێنی چینایەتي خۆیان، کێشایە ئەوەی که خۆیان زۆر به‌رزتر له هه‌موو ناته‌بایيه‌کی چینایه‌تي ده‌زانن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بارودۆخی هه‌موو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵ باشترکه‌ن؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌زعیان زۆرباشه! بۆیە، ئه‌وان بەعادەت، ڕووی قسه‌یان له سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگایه به‌بێ جیاوازي چینایه‌تي؛ ته‌نانه‌ت به مایه‌دانانێکه‌وه بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار. دەڵێن ئاخر خەڵکێک کە جارێک سەر له سیستێمه‌که‌یان دەربێنن چلۆن نا‌بینن که ئه‌وه باشترین پلانی گونجاوە بۆ کۆمه‌ڵگا؟!
بۆیه، ئه‌وان له دژی هه‌موو چالاکيیه‌کی سیاسي، به‌تایبه‌ت دژی چالاکي شۆڕشگێڕانه‌ن. ده‌یانه‌وێ ئامانجه‌کانیان به شێوه‌ی هێمنانه بێننه دي؛ شتێک کە لە خۆیدا مەحکووم بە شکستە. تێده‌کۆشن پشت به نموونە و مۆدێل ببەستن کە ڕێگا بۆ ئه‌م ئینجیله کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێبابه‌ته‌یان خۆش بکه‌ن.
ئه‌مجۆره دیمه‌نه خه‌یاڵيیانه له کۆمه‌ڵگای دواڕۆژ، له سه‌رده‌مێکدا کێشراونەته‌وه که پرۆلێتاریا هێشتا یه‌کجار ساوایە و ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵي سەیری جێگە و پێگەی خۆی دەکا. ئەویش هەر ڕەنگدانەوەی تامەزرۆیيە سەرەتایي و غه‌ریزيیه‌کانی ئه‌م چینه‌یە بۆ سه‌رله‌نوێ-داڕشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ.
به‌ڵام ئه‌م بڵاوکراوه “سۆسیالیستي” و “کۆمۆنیستي”یانه، تۆوی ڕه‌خنه‌گريشیان تێدایه. ئەوانە هێرش ده‌که‌نه سه‌رهه‌موو بنەمایەکی کۆمه‌ڵگای ئێستا. به‌م بۆنه‌وه، پڕن له به‌نرخترین ماتریاڵ بۆ وشیار بوونەوەی چینی کر‌ێکار. ئه‌و هه‌نگاوه عه‌مه‌ليیانه که له تیئۆريیەکانی ئه‌واندا باسکراوه وه‌کوو: سڕینەوەی جیاوازي نێوان شار و دێ؛ سڕێنەوەی خانه‌واده؛ پیشه‌سازي لە قازانجی تایبەتي کەسان نەگه‌ڕێ و سیستێمی کرێگرته‌یي هەڵبوەشێ؛ بانگه‌واز بۆ هاوئاهەنگي کۆمه‌ڵایه‌تي بۆ گۆڕینی کارکردی دەوڵەت به‌وه‌ی کە زیاتر، چاودێري به‌رهه‌مهێنان بکا؛ ئه‌م بۆچوونانە هه‌موو، ڕوویان له سڕینه‌وه‌ی ناته‌بایيه چینایه‌تيیه‌کانه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تازه خه‌ریکبوون سه‌ریان هه‌ڵده‌دا و له‌م بڵاوکراوانه‌دا، ته‌نیا له شێوه‌ی هەرە سه‌ره‌تایي و نامۆی خۆیاندا به‌رچاو ده‌که‌وتن. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م بۆچوونانە کاراکتەری خه‌یاڵي ڕووتیان هه‌یه.
هەرچی مێژوو گەشە دەکا، گرنگي “سۆسیالیسم” و “کۆمۆنیزم”ی ڕه‌خنه‌گر-خه‌یاڵي، که‌مده‌کا. هه‌ربه‌وپێیه که خه‌باتی چینایه‌تي مۆدێڕن په‌ره‌ده‌ستێنێ و شکڵ و شێوه‌ی ڕۆشنتر په‌یداده‌کا، ئه‌م خۆجیاکردنه‌وه خه‌یاڵيیه له کێشەکە و ئه‌م هێرشه خه‌یاڵيیانه بۆ سه‌ر خه‌بات، هەموو بایه‌خی پراکتیکي و هۆی تیئۆریکی خۆی له‌ده‌ستده‌دا.
هه‌ربۆیه‌ش، هه‌رچه‌نده دامه‌رزێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مانه له گه‌لێک ڕووەوە شۆڕشگێڕبوون، شاگرده‌کانیان، لە هه‌ر کێشەیەکدا بێ، هەر تاقم و فیرقه‌ی کۆنه‌په‌رست پێکدێنن.
ئه‌وانه، به‌پێچه‌وانه‌ی هەڵدانی پێشکەوتنخوازانەی مێژوویي پرۆلێتاریا، هه‌روا نووساون به تێئۆریه‌کانی مامۆستاکانیانه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش، ئاوا گه‌رمو گوڕ هەوڵ ده‌ده‌ن خه‌باتی چینایه‌تي دامرێننه‌وه و ناته‌بایيه چینایه‌تيیه‌کان ئاشت که‌نه‌وه. ئه‌وان هێشتاش به‌ته‌مان بە تەجرەبە کردنی مۆدێلەکانیان، خەونە کۆمه‌ڵایه‌تيیه‌کانیان بە‌دی بێنن و فالانستێری بەتاک کەوتوو کۆڵۆني خۆماڵي و ئیکاری بچکۆله که چاپی به‌رباخه‌ڵی به‌هه‌شتە تازەکە‌یه، دامەزرێنن. بۆ سازکردنی ئه‌م کۆشکه هه‌وایيیانه‌ش، ناچارن ڕووبکه‌نه دڵناسکي و کیسه‌ی خێرومه‌ندانی بۆرژوا. ئه‌مانه، ورده‌ورده به‌ره‌و ڕیزی سۆسیالیسته کۆنەپەرستە کۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌کان که پێشتر باسمانکردن، ده‌خزێنه خواره‌وه. فه‌رقیان ته‌نیا لەوەدایە کە سیستێماتیکتر وەسواسن و باوه‌ڕێکی کوێرانه و خورافە پەرستانەیان هەیە به توانای یەکجارزۆری زانسته کۆمه‌ڵایه‌تيیه‌کەیان.
هه‌ربۆیه‌ش، به‌رانبه‌ر به هه‌رکرده‌وه‌یه‌کی سیاسي کرێکا‌ران، به توندي ڕاده‌وه‌ستن. ئه‌و کرده‌وانه به بڕوای ئه‌وان، ته‌نیا له بێباوه‌ڕي کوێرانه به ئینجیله‌که‌ی ئه‌وان ده‌وه‌شێته‌وه.
لایه‌نگرانی “ئۆئێن” له ئێنگلیز، دژی چارتیسته‌کان و لایەنگرانی “فووریه” له فه‌رەنسا، دژی ڕێفۆرمیسته‌کان ڕاساون.
IV
هه‌ڵوێستی کۆمۆنیسته‌کان
له ئاست
حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه جۆراوجۆره‌کانی ئێستا
لە به‌شی دووهه‌مدا، پێوه‌ندي کۆمۆنیسته‌کان له‌گه‌ل حیزبه‌کانی ئێستای چینی کر‌ێکار، وه‌ک چارتیسته‌کان له ئێنگلیز و ڵایه‌نگرانی ئیسڵاحاتی ئه‌رزي له ئه‌مەریکا، ڕوونکرایه‌وه.
کۆمۆنیسته‌کان، بۆ دابینکردنی ئامانجه نزیکە‌کانیان، بۆ دەستەبەرکردنی به‌رژوه‌ندي ئێستای چینی کر‌ێکار خه‌بات ده‌که‌ن. به‌ڵام له ڕه‌وتی ئێستای بزووتنه‌وه‌که‌دا، وریایي و چاودێري دواڕۆژی بزووتنه‌وه‌که‌ش ده‌که‌ن. له فه‌رەنسا، کۆمۆنیسته‌کان له‌گه‌ل سۆسیالدێمۆکراته‌کان دژی بۆرژوا کۆنسه‌رڤه‌تیڤ و ڕادیکاڵه‌کان یه‌کیانگرتووه، بێ ئەوەی دەستبەرداری مافی هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌باره‌ت به ئه‌و قۆناغانه و ئه‌و وەهم و خه‌یاڵانه‌ی که له شۆڕشی گه‌وره(ی فه‌رەنسا)وە هاتوون، ببن.
له سویس، کۆمۆنیسته‌کان پشتی ڕادیکاڵه‌کانیان گرتووه، بێ ئه‌وه‌ی چاوپۆشي له‌و ڕاستيیه بکه‌ن که ئه‌م حیزبه له چه‌ند بنەمای دژبه‌یه‌ک پێکهاتووه؛ به‌شێکیان لە سۆسیالیستە دێمۆکراتەکانن له چه‌شنی فه‌رەنسا، به‌شێکیشیان له بۆرژوا-رادیکاڵه‌کانن.
له پۆڵه‌ند، کۆمۆنیسته‌کان له‌و حیزبه پشتیواني ده‌که‌ن که شۆڕشی زه‌ویوزار به پێشمه‌رجی ڕزگاري نه‌ته‌وه‌یي ده‌زانن؛ هه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی که شۆڕشی ١٨٤٦ ی “کراکۆ”ی به‌رپاکرد.
له ئه‌ڵمانیا، کۆمۆنیسته‌کان، وێڕای بۆرژوازي، مادام ئه‌و له‌دژی پاشایه‌تي ملهوڕ و مالیکییه‌تی زه‌وی فێئۆداڵي و ورده‌بۆرژوازي، به‌شێوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه هه‌ستابێ، خه‌باتده‌که‌ن.
به‌ڵام کۆمۆنیسته‌کان، ته‌نیا تاوێکیش، له‌وە هەدانادەن که بەڕوونترین شێوە، ناته‌بایي دوژمنکارانەی نێوان پرۆلێتاریا و بۆرژوازي بە چینی کر‌ێکار بناسێنن، تا کرێکارانی ئه‌ڵمانیا بتوانن ده‌ستبەجێ لە هەر هەل و دەرفەتێکی سیاسي و کۆمەڵایەتي کە بۆرژوازي، بەبێ ویستی خۆی، له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتەکەی دەیهێنێ، وەکوو چەکێک دژی بۆرژوازي که‌ڵک وه‌رگرن. بۆ ئه‌م مەبەسته‌ش، پاش ڕووخانی چینه کۆنه‌په‌رسته‌کان له ئه‌ڵمانیا، دەبێ ده‌ستبه‌جێ، خه‌بات دژی خۆدی بۆرژوازي، ده‌ستپێبکا.
کۆمۆنیسته‌کان، سه‌رنجی تایبه‌تي خۆیان، بڕیوه‌ته ئه‌ڵمانیا چۆنکه ئه‌و وڵاته له ئاسانه‌ی شۆڕشێکی بۆرژوایيدایه که‌خه‌ریکه له هه‌لومه‌رجێکی زۆر پێشکه‌وتووتری شارستانیه‌تی ئه‌ورووپایيدا و به پرۆلێتاریایه‌کی زۆر باڵاکردووتر، له چاو هی ئێنگلیزی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هی فه‌رەنسای سه‌ده‌ی هه‌ژده، پێکدێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که شۆڕشی بۆرژوازي له ئه‌ڵمانیا، ته‌نیا ده‌توانێ سه‌ره‌تای شۆڕشێکی خێرا-به-شوێنداهاتووی پرۆلێته‌ري بێ.
به‌کۆرتي: کۆمۆنیسته‌کان له‌هه‌رکوێ بن، پشتیوانی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ن له دژی نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تي و سیاسي حازر. له هه‌موو ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا، کۆمۆنیسته‌کان، مه‌سه‌له‌ی خاوەنداریەتي، بێ ڕه‌چاوکردنی ڕاده‌ی په‌ره‌گرتوویيه‌که‌ی، وه‌کوو مه‌سه‌له‌ی سەرەکي ده‌کێشنه‌پێش.
لە کۆتایيشدا، کۆمۆنیسته‌کان له هه‌موو ڵایه‌ک بۆ یه‌کگرتوویي و پێکهاتنی حیزبه دیمۆکراتیکه‌کانی هه‌موو وڵاتان تێده‌کۆشن.
بۆ کۆمۆنیسته‌کان شەرمە بۆچوون و ئامانجی خۆیان بشارنه‌وه. ئه‌وان، ڕوون و ڕاشکاو ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئامانجه‌کانیان ته‌نیا به ڕووخاندنی بەزۆری سه‌رتاپای بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تي ئێستا، ده‌کرێ به‌دیبێ. با چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان، به‌رانبه‌ر به شۆڕشی کۆمۆنیستي سه‌رتاپایان بێته له‌رزین! کرێکا‌ران، له‌م ناوه‌دا، جگه له زنجیره‌کانیان هیچ له‌ده‌ست ناده‌ن؛ به‌ڵام جیهانێک به‌ده‌ستدێنن.
کرێکارانی جیهان، یه‌کگرن!