لە زمان دادە خەجێ وە، بۆ دادە حومەیرا؛
بە چەند رۆژێک
پاش کارەساتی خامۆش بوونی!!
بەجێم هێشتی و
ماڵاوایي
ئاسایي بوو!
بەتەمابووم
کە دوایي بێیتە پێشوازم؛
باوەشی گەرمی خۆشکانە…
نەک ئاوا، سارد!!!
مەگەر خۆت نەت وت “بەخێرچی”؟؟
ئەی بۆ شێوانت باوانم؟؟
ئەی بۆ سارد و سڕە، ئێستا، باوەشی گەرمی دایانم؟؟
جووتە-خوشکێک بوون، من و تۆ،
وەک جووتێک چاو!
ئێستا، چۆن چاوم هەڵێنم؟؟
چۆن تەنیا-باڵ و تەنیا-چاو،
چۆن تەنیا، باڵ بوەشێنم؟؟
چلۆن ئێستا،
میوانداري
میوانە خۆشەویستەکانت کەم؟؟
*
ئۆفف؛ جێم هێشتی!!!
کە هاتمەوە،
ئینساف نەبوو…
باوەشی سارد…
بەتەما بووم
بە باوەشی گەرمەوە؛ وەک جاران…
بێی بە پیریمەوە، دیسان…
کەچی
تەنیا
زەردەیەکی نەرم و نیان
لە پشت شیشەی ساردی قاپە عەکسێکەوە!!
بۆ کوێی ببەم؟؟
چی لێ بکەم؟؟
٢٠١٤٠٢١٧