اصغر فەرهادي و تەوژمی بای ڕەخنەکانی ئەمڕۆ!

کاتێک فەرهادي، ساڵی ٢٠١٧ بۆ فیلمی “فرۆشندە”، ئۆسکاری وەرگرت، لەگەل ڕادیۆ پێشەنگ، لەگەل بەڕێزلاوژە جەواد، ئەم وت و وێژەم هەبوو؛

ئێستا، پێنج ساڵ پاش ئەو گفتوگۆیە، ڕەخنە لە فەرهادي، بوەتەترەندێک کە بەشوێن ئەم کلیپەدا دێمەوە سەری:

ئێستا، فەرهادي کەوتووەتە بەر تەوژمی بای ڕەخنە!

ژنیکی هونەرمەندی سینەما کە فەرهادي بیرۆکەی فیلمێکی لێ دزیوە؛ ئازادە ی مەسیح زادە، فەرهادي کێشاوەتە دادگا!

هەروەها تەوژمی توندتری ڕەخنەی زیاتر، لە مێدیا کۆمەڵایەتیەکاندا، سەبارەت بە هەڵوێست و نا-هەڵوێستە سیاسیەکانی فەرهادي، پەردە لە ڕوخساری هونەرمەندێکی دژ بە خەڵک لا دەدا!

ئەم کلیپەی خوارەوە، کە لە سایتی “کووچە” وەرگیراوە، یەکێکە لەو کلیپانەی ئەمڕۆکە لە میدیاکاندا بڵاو دەبێتەوە و رووناکي دەخاتە سەر ئەم کابرایەو تەنانەت هەڵ-دەپێکرێ لەگەل ژن-دوژمنی سینەماگەرانی سەرمایە، لەئێرانی ئەمڕۆدا.