بە بۆنەی چەکداربوونی یەکەم دەستە-پێشمەرگەی ژن، لە کۆمەڵەدا:
بە دەنگی کۆرسی هەمان هاوڕێیانی دەستە پێشمەرگە!
شۆڕشە؛ هەستن! ڕاپەڕینە! ئەی ژنانی گشت وڵات؛
شان بەشانی پیاوان، هەستن؛ بێنە ناو ڕیزی خەبات!
شۆڕشه، هه‌ستن، ڕاپه‌ڕینه، ئه‌ی ژنانی گشت وڵات؛
شان به شانی پیاوان هه‌ستن بێنه ناو ڕیزی خه‌بات؛
ئێمه‌ین كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵین وێنه‌ی باڵێكی مه‌لین؛
له كار و شۆڕش سڵ ناكه‌ین، ژنانی تێكۆشه‌رین؛
له‌ڕێی سامدار و پڕخه‌ته‌ر نه‌ترسین و كۆڵنه‌ده‌ر؛
له‌چی مه‌یدانا حازرین كارخانه و مه‌زرا و سه‌نگه‌ر؛
شۆڕشه هه‌ستن ڕاپه‌ڕینه ئه‌ی ژنانی گشت وڵات؛
شان به شانی پیاوان هه‌ستن بێنه ناو ریزی خه‌بات؛
كۆیڵه‌تی ژن ژێرده‌سته‌یی چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاری؛
به یه‌ك نیزامه‌وه به‌نده: حوكمی سه‌رمایه‌داری؛
ئه‌و نیزامه‌ی حوكمی ڕه‌شی شه‌وی له‌شی وڵاته؛
راپه‌ڕین تێكی بشكێنین شۆڕشه‌و هه‌لی خه‌باته؛
شۆڕشه هه‌ستن ڕاپه‌ڕینه ئه‌ی ژنانی گشت وڵات؛
شان به شانی پیاوان هه‌ستن بێنه ناو ڕیزی خه‌بات!