پارچەچنان

https://youtu.be/D5Ps4g-QWGs

وەرگێرِانى ئازاد لە شیعرێکى “هاینریش هاینە”

هەر بەم ناونیشانە:

بۆرژواکان!

بۆ ئاوازى کلیساتان،

کەواى ساتان

تان و پۆ زێرِ و زیو و ئاوریشم

لەبەر ئەکەن؛

کێ ئەو کەواى چنى بۆتان؟

ئێمەى رووتى برسى بێ نان؛

ئێمەى کرێکارى کارگاى پارچە چنین،

ئێوە، ئاوا پۆشتە ئەکەین

کەچى، خۆمان رووت و برسین!

خاوەن شکۆکان! داراکان!

بۆ شکۆداربوونى لەشتان،

کەوڵى ئاوریشمینى دەڵپ لەبەر ئەکەن

کێ ئەو کەوڵەى چنى بۆتان؟

بۆ ئێوەى دەسەلاَتدارى خاوەن شکۆ؟!

ئێمە؛

کرێکارى کارگاى پارچە چنین،

ئێوە، ئاوا پۆشتە ئەکەین

کەچى خۆمان رووت و برسین!

بەڵام کاتى دەسەڵاتى ئێمەش کەهات،

کاتێک شکۆتان دوایى هات،

کاتێک دەستى دەسەڵآآت و دەستوور-داریتان

کۆتا بوو،

ئەوجار،

ئێمەى کرێکارى کارگاى پارچە

کفنەکەتان

بە گیان، بەدڵ

بۆ ئەچنین

بۆ ئێوە و

بۆ دنیاى کۆنتان!

گوێگرن لە

قرمژنى مارشى راپەرِین

ئێمەى کرێکارى پارچە

چیدى رووت و رەجاڵ نابین؛

چیدى رووت و رەجاڵ نابین!

 

هاوینى 1365