درەخت

 

بەبۆنەی رۆژی کومەڵەوە

ساڵی ١٣٦٤/١٩٨٦

درەختێكم

لە تیرەی بەرزە-درەختان

بە ئارەقی رەنج و خەبات پەروەردە بووم

بنجم هەزار هەزار پویە و

لە نێو زاخە و

كۆڵێت و زنجی شار و دێ‌

رۆچووم

رۆچووم

لق و پۆم باڵای كردەوە و

پەل لە ئەستێرە دەكوتم و

بێباك لەچی تەور و تەوراس

بەرەو هەتاو

بە گژ هەوری چڵكن دا چووم

تۆف و كڕێوە و با بابێ‌ !

باكی نییە

ئەو درەختەی

بنجی هەزار پۆی لە دڵی

كۆمەڵانی رق ئەستووری وریادا بێ‌

تەوژمێكم

لە بای سەڕسەڕ

مەینەتاوای ستەم تێكدەر

هەزار نەسیمی خۆش پەیام

ئەشنێ‌ لە هانای هەناسەم

بۆ گشت بەشەر

گزنگێكم

لە بای سەڕسەڕ

مەینەتاوای ستەم تێكدەر

هەزار نەسیمی خۆش پەیام

ئەشنێ‌ لە هانای هەناسەم

بۆ گشت بەشەر

گزنگێكم

لەبەربەیان

تیشكاوێژی چی دەلاقەی ماڵی تاریك

گەنم، گەرما، رووناكي، تین

دیاریمە

دیاریمە بۆ ژین

لەم جیهانا من كیوێكم

هەر دۆڵێك، هەر داوێنێكم

خەرمان خەرمان

گوڵی سووری ئاڵای ئاڵە

بەرهەمێكی

رقی پیرۆزی كارخانەم

من سەمەرەی

بێ‌ سەمەري

رەنجی گەرمی كوورەخانەم

هیوای دەستی بێ‌ حەقدەستی

بێ‌ بەشی بێ‌ خانە و لانەم

راست كەروەری جیهانی كۆنی ئاوەژووم

میعمارێكی نوێكردنەوەی ئەم جیهانەم

من مستێكم لە هەزار مست

گرێ‌ كراو

راساوم لە ژێر چەناگەی

دێوی دزێوی سەرمایە

ئەمن دەستێكی تامەزرۆم

تامەزرۆی یەكبوون، یارمەتی

دەستانی كار

بۆ تێكدانی

ئەم ستەم-مەینەتاوایە

بۆ خولقانی

ئەو دنیایە

ستەم تێیدا ئەفسانەیە و

شەتی خرۆشانی شادي و بەهرەمەندي

دەریایەكە

دوایی نایە!