خیابان خرۆشاوە

لەسەر داواکاری هەندێک لە ئازیزان، ئەم سروودە، سەرلەنوێ بڵاو ئەکەمەوە:

خیابان خرۆشاوە

هەستاوە زیندوو (٢)

سەدان دەست و ڵەش

پەیکەرە و ڕەمزی هەستان دژی کۆیلەتي…

خیابان سەنگەر (٢)

شریخەی تفەنگ و

سەری پڕ لە ئەندێش (٢)

بە دار و چەک و مشت؛ بە دەیلەم

خیابان سەنگەر (٢)

خیابان چ سەخت و چ بەرینەدڵ بوو (٢)

سەدان پشت چەماوە (٤)

کە هاتن

بە ماشین

بە پۆتین

دەهاتن بەگژ سەنگەر و خەڵکی جەنگاوەردا… (٢)

خیابان چ سەخت و چ بەردینەدڵ بوو (٢)

سەدان پشت چەماوە (٢)

***

چەنێک دەرد و ژان

چەندەها شان و پیل بوو

کە کوتران کە ئێشان

لە پاسگا و ئیدارەی شەرارەت

چەندەها لەش کە گەوزان لە خوێنا…

هەمیسان خیابان شەقامی هەژاري (٢)

بەڵام وا دوبارە،

دژی کۆیلەتي و مەینەتاوا

خیابان دەبێتە پەڕاوپەڕ

شەپؤلی شەڕ و ئیعتراز و شوڕش … (٢)

(٢)