لەم بازاڕە بێڕەحمەدا…

 

 

 

من ئەو کەسەم
ھەموو رۆژێ
ژیانی ئەمڕۆم ئەڤرۆشم
بۆ کڕینی نانی سبەی

ئەمڕۆش دیسان
ھاتوومە دەر:
‎”ھەی ژین” “ھەی ژین”
ژیانی ئەمڕۆم بڤرۆشم!
لێم ناکڕێ;
خاوەنی نان، لێم ناکڕێ!
***
ھانایەکم پەنگاوەتە بین و گەروو:
ھەی داد ھەی داد!
لەم بازاڕە بێڕەحمەدا
ژیان ھەرزانترە
لە نان!