شیعرێکی دێرین؛ لێرە دەیهێنم تا جێگای خۆی بۆ بەبینمەوە:
وەک مەلیچک، چڵاوچڵ،
وەک پەروانە، گوڵاوگوڵ،
لەتەوریزەو بۆ کورسان؛
بەخەیربیتەو؛ بەهارگیان!
بەدوو چاوی کاڵ و گەش،
زوان شیرین و قسەی خوەش،
ماڵمان پڕکە لە شادي
پەریچەی؛ پەریزادی!
لەم باوەش بۆ ئەو باوەش،
خۆشە بۆنی گوڵی گەش.
یادگاري عەزیزی عەزیزەکەی تەورێزی.
رووخۆش و خوێن-شیرینی.
لای هەموومان شیرینی.