بەیانی ئایار

ئاوازی نەجمەی غوڵامي

شیعر (وەرگێڕانێکی ئازاد) مصلح ڕيبوار

ئەم سروودە، وەرگێڕانێکی ئازادە لە شاعیرێکی ئەورووپی کە بە داخەوە ناویم لەبیر نەماوە. سروودی “پیام مە” بەفارسیس، وەرگێرانێکی ئازادی ترە، هەر لەم شیعرە. وەک دەبینن؛ ئەم دوو سروودەش، سەرەڕای وێکچوونەکانیان، جیاوازیشیان بەرچاوە؛ ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاڵ و گۆڕەی لە وەرگێراندا پێم داون!

بۆیە، خۆم، ئەبم بەرپرسی ئەم شیعرانە و ناوەرؤکیان و

وەک شیعری خۆم ناویان دەبەم.

حەقتان چیە؟؟

حەقتان چیە باسی هەڵەبجەی من دەکەن؟؟
لە ئێوە بوو، منداڵ-بەکۆڵ؟؟
له ئێوەبوو دەستی ماندوو؟؟
ئەو کەسەی دەستی کەفاوي لەنیو تەشتی قاپ-وکەوچک شۆردندابوو، لە ئێوە بوو؟؟
لە ئێوه بوو، منداڵی مەمکی-دایک-مژ؟؟
…… …
ئێوه، خۆ، دەمێک بوو وەتەن؛ نیشتمان-تان
سەروەت و
دین و ئیمانتان
نابووەناو کیفەکانتان؛ یان سندووقی پشت سەیارەو
تێتان-قووچاندبوو، شارتان جێ هێشتبوو!!
حەقتان چیە
تەرمەکانمان ئەنێنە سەر یەک و ئەیبەن
له بازاڕی بۆمبافرۆشەکانا، وا،

ئەیدەنەبەر داری حەڕاج؟؟

حەقتان چیه
تەرمی من ئەکەنه پەیژە
بەرەو لووتکەی دەسەڵاتتان؟؟

حەقتان چیە
لە پشت جەنازەکانماندا حەشار ئەگرن
تاکوو دیسان، گڕ-دانێکیتر لەستەم
له تەنووری چەوساندنەوە، لە جەهەننەم
تاوبدەنەوه بۆگیانم؟؟؟
نا-ماقووڵتان کرد!!
نایەڵم!!
بەسیه ئیتر!!

سوار دابەزێ و پیادە-سوار

بۆ یادی سەدوپەنجاساڵەی کۆمۆنی پاریس 🙂

(روونکردنەوەیەکی کورت:
 فۆرومی ئێکونۆمي جیهاني:
World Economic Forum،
بە بۆنەی کۆرۆناوە، قسە لەوە دەکەن کە ئێکۆنۆمی دنیا،
Great Reset  (ریسێت ی گەورە) بکرێتەوە،
 ئابووري جیهاني، سەر لەنوێ و لە ڕگەوە، دامەرزێننەوە!
من لێرەدا، Resetم کردووە بە “داچنینەوە”
وەک چۆن داشەکانی شەترەنج دادەچنینەوە؛
ئەم شیعرە باسی ئەو داچنینەوەیە)
 
 
 
کۆرۆنا پاشقولی داون
بەزم و بازاریان شێواوە
              شپرزاون!
قاویان داوە:
           بەتەمای داچنینەوەن!
پاش شێوانی بەزم و بازاڕی نگریسیان
        باسی داچنینەوەی مەزنی
 داشەکانی شەترەنجی شپڕێویان دەکەن!
بەڵام ئێمە، خۆ، لەمێژە
        خەریکی داچنینەوی مەزنی ئەم گۆڕەپانەین!
سەد و پەنجا ساڵ پێش ئێستا،
         کۆمۆنەی پاریس، فەرەنسا،
         دامان بەژێر تەختەی شەترەنجی جیهانا؛
         ئەوە ئێمە بووین ئەو کاتە،
              داچنینەوەی مەزنمان لە هەڵڵا دا!
بۆ دامەرزانێکی نوێ؛
دامەرزانێک
         بێ شا،
         بێ وەزیر و بێ فیل،
                     بێ فیل سوار؛
         بێ قەڵا و پەستوو و پەناگای دەسەڵاتیان!
وتمان: ئەرێ؛
                  سوار، ئێتر ئەبێ دابەزێ!
                                     سوار دابەزێ و پیادە سواربێ!
//////\\\\\
بە شۆڕشەکەی ئۆکتۆبریش
        جارێکیتر
         سوارمان کێشایە خوار لە زین؛
         پیادەی خۆمان
         هەڵمان کوتایە سەر تەختی دەسەڵاتی گشت-گۆڕەپان؛
                     هەمان-کات، لە هەڵڵامان دا: پیادە-سوار!
ئێستا بەڵام،
           زۆڵم و زۆر و هەڵاواردن و تاڵانیان
           بە پانایي هەموو جیهان
           ڕێگای هەناسەی لێ گرتووین؛
           گیانیان گەیاندوەتە لێوان،
‌هێشتاش ئاوا بێشەرمانە،
           بەتەمان تێهەڵکەنەوە و
                               شەترەنجە شپڕێوەکەیان
                                                              جارێکیتر داچننەوە؟!
////\\\\
بەسیە ئیتر!
            با داچڵەکێن؛
            با بزانن!
با بزانن:
کات، کاتی هەڵپێچانیانە؛
                نەک داچنینی سەرلەنوێی
                                  شەترەنجی شڕ و شپڕێوی دەسەڵاتیان!
//////\\\\\
بەڵێ؛
        بێن دایچنینەوە
             لەڕگەوە!
             داچنینەوەی حەقەتي و هەرە مەزن:
                      با سوار، یەکجاري، دابەزێ و
                                  پیادە سواربێ!

سەد بەهار بەشوێن مارکس دا

سەد بەهار بەشوێن مارکس دا
بە بۆنەی
ساڵیادی مەرگی مارکس

مصلح ڕێبوار؛ مارسی 1983

See More

سەد بەهار بەشوێن مارکس دا

مصلح ریبوار؛ مارسی 1983

هاوڕێ؛

هۆزان؛

مەزن؛

رابەر؛

هاوڕێ مارکس!

سەد بەهاره بەجێت هیشتوین.

سەد بەهاره،

سەدبەهاری پڕله هەڵس و کەوت و خەبات؛

کەوا سیمای دلیرانەت؛

پیری پسپور!

گەشترین و روونترین ئەستیرەمانه

بەرەو ئاسۆی گەش و روونی سوسیالیسم

بەرەو ئاوات؛

***

زۆر لەمێژه

ئاڵای پیرزی بیر و ڕات

کەوتوەته سەر شان و باهووی

پرولیتاریای جیهانی

کەوتوەته دەستی لیزانی پالەوانی بیر و باوەر

هاوڕێی پیشرەوی جه نگاوەر

هاوڕێ لێنین!

***

هەرچەند، ئەوا ماوەیەکه،

گەردی زەردی

نەشەکاوەیي لەمێژین

نیشتوەتەسەر

ئەو ئاڵا سوورەی تۆ و لێنین

بەڵام ئەمڕۆ

کەوا دیسان

سەراسەر کۆمەڵی جیهان

وەک خاکەلێوه

لێواوە

به تەوژمی شۆڕشی پرولێتێری

گەردی زەردی هەلپەرستي

له ئالاکەت دەتەکێنین

چەنای چەن سال، پاش تۆ و لێنین

ئاڵای سووری بیر و باوەڕی پیرۆزتان

دەشەکینین!

بەهاری سال

به گوڵی ئاڵ

به گوڵی ئاڵی ئاڵای سوور

دەنەخشێنین!

هاوڕێی هۆزان!

ئیمه، هەمان

هاوڕێیانی مانیفیستی کومونیستین!

ئێمه، هەمان

هاورێیانی مانیفیستی کومونیستین

بەڕێزە گیانبازیتان…

     سروودێک

بە دەنگی

کاڵێ ئاتەشي

خەمی مەرگی ئێوەمان

نایە سەرشانی کێوەکان

کێوەکان ڕمان

بەڕێزە گیانبازیتان

لەو ڕێبازەی خۆی بەڕێزە؛

ڕێی ڕزگاريیە!

رزگاریبەخشی ئینسان

بۆ سوسیالیزم؛

بۆ ئازادي یەکجاريیە!

خەمی ئێوە تووڕەیي و قین

                       خەمی ئێوە ئەوژم و تین

خەمی ئێوە، تین بوو،

هێز بوو،

بۆ پێشی بردین…

بەری بەیانی ئازادي

دڵان هەموو لانکی شادي

یادتان دەکەین

لە بەر-بەیانی شادی ئازادي (٢)

ئازیزترین پێشڕەوان

ورە و بێباکیتان

سامی مەرگی تێکشکاند

مەرگی بێباکانەتان

زەبوونی سەرکوتکەرانی

ئاشکرا زڕاند

قەڵای بیر و باوەڕتان

ئیرادەی پتەوی ئێمەی

بە هەموو نواند

بەری بەیانی ئازادي

دڵان هەموو لانکی شادي

یادتان دەکەین

لە بەر-بەیانی شادی ئازادي (٢)

خیابان و کووچەی شاران

شەپۆل-شەپۆل،

دەریای خەباتی لێ مۆنج دەدا

هەر سەنگەرێکی بەرزی کێوان

ئآڵایەکی سوورە،

بە یادی ئێوە هەڵکرا…

هاواری زیندانەکان

پەردەی شەوی ڕەش لادەدا

شەوگار شەق دەکا…

بەری بەیانی ئازادي

دڵان هەموو لانکی شادي

یادتان دەکەین

لە بەر-بەیانی شادی ئازادي (٢)