ساڵیادی سەردەشت عوسمان، Salyady Sardasht Osman

بڤڤه!
له یادی سه رده شت عوسماندا
مصلح ریبوار
20130505

«بڤڤە! نەکەی!»
ئەمە، روونترین پەیامی چاوەشی چۆغە-لەبەرە!
بەپەیکەری لە-خۆێن-گەوزاوی سەردەشت-دا ئاڕاستەی من و تۆی ئەکا.
«بڤڤە! نەکەی!
نەکەی؛ پەردە لە سەر دەغەڵي و تاڵان هەڵماڵی!
نەکەی باسی چاڵە-نەوتی پەیکەری کاریگەر قووت-دەر،
ژنی سووتاو،
منالی بی ناز و نەوا،
درامای «دۆعا»
له هەڵڵا دەی!

ئەگینا چی؟؟
ئەگینا قوزەڵقورتی مەرگ!»

دەڵی: «چاوێک، لار بڕوانێته گیرفانم؛
هەر ئەو بەڵای بەسەر دێنم،
بەسەر زاری سەردەشت عوسمانم هیناوه!
تۆ ئازادی بە زنجیرەکانتا هەڵ-بڵێی!
ئازادی ئاوازی رەنگین
بۆ قفڵ و نەردەی زیندان و پۆستاڵی چاوەش دابنێی!
دەنا، قسەی زلتر لە زار؟؟ بڤڤە؛ نەکەی!
وسکوت! قوڕ و قەپ! دەنگ نەکەی!»
بەڵام، پەیکەری نەبەزی سەردەشت عوسمان،
پەیامێکی تری پێیە:
دەڵێ: ئەوان، خەتی سووری بڤڤەی خۆیان، بەخوێنی من نەخشاندوە.

ئەفسانەی “تۆ خۆش و من خۆش”، گەیشته خاڵی کۆتایي گولەی گەرم!

ئەفسانەی “تۆ خۆش و من خۆش”، گەیشته خاڵی کۆتایي گولەی گەرم!

چی یان لە “جەو-هیل” کرد، ئاوا!

بەڵام، کوشتنی مرۆڤێک،
چەکی بە-هیزتر لە گولەی گەرمی دەوێ!
منیش، نەمردم؛ وەک “جەو-هیل”!
منیش،
بۆ ئێوەی جەنگاوەر،
روونتر لە پەیامی “جەو-هیل”، پەیامێکی دی،  شک نابەم:
شیوەن مەکەن! یەکگرتووبن!

شیوەن مەکەن! یەکگرتووبن!

دکلەمەی هەڵبەستەکە:
Bvva: یادی سه رده شت عوسمان

ڤیدیۆکەی؛ بە سپاسەوە لە هاوڕێ لاوژە جەواد:

06/05/2013 19.56

Posted by Jalil Rezai on Monday, May 6, 2013