گفتوگویه ک له گه ل «ده سگای راگه یاندنی هاوپشتی»
لاوژه جه واد: کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەسەر هونەرو ئەدەبیاتی کرێکاری چی بوو؟
مصلح ریبوار: مه‌به‌ست له‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی کریکاری خۆی، پێویستی به رونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت هه‌یه که دواتر دێمه‌وه سه‌ری.
شورشی ئۆکتۆبه‌ر، به ڕووخاندنی دام و ده‌سگای ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه، کۆسپێکی گه‌وره ی له به‌ر پِێی گه‌شه‌کردنی کو‌لتوور و هونه‌ر لابرد. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵانی کرێکار و چه‌وساوه، به ڕابه‌ري پێشره‌وانی کومونیست و حیزبی بۆڵشویک،کۆمه‌ڵیک به‌رهه‌م و هه‌ڵسوورانیان بوو که هه‌تا ئێستاش هه‌ر کار ده‌کاته سه‌ر هونه‌ر و چێژی هونه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له جیهان.
زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک بوو که هونه‌رمه‌ندان و تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز له دژی دام و ده‌زگای تزاري له کێشمه‌کێشدا بوون. له پوشکینه‌وه که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوزده، ملی به‌وه نه‌دا که ببێته ده‌سته‌وساری تزار بۆ کونترۆلی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، هه‌تا داستایه‌فسکی که ناله‌بارییه‌کانی کۆمه‌ڵی رووسیای سه‌رده‌می، له به‌رهه‌مه‌کانیدا، له‌هه‌ڵڵا ده‌دا، هه‌تا تورگنیه‌ف و چخۆف و سه‌ره‌نجام لئۆ تۆلستۆی که زمان و ئامانج په‌روه‌ري جووتیارانی شۆڕشگێڕ بوو، هه‌موو ئه‌مانه، به دژایه‌تی ده‌سگای حاکم، خه‌باتی هونه‌ري و کولتووري خۆیان به‌ره‌و پێش ئه‌برد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی روونتری ژیان و خه‌باتی کومه‌لانی کرێکار و سته‌مکێش له‌کاره ریالیستییه‌کانی ماکسیم گورکی دا، ده‌رگای ده‌ورانێکی تازه ده‌کاته‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان به‌ڵکوو ره‌خنه‌گرانی وه‌ک لێنین و پله‌خانۆف رێگای ئه‌م ره‌وته تازه‌یه، خۆش ده‌که‌ن؛ ره‌وتێک که، نه‌ک هه‌ر دام و ده‌زگای تزاري، به‌ڵکوو ره‌خنه‌گرانی لیبراڵیش به‌ر هه‌ڵستی ده‌وه‌ستانه‌وه.
به‌لام شورشی ئۆکتوبه‌ر، به رووخاندنی یه‌کجاري دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تي تزار، ده‌رگای له ئازادي هونه‌ر و کو‌لتوور، بۆ ماوه‌یه‌ک، خسته سه‌ر پشت. ئه‌و جێژنه جه‌ماوه‌رییه، وه‌ک لنین نێوی لێ ده‌نێ، به‌ربینی هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کرده‌وه و له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌دان گوڵ پشکووتن. تیاترۆ و نمایش، به‌تایبه‌ت هونه‌ری سینه‌ما گه‌شه‌یه‌کی وای سه‌ند که هه‌ر ئه‌وکات کاری کرده‌سه‌ر ئه‌و ژانرانه له دنیادا.
له‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییانه، سێ به‌ره‌ی هونه‌ری که‌وتنه‌وه که دوانیان کاریگه‌رییه‌کی زۆریان بوو له سه‌ر گه‌شه‌ی هونه‌ر و کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب: پرۆلێت کۆڵت و ئاڤانگارد دوو به‌رهه‌می پێگه‌یشتووی ئه‌و هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه بوون که له شێوه‌ی دوو بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له مێژوودا ماونه‌ته‌وه.
پێش درێژه‌ی باسه‌که، وه‌ک له سه‌ره‌وه واده‌مان دا، با هه‌ندێک وورد بینه‌وه له‌وه‌ی مه‌به‌ستمان له “هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري” چییه.
هونه‌ر، هه‌تا بووه، به‌رهه‌می هه‌ستی ئینسان بووه. ئینسان و سروشت، بووه تا بووه، دوو به‌ری کێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یي بوون. له سه‌ره‌تای ژین و بوونمانه‌وه، لێک ئاڵانی ئێمه‌و سروشت کاردانه‌وه‌ی هه‌ردوو لای پێوه دیاره. ئه‌گه‌ر سروشت، له‌م کاردانه‌وه‌یه‌دا، زاڵ بووه، تێگه‌یشتنی زانستي هاتوه‌ته به‌رهه‌م؛ ئه‌گه‌ریش هه‌ستی ئینساني ده‌ورێکی زاڵی هه‌بووه، تێک ئاڵانه‌که چالاکي هونه‌ري بووه! به‌ڵام، سروشتي ترین زانست، بێ به‌ش نیه له هه‌ستی ئینساني و هونه‌ريترین به‌رهه‌میش، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن ئابستره، سه‌ر به خۆ نیه له کاردانه‌وه‌ی سروشت.
له‌وکاته‌وه‌ش که کۆمه‌ڵگای ئینساني چینایه‌تی بووه‌ته‌وه، واته، له‌م ده‌هه‌زار ساڵه‌ی دوایی دا، ئه‌م چالاکییانه که‌وتوونه به‌ر کاردانه‌وه‌ی کاره‌ساتی کێشه‌ی چینایه‌تي! له‌دووبه‌ره‌کي ئینسان وسروشتدا، به‌ری ئینساني، خۆی، بووه به دوو به‌شه‌وه: دوو چینی دژـبه‌یه‌کی ئینساني له‌به‌رێکه‌وه و، سروشت له‌به‌رێکی تره‌وه، مه‌یدانی چالاکي زانستي و هونه‌ري و کولتووریان، ئاڵۆز کردوه. سه‌ر ده‌رهێنان له‌م ئاڵۆزییه،له مه‌یدانی هونه‌ردا، هه‌میشه جێگای کێشه بووه.
هونه‌ر به‌شێکه له کو‌لتوور. کو‌لتوور، به‌مانای: ژینگه‌ی ده‌ستکردی به‌شه‌ر، به‌شێکی ماددي هه‌یه که له‌وانه: چلۆنایه‌تي کشت و کاڵ و بژیوی سه‌نعه‌تي و پیشه‌سازي و هه‌ر وه‌ها رێگاوبان و … ده‌گرێته‌وه؛ به‌شێکی مه‌عنه‌ویشی هه‌یه، که هه‌ست و تێگه‌یشتنی ئینسانه له‌پێوه‌ندي نێوان خۆی و سروشت. به‌م جۆره، زانست و هونه‌ر، له به‌شی مه‌عنه‌وي کو‌لتووردا ده‌گونجێن. کو‌لتوور، به‌گشتي، له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و چینی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵدایه. چ به‌شی ماددي که پیشه سازي و کشت و کاڵ و رێگاوبان و ئامڕازه‌کان بێ، چ به‌شی مه‌عنه‌وی کو‌لتوور که هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌گرێته‌وه، له‌ژێر ئه‌م کاردانه‌وه‌دان. ده‌شتوانین بڵێین به‌شی مه‌عنه‌وي (و به ئاشکراتریش هونه‌ر، که زیاتر مۆری هه‌ست و هۆشی ئنساني پێوه‌یه) ئه‌م دوو-به‌ره‌کییه چینایه‌تییه‌ی کۆمه‌لگا، زیاتر ده‌نویێنێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌م سه‌رنجه‌وه ده‌توانین بزانین شوێنه‌واری ئه‌و کاردانه‌وانه، به خێرایی ون نابن و هه‌تا دێرزه‌مان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ده‌مێنێته‌وه.
مه‌به‌ست له هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري جێ مۆری چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاريیه له سه‌ر هونه‌ر؛ بزووتنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ري که هه‌ست و هۆشی کۆمه‌ڵانی کرئکار ده‌نوێنێته‌وه و له مه‌یدانی ره‌خنه‌شدا به‌رهه‌ڵستی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی ته‌خدیري و هۆشبه‌ر ئه‌بێته‌وه. ئه‌م رێبازه، به‌ره‌و ئازادي هونه‌ر له ئاسه‌واری چه‌وسانه‌وه و به‌ره‌و رزگارکردنی هونه‌ری به‌شه‌ري له هه‌رچی نیشانه‌ی کۆیله‌تيیه، ده‌ڕوا.
به شوێن شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا و به شوێن ئه‌و ئازادییه به‌رینه‌دا که ئه‌و شۆڕشه هێنای، کۆمه‌ڵێک هێزی جه‌ماوه‌ري ئازاد بوون و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب گه‌شه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی کرد. لێشاوی بینه‌ران و ته‌ماشاگه‌رانی نوێنگه و تیاترۆ و سینه‌ما، به‌خه‌مه‌وه بوونی یه‌کیه‌تيیه کرێکارییه‌کان و هاتنه‌مه‌یدانی ژماره‌یه‌کی زۆر گرووپی هونه‌ري ئاماتۆر له کارگا و کارخانه و گه‌ڕه‌که‌وه، به چالاکي جۆراوجۆری هونه‌ري وه‌ک کۆڕی مۆسیقا و سه‌ماکردن و وێنه‌گه‌ري و تیاترۆ و نووسین… ته‌نانه‌ت فۆرم دان و دیزاین ی مۆبل و شت و مه‌کی نێوماڵ بۆ ژیانێکی ئاسووده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک… مه‌یدانی جۆراوجۆری ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه بوون که چینی کرێکار له چوار ساڵی ئه‌وه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیدا سه‌ره‌رای دژوارییه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆیی، هێنایه ئاراوه.
لووناچارسکی، یه‌که‌م کۆمیساریای رۆشنبیري، یه‌کێک له رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو که له گه‌ل گورکی، بۆڵشۆی تیاتری دامه‌رزاند و له گه‌ل بۆ‌گدانۆڤ پرۆلێت کۆڵت.
پاش 1921و کاتی پلانی نوێی ئابووري، بزووتنه‌وه‌که(کان) هه‌ر له گه‌شه‌کردن بوو(ن). به‌رهه‌مه گه‌وره‌وگرانه‌کانی سینه‌ماگه‌ری مه‌زن، ئایزنشتاین، له‌م ساڵانه‌دا، نه‌ک هه‌ر له رووسیا، که له سه‌راسه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا نوێکه‌ره‌وه و ئیلهام به‌خش بوون.
به‌ڵام، تازه‌بوون و نه‌ناسراوبوونی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه، نه‌ناسینی زانستيیانه و مارکسیستي ئه‌و بزووتنه‌وه هونه‌رییانه ی ئاڤانگارد و پرۆلێت کۆڵت، سه‌رباری نه‌ناسینی ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌کان و گرینگتر له گشت؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ سه‌رمایه‌داري و له‌ده‌ستچوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی کرێکار، گرفتی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر ڕێی گه‌شه‌کردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کرێکاري، که خۆی شیاوی سه‌رنجی زۆر به‌ده‌ربه‌ستانه‌یه.
بزووتنه‌وه‌که، به‌ڵام، ئاسه‌واری خۆی هه‌ر دانا: گه‌شه‌کردنی گورکی و برشت و ناظم حکمت و نیرۆدا و آراگۆن و… ته نیا چه‌ند لووتکه‌یه‌کی زنجیره‌شاخی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ن. کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه گه‌وره‌یه، لای که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک چاپلین و عزیز نسین و گۆران و شته‌ین به‌ک و… هه‌موو ئه‌وانه‌ی به کومونیسم “تاوانبار” ده‌کرانیش، جێگای سه‌رنجه.
باسی سه‌رجه‌م ده‌رس و ده‌سکه‌وته کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بۆ رزگارکردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و کولتووری ئینساني له خورافه و له کۆیله‌تي سه‌رمایه‌ی هالیوود و بالیوود، پێویستي به مه‌جالی گه‌لێک فره‌وانتره.
مصلح رێبوار
Jm.rebwar@gmail.com
www.rebwar.nu