سروودی پێشڕەو؛ بۆ کۆمەڵەی کۆمۆنیست!

 

 

سروودى پێشرِەو

 

برِۆ، بپرسە لە شاخى بڵندى کوردستان

کە هەر بووەو هەتا بووە سەنگەر بووە و مەتەرێز،

بپرسە؛ کامە نەزیلەى لەبیرە ئاوابێ!؟

سرودى شۆرِشى نوێ،

سرودى عەشق،

گەرِابێتە گیانى سەنگەرەکان؟

چونکە کێوى کۆنى کورد

لەبیرى نایە سروودێکى وا پاراو

وەکو سرودى گەرووى پڕ-گڕى هەزاران لاو

لە هیچ هەورە برووسکێکى خورِترین باران:

*

سرودى کۆمەڵەیە

رِاشەکێنەرى ئاڵا

کە ناخى دڵى پرِ جەخارى چەوساوان

گیانى گەرمى سەنگەرەکان

پرِە لە عەشقى بەرینى بەتینى ژینى نوێ

وە دەستى چەوساوان،

بە چەپڵەرِێزى سەدان سەد هەزاران فیشەک،

بە پیري جەژنى شۆرِشى گەرمى گەلانەوە دێ

وە زارى چەوساوان،

کراوەیە لە حەناى زوڵم و زۆرى دێرینە

وە زارى شاعیرى عاشق پرِە لە گۆرانی

گەرووى پرِە لە سرودى سڵاوى ئازادی

دڵى پرِە لە هەزاران بروسکەى شادی

*

بڵێ بە چینى کرێکار

بەسەرچوو کاس و کەساسي

وەرە

وەرە پرِى مەیدان

وەرە بە چەشنى کاوە هەڵێنە بەیاخى ئازادی

وەرە چەکوش بوەشێنە

بە کوتک بیپژێنە

مێشکى ئەژدەهاکى سەرمایە

کە حوکمى مێژووە، تۆ

چینى پێشرِەوى

وایە

*

 

بەیاخى مارکسە “پێشرِەو” کەوا هەڵیدێنین

بەرِێى رِوونى خەباتا بە مەشعەلى لێنین

سروودى ئاگرى نەورۆزە وا بەهار دێنین

وە گرد و کۆکەرى لەشکر

بۆ سازدانى

هوروژم و هەڵمەتى ئاخر

کە پێشمەرگە

ئەوا بووە بە هەڵگرێکى مەشعەلى نوور

بە رِێى رِوونى خەباتا

بە شوێنى “پێشرِەو”دا

لەشکرێکى ئەرتەشى سوور!

 

بەهارى 1360-1981

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *