سەد بەهار بەشوێن مارکس دا


بە بۆنەی
ساڵیادی مەرگی مارکس

مصلح ڕێبوار؛ مارسی 1983


Mهاوڕێ؛

هۆزان؛

مەزن؛

رابەر؛

هاوڕێ مارکس!

سەد بەهاره بەجێت هیشتوین.

سەد بەهاره،

سەدبەهاری پڕله هەڵس و کەوت و خەبات؛

کەوا سیمای دلیرانەت؛

پیری پسپور!

گەشترین و روونترین ئەستیرەمانه

بەرەو ئاسۆی گەش و روونی سوسیالیسم

بەرەو ئاوات؛

***

زۆر لەمێژه

ئاڵای پیرزی بیر و ڕات

کەوتوەته سەر شان و باهووی

پرولیتاریای جیهانی

کەوتوەته دەستی لیزانی پالەوانی بیر و باوەر

هاوڕێی پیشرەوی جه نگاوەر

هاوڕێ لێنین!

***

هەرچەند، ئەوا ماوەیەکه،

گەردی زەردی

نەشەکاوەیي لەمێژین

نیشتوەتەسەر

ئەو ئاڵا سوورەی تۆ و لێنین

بەڵام ئەمڕۆ

کەوا دیسان

سەراسەر کۆمەڵی جیهان

وەک خاکەلێوه

لێواوە

به تەوژمی شۆڕشی پرولێتێری

گەردی زەردی هەلپەرستي

له ئالاکەت دەتەکێنین

چەنای چەن سال، پاش تۆ و لێنین

ئاڵای سووری بیر و باوەڕی پیرۆزتان

دەشەکینین!

بەهاری سال

به گوڵی ئاڵ

به گوڵی ئاڵی ئاڵای سوور

دەنەخشێنین!

هاوڕێی هۆزان!

ئیمه، هەمان

هاوڕێیانی مانیفیستی کومونیستین!

ئێمه، هەمان

هاورێیانی مانیفیستی کومونیستین