لەگەڵ خراپتربوونی بارودۆخی ژیانی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی کرێکاران و کارمەندان و زیاتر بوونی بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت ڕایدەگەیەنێت کە هەر مامۆستایەک ماوەی 30 ڕۆژ زیاتر لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادە نەبێت لە کارەکەی دەردەکرێت، وە لەلایەکی تر هەمان هەڕەشە بەشێوەیەکی تر لە کارمەندانی تەندروستی دەکرێت.
بۆچی لە ئیستادا ئەم هەڕەشانە دەکرێت؟ مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و سیکتەکانی تر دەبێت چیبکەن و چۆن ناڕەزایەتی درببڕن؟ ئایا بایکۆت ڕێگایەکی کارسازەو دەبێت چیبکرێت؟ ئەمانەو چەند پرسیارێکی تر لەلایەن هاوڕێ محسین کەریم جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وەڵامدەدرێتەوە.
گفتوگۆ: لاوژە جەواد
بەروار: 18/8/2016
‪#‎radiopeshang‬

320 Views

ڕۆژی 18/8/2016 بەرامبەر تیرۆری ڕۆژنامەنوس ویداد حسین کۆمەڵێک ئازادیخوازو هەڵسوڕای سیاسی گردبونەوەیەکی نارەزاییان لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن سازدا.
ڕادیۆ پێشەنگ لە شوێنی کۆبونەوەکەوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ هاوڕێ نوری بەشیر بەرپرسی ڕێکخستنی بەریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سازدا.
گفتوگۆ: لاوژە جەواد
‪#‎radiopeshang‬

162 Views

پەیوەندی نێوان حکومەتی تورکیاو ڕوسیاو کاریگەریەکانی/ عبداللە سالح
بەدوای کێمەکێش و ئاڵۆزیەکی زۆری نێوان حکومەتی تورکیاو ڕوسیا جارێکی تر شاخە سەهۆڵیەکەی نێوانیان توایەوەو سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆردوگان سەردانی ڕوسیا دەکات.
پەیوەندی نوێی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە کاتێکدا وا ناسراون لە جەمسەربەندی نێوان زلهێزکانی جیهان دوو جەمسەری جیاوازیان هەبووە لە ڕابردودا بۆچی لە ئێستادا ئاسایی دەبێتەوە؟ کاریگەری ئەم پەیوەندیە تازەیە چیدەبێت لەسەر بارودۆخی ناوچەکە؟ ئەمانەو چەند پرسیارێکی تر لە گف...توگۆیەکدا لەگەڵ هاوڕێ عبداللە سالح تاوتوێدەکەین.
گفتوگۆ: لاوژە جەواد
بەروار: 16/8/2016
‪#‎radiopeshang‬

See More
322 Views

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 14/8/2016 لەباخی گشتی شاری سلێمانی بەرامبەر بە تیرۆری ڕۆژنامەنوس ویداد حسین گردبونەوەیەک سازدرا، پەیامنێری ڕادیۆی پێشەنگ لەم گردبونەوەیە ئامادەبوو ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد.
لەم ڕاپۆرتەدا گفتوگۆ لەگەڵ چەندین ڕۆژنامەنوس و خەڵکی ئازادیخواز ئەنجامدراوە.
ئامادەکردنی ڕاپۆرت: عیرفان کەریم
‪#‎radiopeshang‬

276 Views

بە تیرۆری ویداد حسین پارتی و دەسەڵاتداران لە کوردستان دەیانەوێت چ پەیامێک دوپاتبکەنەوە وە خەڵکی کوردستان دەبێت چیبکەن و چۆن بەرەنگاریببنەوە، دەقی گفتوگۆیەکی ڕادیۆی پێشەنگە لەگەڵ هاوڕێ ئاسۆ کەمال.
گفتوگۆ: لاوژە جەواد
بەروار: 17/8/2016
‪#‎radiopeshang‬

146 Views