جەلالی مەلەکشاه شاعیری بزووتنەوەی کوردایەتی مرد. مەلەکشاه شاعیر بوو و وە شاعیرێکی باش و شیعرەکانیشی تەژین لە شیعرییەت. بەڵام خەمی ناو دەقە شیعرییەکانی، خەمی ڕزگاری و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی نەبوو. خەمی ئینسانی بەشمەینەتی کورد نەبوو .جەلالی مەلەکشاه شاعیرێک نەبوو لە سەنگەری چینایەتی کرێکارانی کوردستانەوە دەنگ هەڵبڕێت و دەق بنووسێت. ئەو گۆرانی بۆ کوردایەتی دەگوت و خەونی بە بە ئازادی کوردستانەوە دەبینێ لەژێر سێبەری دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردیی.کرێکار و چینی کرێکاری کورد هیچ جێوشوێنێکی لە جیهانی شیعرەکانی مەلەکشادا نییە. سەرتاپای دیوانەکەی مەلەکشاه تاوتوێ بکە ئومێدێک بە جیهانێکی خاڵی لە ستەم و چەوسانەوەت بەرچاو ناکەوێت. بەڵێ مردنی جەلالی مەلەکشای شاعیر زیانێکی گەورەیە لە بزووتنەوە و شیعری کوردایەتی، نەک لە ئەدەب و شیعری رادیکاڵی شۆڕشگێرانە.