غەززەی غەمبار

غەززەی بۆمبا

غەززەی عابا

بۆمباباران

لە ٸاسمانی سەرمایەوە‌

عابای پشوو-بڕی ٸایین،

عەرزی کێڵراو

بە زنجیری بێ-بەزەیی ‌

دەبابەکان…

کام وشە؟!

کام ڕست؟

کام مانا؟

بۆمباباران

لە ٸاسمانی سەرمایەوە

ٸاگر ٸەبارێ و

سەر عەرزیش،

عابای پشووبڕی ٸایین،

شەوەی شوومن…

شەوەی شوومن

لەسەر ٸەرزی‌

بە زنجیری بێ-بەزەیی دەبابەکان

خاپوور کراو………

کام وشە؟!

کام ڕست؟

کام مانا؟

وشەکانیش پڕووزاون

لەم ٸاگرا؛

وشەکانیش پڕووزاون

چ جای پەڕ و باڵی مناڵ؛‌

ساوای مەعسووم!

پەڕ و باڵیان پڕووزاون

ناتوانن باڵ بوەشێنن

ساوای مەعسووم،

لە باڵەتەپێش بێ بەرین؛

چ جای باڵگرتنەوە و فڕین

بەرەو ٸاسمان،

بۆ بەهەشتی

ٸایینی هۆشبەری گەلان!

٭٭٭

لە ٸاسمانی سەرمایەوە،‌

ٸاگر؛ ٸاگر …

ٸەرزی سەرمایەش پشو-وبڕ‌

بە عابای هۆشبەری ٸایین!

ٸاسمان دوور و زەوی سەخت؛

ساوای پەڕ و باڵ پڕووزاو

لەگەل دایک و باوکی ماندوو

چارەنووسیان

لە ٸاسمان بێ یان لەسە عەرز

جەهەننەمی سەرمایە و بەس!

جەهەننەمی دێوی دزێوی سەرمایە

بەتەمایە

بازاڕی چەک-فرۆشتنی

گەرم و گڕاوي بێ و

بازاڕ‌

گیرفانی بێ-بنی پڕ کا!

بەتەمایە

خوێنی هەڵقرچاوی ساوا

بکاتە زێڕ و سەروەت و

لەم ٸاگرە،

سامانی ملیار-ملیاردی

کۆوەبکا!

بەڵام، هەی هاوار و هەی داد؛

گیرفانی بێ-بن چۆن پڕ بێ؟!

کە بێ-بنە، چلۆن پڕ بێ؟

٭٭٭

غەززەی غەمبار

غەززەی کێڵراو بە ٸێرەقی

دەبابەکانی سەرمایە،

کەی دەنیشێتە بەرهەمی

وشیاربوونەوە و ڕاپەڕین؟!

کەی ٸەدا بەژێر سەرتاپای

سەرمایەی ماڵ-وێرانکەرداو

ٸایینی هۆشبەری گەلان!؟

کەی بێ یەکجاري ڕزگار بێ

لە کەتنی ماڵ-وێرانی و خوێن؟؟

لە کەتنی ڕێگا-ون-کەری

دێوی دزێوی سەرمایە؟!

ٸەمجار ساوا و دایک و باوک

لە ٸامێزی ٸەوین بگرین

بەهەشتی بژوێنی خۆمان

لەسەر ٸەم ٸەرزە

پێک بێنین …

2024 01 12