مەگری، پایز!

(سەد پایز پاش جەو هیل)

مەگری، پایز!
شین مەگێڕە
بۆ سەدەمین ساڵیادی
جەوهیلی ئازیز!
***
ئەگەر ئەوان
گەرمای پەیکەری جەوهیلیان
بە گولەباران دامران،
نەیانتوانی
بانگەوازی گەرم و گەشی
بەر دەسڕێژ دەن!
بانگەوازی جەوهیل نەمرد؛
گولە، قەت کاری لێنەکرد!
بانگەوازەکەی، ئەمەتا:
ئەمەتا: لە گەرووی مندا؛
گەرووی نازم حکمەت، برشت؛
لە بانگەوازی جان لینۆن،
لای جۆن بایز، لۆرکا، آراگۆن،
لای دیلان و ویکتۆر خارا!
وا بەگشتمان
هاوبانگەوازی جەوهیلین
بۆ گشت پەڕاوپەڕی جیهان.
دە بەس بگری
پایز، پایز؛

***
وا سەد ساڵە
یەکیەتی گەورەی جیهاني کرێکاران
سەد بنج، سەدان ریشە دەکا
لێرە و لەوێ
بانگەوازی
هاندەر و ڕێکخەری جەو هیل
دەگاتە مەنزل
مەنزڵی
دڵی جەماوەری بەرین.
بریا ئێستا
جەوهیل، لێرە، لەلامان با!

جەخار، جەخار؛

جەوهیل، نەما تەماشاکا
چەندە دەنگمان دلێرە بە بانگەوازی یەکگرتوویي،
بۆ مناڵە بێڕنگەکان؛
بۆ کچانی کارخانە و بۆ هەموو چەوساوەیەکی کار.
ئێمەین دەنگی بێدنگەکان!
جەخار، نەما، تەماشاکا
بەديهاتووی ئاواتەکانی ئەوکاتی؛
نان و حورمەت و ئازادي،
تا چەندە دەستەبەر بوونەو
دەشکۆفێنەوە و هەمیسان،

هەمیسان دەگەشێنەوە.
جەخار نەما تەماشاکا
چۆن سەرمایە
ترنجاوەتە کونجووڕی
قەیران و داعش و فاشیسم
-وەک چۆن جەو هیل ئاواتەخواز بووە، ئاوا-
وا کۆیلەتي کرێگرتە
کەوتوەتە بەر پەلاماری
نەوەد و نۆ، لە سەر سەدی، چەوساوەکان!
دەبەس بگری،
پایز، پایز!
خۆشکەرەوە بارانەکەت!
بەرزە بانگەوازی گەش و ڕێکخەری جەو هیلی ئازیز!

دە بەس بگری؛

مەگری، پایز!
١٩ی نوڤامبەری ٢٠١٥
ڕيبوار